زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین پێنج مووچە وەردەگرن
کوردستان 12:22 AM - 2025-05-14
PUKMEDIA
خانەنشینان
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات:"زیاتر
لە 10 هەزار مامەڵەی خانەنشین-یان تەواوکراوە و بۆ مانگی پێنجیش زیاتر لە دوو هەزار
خانەنشینی دیكە ناوەکانیان داخڵی لیستی موچە دەکرێت و موچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج
دەکرێتەوە".
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەسەرپەرشتی
ئاوات شێخ جەناب و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین لە هەرێمی
کوردستان، کۆبونەوەیەک لەسەر ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچوو".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەبەشێکی دیكەی کۆبونەوەکەدا، دەرئەنجامی هەوڵەکان
خرایەڕوو، کە توانراوە لەماوەی ڕابردوودا کاروبارەکانی مامەڵەی خانەنشینان خێراتر
بکرێت و لەسەرەتای مانگی (شوبات/2)ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزارو 200 مامەڵەی
خانەنشینیان تەواوکراوە و بۆ مانگی (ئایار/5) زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی دیكە ناوەکانیان
داخڵی لیستی موچە دەکرێت و موچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".
لە کۆتایشدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەکردووە:" وەزیری دارایی
داوای کرد پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی
عیراق لەسەر سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لە وەزارەتی
پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

