سەرۆککۆمار : لوتکەی عەرەبی باس لەپرسە چارەنووسسازەکان دەکات
عیراق 05:05 PM - 2025-05-15
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆککۆمار
کۆبوونەوەى سەرۆککۆمار لەگەڵ وەفدێکی رەسمی راگەیاندکارانی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2025 لەبەغداد -کۆشکی سەلام ، پێشوازیکرد لەوەفدێکی
رەسمی راگەیاندکارانی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و چەندین تەوەرى جیاوازیان تاوتوێکرد و
رایگەیاند: "میوانداریکردنی بەغداد بۆ لووتکەی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی سەرەکی
و هەوڵە جەمسەرییەکانی بۆ پتەوکردنی کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی
رووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە".
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆککۆمار بەخێرهاتنی
ئەندامانی وەفدی میوانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیاندا بۆ خواستن، بەجۆرێک
پەیوەندیی برایەتیی و تەبایی لەنێوان گەلاندا پتەوتر بکات و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی
و ئابووری لەناوچەکەدا بەرجەستە بکات.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە، کە
میوانداریکردنی بەغداد بۆ لووتکەی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی سەرەکی و هەوڵە جەمسەرییەکانی
بۆ پتەوکردنی کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی رووبەڕووی ناوچەکە
دەبنەوە و پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان برایان بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیی
گەلەکانمان بپارێزێت ودوپاتیشی کردەوە کە لوتکەی عەرەبی باس لەپرسە چارەنووسسازەکان
دەکات و پەسەندکردنی ئەو بڕیارانەی کەیارمەتیدەربن
لەگەیشتن بەئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلانی ناوچەکە.
هەروەها سەرۆککۆمار ئاماژەی بەڕۆڵی
سەرەکی میدیا کرد، لەبەدیهێنانی پەیوەندی نێوان جەماوەر و داڕێژەرانی سیاسەت و
ئاگادارکردنەوەی رای گشتی لەو پلان وستراتیژە خوازراوانەی کەئامانجەکانی گەشەپێدانی
بەردەوام و خواستی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بۆ خۆشگوزەرانیە.
سەرۆککۆمار پشتیوانی عیراقی بۆ گەلی
فەلەستین و مافی رەوای چارەنووس و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیانی دووپاتکردەوە.
سەبارەت بەپرسی سوریا، جەختی لە
گرنگی رێزگرتن لە ئیرادەی گەلی سوریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە کردەوە و ئاماژەی بە
گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر بە
شێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ
دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خواست.
سەرۆککۆمار ئاماژەی بە پێویستی کۆتایی
هێنان بە ململانێکانی سودان و یەمەن کرد و دوپاتی لەوە کردەوە کەعیراق پشتیوانی لە
سەقامگیری هەردوو وڵات و ئاشتی لە ناوچەکەدا دەکات.
سەرۆککۆمار تیشکی خستە سەر ئەو سەقامگیرییە
ئەمنی و ئابووری و سیاسیەی کە ئێستا لەعیراق بەرقەرارە لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی
لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وجیهان .
داوای لە میدیاکاران کرد وێنایەکی راستەقینەی
سەقامگیری ئەمنی لەعیراق و پێکەوەژیانی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عیراقی
بگەیەنن و جیهانیش ئاگاداربکەنەوە لەو هەنگاوە
گەورانەی کەلەبواری چەسپاندنی سیستمی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا بەدەستهاتوون.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە
سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و پەرۆشییان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی
برایەتی و هاوکاری نێوان گەلان لەڕێگەی کارە میدیاییەکانیانەوە بەمەبەستی گەیاندنی
راستی رووداوەکان بە هەموو جیهان دووپات کردەوە.
هەروەها وەفدەکە هیوای سەرکەوتنیان
بۆ لووتکەی بەغداد و بەدیهێنانی ئامانج و
خواستەکانی گەلان بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی
دەربڕی و سوپاسی هەوڵەکانی عیراقیان لەبەستنی کۆنگرەکە و میوانداریکردنی براکانی
کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

