نموونەى خوێنى کەسوکارى ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ وەردەگیرێت
کوردستان 11:31 AM - 2025-10-27
PUKMEDIA
تاوانى شاڵاوى ئەنفال
ئەمڕۆ دووشەممە 27ى10ى2025 بۆ رۆژى دووەم هەڵمەتى نیشتمانى وەرگرتنى نموونەى
خوێن و زانیارى لە کەسوکارى ئەنفالکراوان لە قەزاى چەمچەماڵ بەردەوامى هەیە و راوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمارى عیراق،
رایگەیاند: ئەم نموونەى خوێنانەى ئێستا لە کەسوکارى ئەنفالکراوان
وەردەگیرێت، بۆ ئەوەیە دواتر لەگەڵ ئەو نموونە ئێسکیانەى کە پێشتر لە رووفاتەکان
وەرگیراون بەراورد بکرێن.
پەرى نورى راوێژکارى
سەرۆکایەتى کۆمارى عیراق، رایگەیاند: کەسوکارى قوربانیانى ئەنفال ئامادەباشیان بۆ
پێشوازى کردن لە تیمەکە بۆ پێدانى زانیارى و سامپڵى خوێن هەیە، لەبەرئەوەى
مەبەستیانە ئەم پڕۆسەیە سەرکەوتوو بێت و سەرجەمیان سوپاس و پێزانینیان بۆ خانمى یەکەمى عیراق
هەیە.
روونیشیکردەوە: ساڵى پار 172 روفاتمان بۆ گۆڕستانى ئەنفال لە چەمچەماڵ
هێنایەوە و چەندین گۆڕى دیکەمان لە سەماوە دۆزییەوە و گۆڕێکى بە کۆمەڵیشمان هەڵدایەوە و لە
ئێستادا رووفاتەکان هەمووى سامپڵى لێوەرگیراوە و ئەم نموونەى خوێنانەى ئێستاش لە
کەسوکارى ئەنفالکراوان وەردەگیرێت، بۆ ئەوەیە دواتر لەگەڵ ئەو نموونە ئێسکیانەى کە
پێشتر لە رووفاتەکان وەرگیراون بەراورد بکرێن.
جێى ئاماژەیە، بۆ چوارەمینجارە کە نموونەى خوێنى کەسوکارى ئەنفالکراوان لە
چەمچەماڵ وەردەگیرێت و لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستانیش هەشتەمینجارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

