رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بەبێ کردنەوەی گەروی هورمز کۆتایی بەجەنگ دەهێنێت
جیهان 09:01 AM - 2026-03-31
Reuters
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
رۆژنامەیەکی ئەمریکی پلانی نوێی دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایی هاتنی جەنگ ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت: سەرۆکی
ئەمریکا بڕیاری داوە تەنها جەخت لەسەر ئامانجە سەرەکییەکانی جەنگ بکاتەوە و
کردنەوەی گەروی هورمز بە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بسپرێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە هەوڵدان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز
بە هێزی سەربازی، جەنگەکە زۆر درێژ دەکاتەوە و لەو خشتە زەمەنییەی ئەو بۆی داناوە
کە 4 بۆ 6 هەفتەیە، زیاتر دەخایەنێت.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داوە تەنها جەخت لەسەر
ئامانجە سەرەکییەکانی ئەمریکا بکات کە لە لاوازکردنی هێزی دەریایی و مووشەکیی
ئێران، کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و فشارخستنی دیپلۆماسی بۆ گەڕانەوەی ئازادیی
بازرگانی.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان
بۆ کردنەوەی گەرووەکە سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا واشنتن فشار دەخاتە سەر
هاوپەیمانەکانی لە ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو تاوەکو خۆیان ئەرکی کردنەوەی گەرووی
هورمز بگرنە ئەستۆ و ئەمریکا راستەوخۆ ئەو کارە نەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و
ئیسرائیل دژ بە ئێران و داخستنی گەروی هورمز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 112 دۆلار بەرزبووەتەوە، کە پێش جەنگەکە لە نێوان 170 بۆ 174 دۆلاردا بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

