هۆشیار زێباری ده‌نگۆی هه‌ندێك میدیای بێ ئیتیك ره‌تده‌كاته‌وه
کوردستان 03:36 PM - 2025-11-29
ئەکاونتی تایبەتی هۆشیار زێباری
هۆشیار زێباری
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگۆی هه‌ندێك میدیای نامۆڕاڵ و بێ ئیتیك كه به‌مه‌به‌ست كار بۆ ناشرینكردنی سلێمانی و ده‌هۆڵی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ لێده‌ده‌ن، ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاشكرایده‌كات: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی به‌ئامانج گرتووه.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله رایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر پێشهاتێكی مه‌ترسیداری گروپه چه‌كداره‌كانه دژ به‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كاته‌كه‌شی مه‌ترسیداره، چونكه ئێمه ئێستا له‌قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێداین، بۆیه كاتی هێرشه‌كه زۆر زۆر خراپ بوو.
وتیشی: كێڵگه‌كه له‌ژێر ئیداره‌ی برایانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندایه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت، هیچ لایه‌نێكی كوردستانی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه تۆمه‌تبار بكرێت، چونكه هیچ لایه‌نێكی كوردستانی به‌رژه‌وه‌ندیی له‌و هێرشه‌دا نییه، هێرشه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به‌ئامانج گیراوه‌و ئه‌وان جیاوازی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا ناكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و ژێرخانی هه‌رێم به‌ئامانج ده‌گرن.
هۆشیار زێباری ره‌تیشیكرده‌وه كه هێرشه‌كه به‌هۆی ململانێی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكی كوردستانی له‌و هێرشه‌دا نییه، به‌ڵكو باسكردنی ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه په‌یوه‌ندی به ململانێی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌رنج له‌سه‌ر هێرشه‌كه لاببرێت و به‌لاڕێدا ببرێت، هه‌موو رۆژێك ئه‌و چیرۆكانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ لابردنی سه‌رنجه‌كانه.
له‌باره‌ی ئه‌و گروپانه‌شی هێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌زانێت كێ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، چونكه سێ بۆ چوار رۆژ پێش هێرشه‌كه زانیاریمان پێگه‌یشت كه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ده‌كرێت بۆ سه‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆتایشدا رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامدراوه به مووشه‌كی گراد و درۆن بووه، شوێنه‌كه‌شی ده‌زانین له‌كوێوه ئه‌نجامدراوه و له‌ژێر كۆنترۆڵی گروپه چه‌كداره‌كاندایه، كه ته‌نها یه‌ك گروپی چه‌كداری نییه.
ئه‌م په‌یامه‌ی به‌رێز هۆشیار زێباری وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بۆ مه‌رامێكی به‌رته‌سكی حزبی ده‌خرێنه پاڵ یه‌كێتی و باشترین وه‌ڵامیشه بۆ گروپه چه‌واشه‌كاره‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

