یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت
کوردستان 02:50 PM - 2026-02-23
ميدياكان
دابەشكردنی بەشەخۆراك
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی یەكەم بەشە خۆراكی سەبەتەی ئەمساڵ دابەشدەكات و داواش لەبریكارەكانی خۆراك دەكات، هەر ماددەیەك دەركەوت خراپەو بەكەڵكی خواردن نایەت، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی نەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراكی سلێمانی یەكەم بەشە خۆراكی سەبەتەی ئەمساڵی بەداتای مانگی رابردوو واتا مانگی یەك، بڵاوكردەوە كەلەم ماددانە پێكهاتووە:
سێ كیلۆ گرام برنج
یەك كیلۆگرام شەكر
یەك لیتر زەیت
500 گرام نیسك
500 گرام لەتكەنۆك (بەزالیا)
400 گرام دۆشاوی تەماتە
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراكی سلێمانی رایگەیاندووە: بریكارەكانی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەكەینەوە، لەكاتی دابەشكردنی خۆراكی مانگانەدا رەچاوی ماددەكان بكەن، هەر مادەیەك دەركەوت خراپەو بە كەڵكی خواردن نایەت، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی نەكەن، بەڵكوو كۆمپانیای خۆراكی لێئاگادار بكەنەوە تاوەكوو بۆیان بگۆڕین.
سەبارەت بەوەی لەمانگی رەمەزاندا وەك ساڵانی رابردوو، هیچ بەشەخۆراكێكی تایبەت بەو مانگە دابەشدەكرێت، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: تاوەكوو ئێستا هیچ بەشەخۆراكێكی تایبەت بە مانگی رەمەزانمان لەبەغدادەوە بۆم نەهاتووە، بۆیە ماددەكانی خۆراك هاوشێوەی ساڵی رابردوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

