سودانی: لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتینە رێککەوتنێکی مێژوویی
کوردستان 06:43 PM - 2025-09-25
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع
سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق رێکەوتنێکی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا
کرد و رایگەیاند:" مێژووییە و 18 ساڵە چاوەڕوانین، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش رایدەگەیەنێت لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەم رێککەوتنەش بەشێکە لەو ھەوڵانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کە لەو کاتەدا ھەرێم و بەغدا گەیشتنە بن بەست و ھەموو دەرگاکان بەرووی ھەرێم داخرابوون.
سودانی: رێککەوتنەکە مێژووییە و 18 ساڵە چاوەڕوانین
سودانی لە پەیامێکدا
لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاند: ئەمڕۆ گەیشتینە رێککەوتنێکی مێژوویی کە تیایدا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەو کێڵگانەى کە دەکەوێتە هەرێمی
کوردستان وەردەگرێت و لە رێگەی بۆری "عیراق تورکیا"ـەوە هەناردەی دەرەوەی
دەکات.
دەشڵێت:" ئەمەش دابەشکردنی سامان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەردەکات و سەرچاوەکانی هەناردەکردن
هەمەچەشن دەکات و هاندەری وەبەرهێنان دەبێت، 18 ساڵە چاوەڕێی ئەم دەستکەوتەین".
لە رێگای سۆمۆوە هەناردە دەکرێتەوە
لەلایەکی
دیکەوە، وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد:" رێککەوتنی
هەناردەکردنەوەی تەواوی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە
رادەگەیەنین، جگە
لەو بڕەی کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخانکراوە.
دەشڵێت: نەوتی
بەرهەمهاتووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕێگەی بۆریی عیراق-تورکیا
لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەکات،کە بەپێی ڕێکارە دامەزراوەکان و دەستوور و بڕگەکانی
یاسای بودجەی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبێت.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە: "رێککەوتنەکە بریتییە لە دانانی میکانیزمی ڕوون و تەکنیکی
لە هەناردەکردنەوە، هەروەها شەفاف لە داهاتی نەوتدا، کە هۆکارێک دەبێت بۆ پاڵپشتی بودجەی
گشتی دەوڵەت و زیادکردنی داهاتی بودجەی فیدراڵی.
لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا دەست بەهەناردەی نەوت دەکرێتەوە
هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پاش ڕێکەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن و لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
رێککەوتنەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ
رێکەوتنی بەغدا
وھەرێم لەسەر دۆسێەی نەوت بەشێکە لەو ھەوڵانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کە لەو کاتەدا
ھەرێم و بەغدا گەیشتنە بن بەست و ھەموو دەرگاکان بەرووی ھەرێم داخرابوون، بەڵام ھەنگاوەکانی یەکێتی بە سوودی ھەموو خەلکی
کوردستان گەڕایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

