هەوڵەكان بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینان بەردەوامن
کوردستان 10:12 PM - 2026-01-18
PUKMEDIA
خانەنشینێك لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەیدا
هەرچەندە تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینانی هەرێم نییە، بەڵام وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان دەڵێت: بێهیوا نین و لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین.
لەوبارەیەوە سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: دەبوو لە 1ی كانوونی دووەمی ساڵی 2025 ەوە دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرایە، بەڵام ئەوە ساڵێك تێپەڕیوە ئەو دەرماڵەیە دابەش نەكراوە و قەرەبووی ئەو ساڵە زەحمەتە، بەڵام هیوادارین لە داهاتوو دابەشبكرێت.
راشیگەیاند: هەرچەندە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ خەرجكردنی نییە، بەڵام بێهیوا نین و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین، چونكە دۆخی خانەنشینان خراپە لەكاتێكدا ئەوان ناتوانن كار بكەن كە هەندێكیان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە یان كرێنشینن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە مووچەی خانەنشینییان لە ملیۆنێك دینار كەمترە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

