رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکان بین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30
نوسینگەى راگەیاندنى رفعەت عەبدوڵڵا
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بەهۆى 11 ساڵ
تێپەڕبوون بەسەر شەهیدبوونی پۆلێک لە شەهیدانى یەکێتى پەیامێکى بڵاوکردەوە و
رایگەیاند: ئەمڕۆ یادی پۆلێک شەهیدی یەکێتی دەکەینەوە ئەوانیش،
لیوا حسێن مەنسور و لیوا شێرکۆ شوانی و هەڤاڵەکانی (نەشئەت جەمیل بنەیی، دانا عەباس
بنەیی، مەریوان عەبدوڕەحمان بنەیی، کاوە محەمەد تۆفیق)، بەڵێنمان بە کوردستان و یەکێتی
داوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین.
دەقى پەیامەکە:
ئەمڕۆ یادی پۆلێک شەهیدی یەکێتی دەکەینەوە ئەوانیش،
لیوا حسێن مەنسورو لیوا شێرکۆ شوانی و هەڤاڵەکانی (نەشئەت جەمیل بنەیی، دانا عەباس
بنەیی، مەریوان عەبدوڕەحمان بنەیی، کاوە محەمەد تۆفیق)، لەڕۆژئاوای کەرکووک، لەڕووبەڕووبونەوەیەکی
دەستەویەخەدا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، بوونە قەڵغانێکی پتەو بۆ پاراستنی کەرکوک و
خوێنیان کردە خەڵاتی سەرفرازی کوردستان و خەونی گڵاوی تیرۆریستان و تاریکپەرستانیان
لەگۆڕنا.
لەم یادە خەمگینەدا، سەری ڕێزو شکۆ لەبەردەم باڵای
بەرزی ئەم پۆلە شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دائەنەوێنین و بەڵێنمان بەکوردستان
و یەکێتی داوە ڕێبواری ڕێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین و وەفاداری ئەو خەون و
خەباتەی ئەم پۆلە شەهیدە و سەرجەم شەهیدانبین کە بەنەبەردی و ورەی پۆڵایینیان بوونە
سیمبولی قارەمانیەتی و سەنگەری موقاوەمەتیان
بەخوێن نەخشاند و تیرۆریستانیان تێکشکاند.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

