دابەشکردنی نەوت لە دوو مەڵبەندی دیکەی سلێمانی دەستیپێکرد
کوردستان 01:40 PM - 2026-02-10
راگەیاندنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت
وتەبێژی نەوت و
کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: دەستکراوە بەدابەشکردنی
نەوت، لەمەڵبەندەکانی 3 و 4 لەناو پارێزگای سلێمانی، دەشڵێت: هەرچەندە لەئێستادا پرۆسەکە
وەک پێویست نییە، بەڵام لەگەڵ زیادکردنی بڕە نەوتەکە دەتوانین هەموو رۆژێک نەوت
دابەشبکەین.
سەلام عومەر
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەئەمڕۆ وە
دەستکراوە بەدابەشکردنی نەوت، لەمەڵبەندەکانی 3 و 4 لەناو پارێزگای سلێمانی.
راشیگەیاند: هەر خێزانێکیش سەر بە مەڵبەندەکانی 1 و 2 وە
هەتا ئێستا نەوتی وەرگرنەتووە دەتوانێت لەگەڵ مەڵبەندەکانی 3 و 4 وەریبگرێت، کە بۆ
هەر خێزانێک بڕی 100 لیترە و لەبەرامبەریشدا بڕی 31 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
وتەبێژی نەوت و
کانزاکانی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو، رۆژانە
لەلایەن حکومەتی عیراقەوە نزیکەی بڕی 150 هەزار لیتر نەوتمان بە دەستدەگات و
راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکەین، هەرچەندە لەئێستادا پرۆسەکە وەک پێویست نییە،
بەڵام لەگەڵ زیادکردنی بڕە نەوتەکە دەتوانین هەموو رۆژێک نەوت دابەشبکەین.
هاووڵاتیانی
هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017دا کۆبۆنی نەوتیان بۆ ماوەی 8 ساڵ بۆ کراوە، هاوکات
وەرگرتنی ئەم نەوتە کە بە بەشی ساڵی 2025 هەژمار دەکرێت کۆتا دابەشکردن دەبێت کە
بەو کۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێکیش ئەو کۆبۆنەی نەبێت نەوتی پێنادرێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ساڵانی رابردوو هەر خێزانێک لەناوچە سنورییەکان 400 لیتر نەوت و بۆ
ناو پارێزگاکانیش بڕی 200 لیتر نەوتیان پێدەدرا، لەبارامبەر هەر بەرمیلێک نەوتیشدا
104 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام لەئەمساڵدا ئەو بڕە نەوتە بۆ ناو پارێزگاکان
کەمکرایەوە بۆ 100 لیتر واتە نیو بەرمیل، کە لەبەرامبەردا بڕی 31 هەزار دینار
لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت، ئەمەش نرخی پاڵپشتیکراوە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

