جەنگەكە دەچێتە قۆناغێكی نوێوە
جیهان 12:25 PM - 2026-03-22
energypolicy
ئاڵای ئەمریكا، ئیسرائیل، ئێران
ئەمریكاو ئێران هەڕەشەی كردنە ئامانجی سەرچاوەی وزە لەیەكتری دەكەن، بەوەش هاوكێشەی جەنگەكەی نێوانیان دەچێتە قۆناغێكی نوێی هەمەلایەنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22ی 3ی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەپۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند: ئەگەر ئێران بەتەواوی و بێ هەڕەشە، لەئێستاوە تاوەكو 48 سەعاتی دیكە دورگەی هورمز نەكاتەوە، ئەوا ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر وێستگە جیاجیاكانی كارەبای ئێران و دەیانسڕێتەوە.
لە بەرامبەردا ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، وەڵامی هۆشدارییەكی سەرۆكی ئەمریكای دایەوەو رایگەیاند: ئەگەر ژێرخانی سووتەمەنی و وزەی ئێران لەلایەن دوژمنەوە دەستدرێژیی بكرێتە سەر، ئەوا سەرجەم ژێرخانەكانی وزە، تەكنەلۆژیای زانیاری (IT) و وێستگەكانی شیرینكردنی ئاوی سەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا، دەكرێنە ئامانج.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی شەممە 28ی 2ی 2026، هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل-ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكردو ئێرانیش وەڵامی هێرشەكان دەداتەوەو تاوەكو ئێستا جەنگ بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

