چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە رێککارەکانی ناردنی مووچە تەواوبکرێن
کوردستان 01:54 PM - 2026-02-23
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم نەیتوانی ئەمڕۆ لیستی مووچەو تەرازووی پێداوچوونەوە(میزان مراجعە) رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بكات، هەرچەندە سەرچاوە ناڕەسمییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، لیستەكەی هەرێم كێشەی هەبووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم ئەو دەنگۆیەی رەتدەكاتەوەو ئاماژە بەوەدەكات: هیچ كێشەیەك لەلیستی مووچەدا نییەو سبەینێ لیستی مووچەو تەرازووی پێداوچوونەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی دەكرێت.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی عیراق، بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: هەرچەندە زامنی مووچەی مانگی دووی سەرجەم مووچەخۆرانی عیراق بە مووچەخۆرانی هەرێمیشەوە كراوە، بەڵام وەفدەكەی هەرێم نەیتوانی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم رادەستی دارایی عیراق بكات.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: سبەینێ 24ی 2ی 2026، لیستی مووچەو میزان مراجعە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت و پاشان پێویستە حكومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار وەكو داهاتی نانەوتی، بۆ عیراق بنێرێت، هەروەها پێویستە وەزارەتی نەوتی عیراقیش نووسراوێك سەبارەت بە بەبەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بنێرێتە وەزارەتی دارایی عیراق، بەمەش رێككارەكانی ناردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم تەواودەبیت و دەنێردرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 23 ی شوباتی 2026 لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی كانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەكرێت و سبەی سێ شەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ دەكرێت.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوتەڕوو: هەندێك زانیاری و هەواڵی نادروست لەسەر لیستی مووچەو راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكیان نییەو تێكڕایان ناڕاستن.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA لەئێستادا دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی عیراق دەستیپێكردووەو چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە رێككارەكانی ناردنی مووچە بۆ هەرێمیش كۆتایی بێت و مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت، بەوپێیەش پێویستە هەتا سەرەتای مانگی ئایندە سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی دوویان پێبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

