سەرۆک کۆمار: بەردەوامین لەبەدیهێنانی سەقامگیری لەناوچەکە
عیراق 04:58 PM - 2025-06-27
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەر
د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەردوولا پەرەسەندنەكانی گۆڕەپانی ناوچەكە و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانیان تاوتوێكرد كە مەبەست لێی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەر دوو گەلی برا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا رۆژی 27-6-2025 جەختكرایەوە لەسەر گرنگی هێوركردنەوە و كەمكردنەوەی گرژییەكان، هەروەها بەكارهێنانی دیالۆگ و رێگەی ئاشتیانە وەك ئامرازێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، كە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوكات گرنگ دەبێت بۆ درێژەدان بە هەماهەنگی و چڕكردنی هەوڵەكان بە ئامانجی پتەوكردنی ئاشتیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا روناكی خرایە سەر پێشهاتەكان و دۆخی كارەساتباری مرۆیی لە كەرتی غەززە، لەوبارەیەوە هەردوو سەرۆك كۆك بوون لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان بۆ راگرتنی دەستدرێژیی ئیسرائیل و گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بەپەلە و كۆتایی هێنان بە گەمارۆ و كەمكردنەوەی ئازارەكانی خەڵكی مەدەنی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

