كەمئەندامانی سەنگەر: وەزیری دارایی قوتی منداڵەكانمانی بڕیوەو قبوڵی ناكەین
کوردستان 04:15 PM - 2026-02-11
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر
كەمئەندامانی سەنگەر لەسلێمانی تائێستا مووچەی مانگی 10ی ساڵی پاریان پێنەدراوە، لەكاتێكدا عیراق مووچەكەیانی ناردووە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە راگیراوە، كۆمەڵەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنن: هەفتەیەك مۆڵەت دەدەینە وەزیری دارایی هەرێم و بەپێچەوانەوە هەڵوێستمان جدیمان دەبێت، چونكە كوردستان لەسەر خوێنی ئێمە دروستبووەو رێگانادەین قوتی منداڵەكانمان ببڕدرێت.
كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر، ئەمڕۆ 11ی 2ی 2026، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: زیاتر لەهەشت هەزار كەمئەندامی سەنگەر لەهەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 10ی ساڵی پارمان پێنەدراوە، لەكاتێكدا هیچ دۆسییەیەكمان كێشەی تێدا نەبووە.
راشیانگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، كەمئەندامانی سەنگەر تەنها مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵیان پێدەدرێت، لەكاتێكدا مووچەی مانگی 10ی 2025 ی كەمئەندامانی سەنگەر وەك سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە لەلایەن عیراقەوە نێردراوەو لەوەزارەتی دارایی هەرێم راگیراوە.
ئاماژەیان بەوەشكرد: تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مۆڵەت دەدەینە وەزیرو وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆئەوەی بەپەلە مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوومان بۆ ببەستێت، بەپێچەوانەوە دواتر هەڵوێستمان دەبێت و ئامادەشنین مووچەی مانگی یەك وەربگرین.
كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر راشیانگەیاند: حكومەتی هەرێم لەسەر خوێنی ئێمە دروستبووەو دەبوایە لەبری ئەوەی مووچەكانمان رابگرێت و دەست بۆ قوتی منداڵەكانمان بەرێت، یاسای ژمارە 34 ی خانەنشینی جێبەجێ بكردایە، بۆیە روو دەكەینە وەزیری دارایی و دەپرسین بە چ هۆكارێك دەستی بۆ قوتی منداڵ و گیرفانی كەمئەندامانی سەنگەر بردووە؟.
لەكۆی چوار هەزار و 128 كەمئەندامی سەنگەر، سێ هەزار و 528 دۆسییەی خانەنشینی كەمئەندامی سەنگەر تەواو كراون و دۆسییەكانیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە، بەڵام بەهۆی تەواونەكردنی رێكاری گواستنەوەی مووچەكانیان لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆسەر وەزارەتی دارایی، مووچەكانیان راگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

