قوباد تاڵەبانی: راگەیاندنی یەكێتی پەیامی حزبەكەی بەخەڵك بگەیەنێت
کوردستان 02:24 PM - 2026-03-29
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و لێپرسراوانی دەزگاکانی راگەیاندنی یەکێتی
قوباد تاڵەبانی،
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی
کرد و بە ئامادەبوونی عیماد ئەحمەد، لێپرسراویی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لەتیف
نێروەیی، لێپرسراویی بۆردی راگەیاندن، لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاکانی راگەیاندن و ئەندامانی
مەکتەبی راگەیاندن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا
کە رۆژی یەکشەمە(29/3/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سوپاس و دەستخۆشی لە راگەیاندکاران
و ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن کرد لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان بۆ گەیاندنی پەیام
و سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان و داواشی لێ
کردن بەپێی گۆڕانکارییەکانی سەردەم، راگەیاندنی یەکێتی نوێ بکەنەوە و لەمبارەیەشەوە
ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە پشتگیری و هاوکارییەک دەربڕی.
هەر لەم چوارچێوەیەدا،
لێپرسراویی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، رایگەیاند یەکێتی هێزێکی گەورە و کاریگەرە
لە کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا، هەربۆیە دەبێت راگەیاندنی یەکێتیش بە جۆرێک خۆی
نوێ بکاتەوە کە بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر دەنگ و پەیامی یەکێتی بە خەڵکی کوردستان
و عیراق و ناوچەکە بگەیەنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

