چوارەمین کۆنفرانسی دارایی بۆ گەشەپێدان بەبەشداری سەرۆککۆماری عیراق بەڕێوەدەچێت
عیراق 09:54 AM - 2025-06-30
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دارایی بۆ گەشەپێدان
چوارەمین کۆنفرانسى دارایی بۆ گەشەپێدان بەبەشداریى د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق و ژمارەیەک لە سەرۆکى وڵاتانى جیهان لە ئیسپانیا دەست بە کارەکانى دەکات و بڕیارە لەکۆنفرانسەکەدا سەرۆککۆمارى عیراق وتارێک پێشکەش بکات.
ئەمڕۆ 30ی6ی2025 کارەکانی یەکەم رۆژی کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکە دەستپێدەکات و تا 3ی7ی2025 دەخایەنێت، هاوکات بەپێى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتیى کۆمار سەرۆککۆمارى عیراق و خانمى یەکەم بەڕەسمی لەلایەن فلیپى شەشەم پاشاى ئیسپانیا و شاژنى ئەو وڵاتە پێشوازییان لێکراوە و سەرۆککۆمارى عیراق سوپاسى هەڵوێستى پاشاى ئیسپانیاى کردووە بۆ پێشوازى دۆزى گەلى فەڵەستین و کۆتاییهێنان بەشەڕ لەو وڵاتە و تەئکیدی لە پێشخستنى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات کردووەتەوە، کە لە خزمەت گەلى عیراق و ئیسپانیا دابێت.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە یەکەمین بۆنەی هاوشێوەیە لەساڵی 2003 وە کە تێیدا پێشوازی رەسمی لە سەرۆک کۆماری عیراق و خانمی یەکەم لەلایەن پادشا و شاژنی ئیسپانیاوە دەکرێت و دەبێتە هەنگاوێکی پێشکەوتوو لەپەرەپێدانی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دارایی بۆ گەشەپێدان (FFD4)
ماڵپەڕی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، کە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دارایی بۆ گەشەپێدان (FFD4) لە 30ی حوزەیران تاوەکە 3ـی تەمموزی 2025 لە ناوەندی پێشانگە و کۆنفرانسی لەFIBES لە شاری سێڤییای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.
" ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی ناوازە بۆ چاکسازی لە بواری دارایی لە هەموو ئاستەکاندا دەڕەخسێنێت، لەوانەش پشتگیریکردن لە چاکسازی لە هەیکەلی دارایی نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانە، کە رێگری لە سەرمایەگوزاریی خێرا لە بواری وەبەرهێناندا دەکەن و ئەوەش بۆ هێنانەدیی ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام"، ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە.
هەروەها رێکخراوی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان (DESA)، لە رێگەی نووسینگەی دارایی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ECOSOC) پشتگیری کۆنفرانسەکە و پرۆسەی ئامادەکارییەکەی دەکەن.
کۆنفرانسەکە لە ئاستێکی باڵای سیاسیدا بەڕێوەدەچێت، لەوانە سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت، وەزیرە پەیوەندیدارەکان – وەزیرانی دارایی، کاروباری دەرەوە و هاوکاری پەرەپێدان و نوێنەرانی تایبەتی دیکە بەشداری تێدا دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

