كەشناسی: كەش ناسەقامگیر دەبێت و تاوەباران و خۆڵ دەبارێت
کوردستان 11:03 AM - 2025-05-01
PUKMEDIA
کەشوهەوا
كەشناسی هەرێم، لەبارەی كەشی سبەینێ هەینییەوە هۆشداریی دەدات و رایدەگەیەنێت: "كەشی هەرێم و عیراق ناسەقامگیر دەبێت و رەشەبا و هەورەتریشقە و تاوەباران و خۆڵ دەبارێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هورێم لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ پێنج شەممە 1- 05- 2025 ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی كەمێك تۆزۆ خۆڵ لە كەشدا، خێرایی با مام ناوەند ( 10 – 20 )كم/ك دەبێت و ئاڕاستەی با باشووری خۆرهەڵات، هاوكات مەودای بینین / ( 6 – 7 ) كم دەبێت".
هاوكات كەشناسی كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی رێكەوت 2-5-2025، كەشوهەوای ناوچەكەو عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ناسەقام گیر دەبێت، بەجۆرێك كەشێكی رەشەباو بروسكە و تاوە بارانی پچرپچر دەبێت كە خیرایی با لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ بەرز دەبێتەوە لەهەندی شوێن بۆ سەروی 50 كم/ك وە لەناوچەكانی باشووری هەرێم رێژەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت، هەروەها پێشبینی ژمارەیەكی زۆر لەروودانی بروسكە دەكرێت و بۆ كاتەكانی ئێوارە خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.
پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆك : 29 پلەی سیلیزی
كەركوك : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

