پێگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غداد به‌هێزتر ده‌بێت
کوردستان 12:01 PM - 2025-11-15
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه له 11ی 11ی 2025 به‌رێوه‌چوو، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌بوو
كه گۆڕانكارییه‌كی زۆری له ژماره‌ی ده‌نگی لایه‌نه جیاوازه‌كان دروستكرد، هه‌ندێكیان
ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییان كه‌می كرد‌و هه‌ندێكیشیان ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییان زیادیكرد،
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد
تاكه حزب بوو كه هه‌م ژماره‌ی ده‌نگی زیادیكرد هه‌میش ژماره‌ی كورسییه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌ك
یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی
ته‌نها 368 هه‌زار و 226 بوو كه 17 كورسی بوو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی
ده‌نگه‌كانی به‌رزكرده‌وه بۆ 626 هەزار و 187 دەنگ و ژماره‌ی كوردسییهكانیشی بۆ
18 كورسی زیادیكرد، له‌كاتێكدا هێشتا هه‌ندێك كاندیدی یه‌كێتی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه
یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه كه سه‌رده‌كه‌ون یان نا، به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێتی چه‌ند
كاندیدێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وێت.
لە سلێمانی و کەرکوک یەکێتی رکابەری نییە
هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی
سلێمانی و كه‌ركوك ئه‌و دوو پارێزگایه‌ن كه یه‌كێتی تێیدا یه‌كه‌م بووه و هیچ لایه‌نێكی
تری سیاسی نه‌یتوانیوه ركابه‌ری بكات.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كانی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، له‌پارێزگای سلێمانی یه‌كێتی
له‌م هه‌ڵبژاردنه توانیویه‌تی 240 هه‌زار و 899 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش
به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو كه 141 هه‌زار و 660 ده‌نگ بوو زۆر زیادیكردووه.
ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکوک 115 هەزار زیادیکردووە
له پارێزگای كه‌ركوكیش
ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه گه‌یشتووه‌ته 178 هه‌زار و 629 ده‌نگ
و به‌به‌راورد به هه‌ڵبژارنی ساڵی 2021 كه 63 هه‌زار و 371 ده‌نگ بوو زۆر زیادیكردووه
و ژماره‌ی كورسیییهكانیشی له‌و پارێزگایه له سێ كورسییه‌وه كردووه به چوار
كورسی.
یەکێتی لە هەولێر و نەینەواش دەنگەکانی زیادیکردووە
له‌هه‌ریه‌كه له‌پارێزگاكانی
هه‌ولێر و نه‌ینه‌واش یه‌كێتی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی زیادیكردووه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی
به‌ده‌ستهێناوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌ی دهنگهكهكانی گه‌یشتووه‌ته
97 هه‌زار و 301 ده‌نگ و به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021 كه 65 هه‌زار و
862 ده‌نگ بوو زیادیكردووه.
له پارێزگاكی نه‌ینه‌وا
ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی گه‌یشتووه‌ته 56 هه‌زار و 346 ده‌نگ و به به‌راورد
به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021 كه 30 هه‌زار و 538 ده‌نگ بوو زیادیكردووه.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئه‌نجامی
ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكێكی زۆر باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وه هه‌یه كه یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی
سه‌رۆك بافڵ له‌هه‌ركوێ هه‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و خزمهتكردنیش له‌وێیه و له‌حكومه‌تی
داهاتووی عیراقدا ده‌بێته هێزی ده‌نگده‌ره‌كانی له‌به‌غداد و شه‌ڕی مافه ده‌ستوورییه‌كانیان
ده‌كات.
یەکێتی ژمارەی دەنگەکانی بۆ دووهێندە بەرزکردەوە
بەپێی ئامارەکانی
کۆمسیۆن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقدا 398 هەزار و 226 دەنگی بەدەستهێنا و لەم هەڵبژاردنە ئەو
ژمارەیەی بۆ 626 هەزار و 187 دەنگ بەرز
کردەوە و بووە یەکێک لە حزبە هەرە گەورەکانی عیراق کە رێژەیەکی زۆر لە متمانەی
دەنگدەرانی بەدەستهێنا.
بەدەستهێنانی 626
هەزار و 187 دەنگ لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ژمارەی کورسییەکانی حزبەکەی
لە 17 کورسییەوە بۆ 18 کورسی بەرزکردەوە و هێشتا ئەنجامی رەسمی و کۆتایی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش رانەگەیندراوە و پێشبینیش دەکرێت یەکێتی لە
هەندێک لە ناوچە جێناکۆکەکان ژمارەی کورسییەکانی زیاتر بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاگرەکەی سنوری قەرەداغ کۆنتڕۆڵکرا و بکەری رووداوەکەش دەستگیرکرا
06:59 PM - 2026-06-04 -
دۆناڵد ترەمپ لەنێوان ئاگربەست و هەڕەشەی جەنگدا
06:51 PM - 2026-06-04 -
ئەڵمانیا کورسییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی لەدەستدا
01:41 PM - 2026-06-04 -
پاش سێ رۆژ لە بەرزبونەوە، نرخی نەوت دابەزی
10:19 AM - 2026-06-04
ئەمانەش ببینە
یاریزانێکی کورد سەرکەوتنێکی گرنگى لە پاڵەوانێتیی شەترەنجى ئاسیا تۆمارکرد
03:55 PM - 2026-06-04
یەکێتی ئەوروپا سەقامگیری کوردستانی لا مەبەستە
12:25 PM - 2026-06-04
سەرایا سەلام چەكە قورسەكانی رادەست دەكات و فەرمان لەسەرۆكوەزیران وەردەگرێت
11:27 AM - 2026-06-04
هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
10:12 AM - 2026-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:33 AM - 2026-06-04 -
سەرایا سەلام چەكە قورسەكانی رادەست دەكات و فەرمان لەسەرۆكوەزیران وەردەگرێت
عیراق 11:27 AM - 2026-06-04 -
تاقیکردنەوەی سەرکەوتن، میرات و داهاتوو
بیروڕا 11:05 AM - 2026-06-04 -
پاش سێ رۆژ لە بەرزبونەوە، نرخی نەوت دابەزی
جیهان 10:19 AM - 2026-06-04 -
هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
جیهان 10:12 AM - 2026-06-04 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
کوردستان 11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
کوردستان 10:55 PM - 2026-06-03 -
هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:26 PM - 2026-06-03




.jpg)


دابەزێنە

