ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی: كۆگاكانمان پڕن لەخواردەمەنی و كاڵای سەرەكی
کوردستان 07:20 PM - 2026-02-28
PUKMEDIA
بینای ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دڵنیایی تەواو بە هاووڵاتیان دەدات كە هیچ كێشەیەك لە دابینكردنی خۆراك و كاڵاكانی پێویستی رۆژانەدا نییە و هەموو جۆرەكانی خواردەمەنی و پێداویستییە سەرەكییەكان بەردەستن لە كۆگا و بازاڕ و ماركێتەكاندا.
لەڕاگەیەندراوێكدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: بازرگانانی پارێزگای سلێمانی لە پێشوازی مانگی رەمەزان پیرۆزدا، بە ئامادەكارییەكی تەواوەوە، بڕێكی زۆر لە كاڵا و خواردەمەنیان هاوردە كردووە بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان بەشێوەیەكی ئاسایی و بەردەوام دابین بكرێت. ئێستا سەرجەم كۆگاكان پڕن لە خواردەمەنی و كاڵای سەرەكی.
راشیگەیاندووە: بازرگانانی شاری سلێمانی هەمیشە وەك ناوەندێكی سەرەكی بۆ دابەشكردنی خواردەمەنی بۆ پارێزگاكانی دیكەی عیراق ناسراوە، ئێمە دڵنیایی دەدەین كە ئەم رۆڵە گرنگە بەهێز و بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە لەوەی هاوردەكردنی كاڵا تەنها پشتی بە دەروازە سنوورییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران نەبەستووە، بەڵكو لە ڕێگەی دەروازە و ناوەندەكانی دیكەی عیراقیش وەك مینای ئومقەسر و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە، ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەدات بۆ بەردەوامی.
هاوكات ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جارێكی دیكە دووبارە دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتیان كە هیچ مەترسییەك لەسەر كەمی خواردەمەنی و كاڵاكانی پێویستی لە پارێزگای سلێمانی نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

