وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13
تایبەت
وێنەیەکى وەفدەکە لە کاتى مەراسیمەکەدا
ئەمڕۆ هەینى 13ى3ى2026 وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان گەیشتە قامیشلۆ و هاوخەمی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی-یان
بۆ کۆچى دوایى ساڵح موسلیم گەیاند و بەشداریان لە مەراسیمی بەخاک سپاردنى ساڵح
موسلیم سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە کرد.
وەفدێکی یەکێتی کە
بریتیبوو لە سالار سەرحەد، سالار مەحمود و لوقمان وەردی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بە مەبەستی
بەشداریکردن لە مەراسیمی ماڵئاوایی ساڵح موسلیم، ئەمڕۆ سەردانی رۆژئاڤای کوردستانیان
کرد.
لە قامیشلۆ لە
لایەن غەریب حەسۆ و پەروین یوسف هاوسەرۆکانی پەیەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی
دەرەوەی خۆسەری رۆژئاڤا و بەرپرسانی رۆژئاڤای کوردستان لە بارەگای سەرەکی پەیەدە پێشوازیان
لێکرا، دواتر وەفدەکەی یەکێتی لە گۆڕەپانی شەهیدانی 12 ی ئازار بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی
زۆر و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم بەشداری رێوڕەسمەکەیان کرد و تاجەگوڵینەی یەکێتی-
یان لەسەر تەرمی خوالێخۆشبوو دانا.
لوقمان وەردی
وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێشکەشکرد و لە
وتارەکەیدا جگە لە گەیاندنی هاوخەمی سەرۆک
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، جەختی لە پشتیوانی یەکێتی
کردەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و کاری پێکەوەیی و یەکڕیزی گەلەکەمان.
هەروەها وتی: دۆستایەتی
نێوان سەرۆک مام جەلال و ساڵح موسلیم بنەمایەکی بەهێزە بۆ کاری پێکەوەیی و برەودان
بەخەباتی سیاسی و دیبلۆماسی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و رووبەڕوبونەوەی مەترسییەکان.
لە دوا وێستگەی
سەردانەکەیاندا، وەفدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی
رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی دا.عـ.ـش و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی رۆژئاڤایان کرد
و گوڵی رێز و وەفاداریان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.
شەوی 11ی3ی2026 ساڵح موسلیم محەمەد یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژئاڤای کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە، لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ هەینى 13ى3ى2026 لە قامیشلۆى رۆژئاڤاى کوردستان بەخاک سپێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

