پێنج هەزار خانەنشین پێنج مووچە بەیەكەوە وەردەگرن
کوردستان 01:42 PM - 2025-07-24
PUKMEDIA
خانەنشینان
لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان كە بڕیارە سبەینێ هەینی دابەشبكرێت، نزیكەی پێنج هەزار خانەنشین لە هەرێمی كوردستان پێنج مووچە بەیەكەوە وەردەگرن، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: "لە ئەمساڵدا نزیكەی 30 هەزار مووچەخۆر خانەنشین بوون".
سادق شێخ عوسمان وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم، ئەو خانەنشینانەی لە ئەمساڵدا خانەنشین كراون مووچەی مانگەكانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5ی ئەمساڵ بەیەكەوە وەربگرن كە ژمارەیان نزیكەی پێنج هەزار خانەنشینە".
"لەو ژمارەیە هەزار و 150 خانەنشین لە پارێزگای سلێمانین و ژمارەكەی دیكەش لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكن و لە ئەمساڵیشدا نزیكەی 30 هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم خانەنشین دەبن، هەروەها لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشیشدا نزیكەی 10 هەزار خانەنشینی دیكە مووچەی مانگەكانی رابردووی ئەمساڵ وەردەگرن، كە نزیكەی دوو هەزار خانەنشینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین" سادق شێخ عوسمان وادەڵێت.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: "لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتیشدا نزیكەی پێنج هەزار خانەنشینی دیكە مووچەی مانگەكانی رابردووی ئەمساڵ وەردەگرن كە هەزار و 300 خانەنشینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین".
راشیگەیاند: "ئەو خانەنشینانەی دیكەش كە دەمێننەوە، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی داهاتوو خانەنشینییەكانیان پێدەدرێت و مووچەی هیچ مانگێكیان نافەوتێت".
بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراقەوە، لە ئەمساڵدا نزیكەی 30 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان خانەنشین بوون، لە هەرێمی كوردستان مامەڵەكانیان دواكەوت و لە ئەمساڵدا هیچ مووچەیەكیان پێنەدراوە، بەڵام لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایارەوە هەر مانگە و ژمارەیەك خانەنشین مووچەكانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە و بە رەسمی ناویان دەچێتە لیستی خانەنشینانی عیراقەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

