38 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-16
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە و پەیکەری عومەری خاوەر
38 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو شەهیدكردنی 5 هەزار فریشتەو برینداركردنی هەزاران كەس كە هەتا ئێستاش بەدەم ئازارەوە دەناڵێنن.
لە 16-3-1988 دا رژێمی لەناوچوو كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كرد و پێنج هەزار كەس لە منداڵ و ژن و پیاو و پیر و گەنج شەهیدبوون، ژمارەیەكی زۆریش ئاوارەی سنوورەكانی ئێران بوون، ئەمە جگە لەوەی چەندین كەس بەو چەكە برینداربوون و تا ئێستاش بە ئازارەكانیانەوە دەناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هەڵەبجە چەندین منداڵی بێ باوك و دایك كردو چەندین منداڵی بەتاقانەیی هێشتەوە و چەندین دایك و باوكیشی لە رۆڵەكانیان كردو چەندین خێزانیش سەرجەمیان گیانیان لە دەستداو تەنانەت باڵندەو گیاندارەكانیش كۆتا رۆژیانبوو، ئەم كارەساتە چەند باس بكرێت و یادبكرێتەوە هێشتا كەمە.
یەكێتی بەكردار خزمەتی هەڵەبجە دەكات
پارێزگای هەڵەبجە لەئێستادا خاوەنی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تایبەت بەخۆیەتی و بۆ ئەمساڵیش لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە پشتیوانی د. خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی یەك ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانبكات، بەوەش رۆژی 14-3-2024 بەردی بناغەی پڕۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە دانرا.
مەکتەبی سیاسی:یادی هەڵەبجە زامێکی قوڵی نەتەوەییە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: یادی 38 ساڵەی كیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە، بیرەوەرییەكی خەمناك و زامێكی قووڵی نیشتمانی و نەتەوەییە، بیرەوەری تاڵی تاوانێکی بێ وێنەیە لەسەر دەستی رژێمی بەعس بەرامبەر ئەم شارە و خەڵکەکەی كرا ، کە بێگومان تا سەندنەوەی هەقی یەکجارەکی هەڵەبجەش ئەم زامە ساڕێژنەبووە هەروا قوڵپ دەدات.
ئەمساڵ، كە ئەم یادە دەكەینەوە، هەڵەبجە بە هەوڵی بێوچانی دڵسۆزان، بەرەسمی چوارەمین پارێزگای هەرێم و نۆزدەیەمین پارێزگای عیراقی فیدراڵە، بۆیە جیاواز لە ساڵانی رابوورد، ئەركی هەموومانە لە پێناوی هەڵەبجەیەکی ئاوەدان و بوژاوە و سەربەرز گشت تواناکانمان بخەینەگەڕ ،تاوەكو ماف و شایستە داراییەكانی وەك پارێزگا لە بوجەی گشتیی عیراقدا بچەسپێنرێت، بەجۆرێک ئەوەی لە دوای راپەڕینەوە حزب و حکومەت پێشكەشی ئەم شارەی كردوە ، بە خزمەتی چەند قاتە پایەدارتر بکرێت و لەوە زیاتر و زۆرتر بۆ هەڵەبجە بکرێت
تاوانباری سەرەكی كارەساتی هەڵەبجە بەسزای خۆی گەیشت
عەلی حەسەن مەجید ناسراو بەعەلی كیمیایی دیارترین ئەو تاوانبارانەبوو كە لەگەڵ ناوهێنانی كیمیابارنی هەڵەبجە پەنجەی رەشی بۆ درێژ دەكرا، ئەم تاوانبارە كە لێپرسراوی هێزە جوڵەپێكراوە سەربازی و هەواڵگرییەكانی عیراق و سەرپەرشتیاری كیمیباران كردنی هەڵەبجەبوو رۆژی 24-10-2010 لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقەوە لەسەر كیمیابارانی هەڵەبجە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو و لەسێدارە درا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

