فەهمی بورهان: كۆنفرانسەكان بۆ دووهەمین دیداری یەكێتی بەردەوامدەبن
ی ن ک 12:44 PM - 2025-03-09
دیداری یەكێتی
فەهمی بورهان
لیژنەی باڵای كۆنفرانسی دووهەمین دیداری یەكێتی تاوتوێی كۆنفرانسەكانی موسڵ و دهۆك و كۆیەو هەولێرو گەرمیان دەكات و شوێنی شەشەمین كۆنفرانسیش دیاریی دەكات، لێپرسراوی سكرتارییەتی دووەهەمین دیداری یەكێتیش دەڵێت: "كۆنفرانسەكان بەباشی بەڕێوەچوون و هەوڵدەدەین كۆنفرانسەكانی داهاتووش لەسەر هەمان بنەما درێژە بەئەركەكانیان بدەن".
فەهمی بورهان لێپرسراوی سكرتارییەتی دووەهەمین دیداری یەكێتی لە لێدوانێكیدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 9-3-2025، لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنفرانس بۆ مەبەستی تاوتوێكردنی كۆنفرانسەكانی موسڵ و دهۆك و هەولێرو كۆیەو گەرمیان كۆدەبێتەوەو بڕیاریش دەدات شەشەمین كۆنفرانس لەكوێ ئەنجام بدرێت".
"دووهەمین دیداری یەكێتی بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت، لەقۆناغی یەكەمدا ئامادەكارییەكانن كەخۆی لە ئەنجامدانی كۆنفرانسەكان دەبینێتەوە، هەروەها لەقۆناغی دووەمیشدا دیداری گشتی بەڕێوەدەچێت، كە تەواو جیاواز دەبێت لە كۆنفرانسەكان". فەهمی بورهان وایوت.
وتیشی: "كۆنفرانسەكانی موسڵ و دهۆك و كۆیەو هەولێرو گەرمیان بەباشی بەڕێوەچوون و هەوڵدەدەین كۆنفرانسەكانی داهاتووش بەهەمان شێوەو لەسەر هەمان بنەما درێژە بەئەركەكانیان بدەن".
راشیگەیاند: "دووهەمین دیداری گشتی یەكێتی بەبەشداری میوانانی ناوخۆیی و دەرەوە دەبێت، بەڵام لەئێستادا كاتەكەی دیارینەكراوە، چونكە هێشتا كۆنفرانسی كەركوك و سلێمانی و زۆر شوێنی دیكە ماوە، كە پێویستە ئەم ناوچانەش كۆنفرانس بكەن".
ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی15ی 2ی 2025 لە موسڵ دووهەمین دیداری یەكێتی دەستی بە كارەكانی كرد و پاشان لە رۆژی 20ی 2ی2025 لە پارێزگای دهۆك و دواتر لە 26ی 2 لە كۆیە و 27ی 2ی 2025 لە هەولێر كۆنفرانسی دیدارەكە بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمی دەورییەو بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، هاوكات یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێكردو لە 31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێناو سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

