لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کرا
کوردستان 11:39 AM - 2026-02-24
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی
دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێمی
كوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی كانوونی دووەم لەلایەن تیمی
تەكنیكی وەزارەتی داراییەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق
دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: رۆژی 24ی 2ی 2026، لیستی مووچەو تەرازووی
پێداچوونەوەی رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت، پاشان پێویستە حكومەتی هەرێم
بڕی 120 ملیار دینار وەكو داهاتی نانەوتی بۆ عیراق بنێرێت، هەروەها پێویستە
وەزارەتی نەوتی عیراقیش نووسراوێك سەبارەت بە بەبەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم
لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بنێرێتە وەزارەتی دارایی عیراق، بەمەش رێككارەكانی
ناردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم تەواودەبیت و دەنێردرێت.
لە بارەی هۆکاری دواکەوتنی ناردنی
لیستی مووچە و تەرازووی
پێداچوونەوە، بەپێی زانیارییەکان هۆكاری دواكەوتنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغداد
ئەوەبووە كە لیستی موچەی خانەنشینان نەچووەتە سەر سیستمی پەیڕۆڵ و تائێستا هەر
لەسەر كاغەز ئامادە دەكرێت.
لەلایەکی
دیکەوە، سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی عیراق، بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: زامنی مووچەی مانگی دووی
سەرجەم مووچەخۆرانی عیراق بە مووچەخۆرانی هەرێمیشەوە كراوە،بۆیە چاوەڕوانی لیستی
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن.
بەپێی
زانیارییەكانی PUKMEDIA لەئێستادا دابەشكردنی مووچەی مانگی
دووی مووچەخۆرانی عیراق دەستیپێكردووەو چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە
رێككارەكانی ناردنی مووچە بۆ هەرێمیش كۆتایی بێت و مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت،
بەوپێیەش پێویستە هەتا سەرەتای مانگی ئایندە سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی
دوویان پێبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

