ئەمریکا: هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێم قبوڵ ناکەین
کوردستان 01:20 PM - 2025-07-15
میدیاکان
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ماوەیەکە هێرشە
درۆنییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، کونسوڵخانەی
ئەمریکاش لە هەولێر رایدەگەیەنێت:" هێرشەکان جێگای قبوڵ نین".
کونسوڵخانەی
ئەمریکا لە هەولێر، راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەرێم بڵاو
کردەوە و رایگەیاند:"ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی
ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عیراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15 مانگی تەموزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتیەکانی خۆرمۆڵە
و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عیراقدا".
راشیگەیاندووە:"
پێویستە حکومەتی عیراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە لایەنە چەکدارەکان
بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناو خۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە
کە کۆمپانیا عیراقی و نێودەوڵەتیەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عیراقدا کردووە".
کونسوڵخانەی
ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و
ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عیراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عیراق بۆ سەرنج ڕاکێشانی
وەبەرھێنانی دەرەکی".
لە کۆتایشدا
داوای لە حکومەتی عیراق کردووە :" لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە
و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیان بکاتەوە".
ئەمەش لە
کاتێکدایە، شەوی رابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگە
نەوتییەکانی خورمەڵە و ئەتروشی، هەروەها درۆنێکی دیکەش لە نزیک شارۆچکەی تەکیەی
پارێزگای سلێمانی کەوتە خوارەوە، هاوکات رۆژی 1ی7ی2025، لە تاسڵوجە دوو درۆن
لەلایەن هێزەکانی 70ـەوە لە دووشوێنی جیا خرانە خوارەوە، هەروەها 3ی7ی2025،
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوەو رۆژی
10ی7ی2025، درۆنێکی دیکە لە نزیک هێزەکانی 70 لە پارێزگای سلێمانی خرایە خوارەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

