بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەش لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندایە
کوردستان 11:54 AM - 2025-08-10
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
ئەمڕۆ 10ی 8ی 2025، حكومەتی عیراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی دیاریكراو كۆدەبێتەوە و پێدەچێت بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم بدات.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی نەوت، سەبارەت بە جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم راپۆرتەكانیان پێشكەش بكەن و لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، پێدەچێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی رۆژی 5ی 8ی 2025 ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا داوا كرا وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم بچێت بۆ بەغدا، و رۆژی دواتر وەفدەكە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و كارەكانی لیژنە هاوبەشەكان و دەستپێكردنەوەیان گەیشتە بەغدا.
حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عیراق، رۆژی 6ی 8ی 2025، لە كەركوك رایگەیاند: "دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی وەرگرتنی نەوت و هەناردەكردنی لەڕێگای كۆمپانیان سۆمۆوە بەردەوامە و ئێستا كار لە كێڵگە نەوتییەكان دەكەن و ئامادەین نەوتی هەرێم وەربگرین، هاوكات نزیكەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنرێت، لەو رێژەیە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ دەبێت و 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەش لە هەرێم وەردەگرین و لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتان دەكرێت".
رۆژی 17ی 7ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا لێكتێگەیشتنی نوێی لەگەڵ هەرێم پەسند كرد و بڕیاردرا مووچەی مانگی پێنج رەوانەی هەرێم بكرێت، لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێمی پابەند كرد بە هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، هاوكات ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی نانەوتی و ئەنجامدانی تەوتین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەیەكی نزیكدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

