هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار رادەگەیەنرێت
کوردستان 12:39 PM - 2025-03-03
PUKMEDIA
دراوی ئەمریکی
تادێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت، وتەبێژی
بازاڕی دراوی شاری سلێمانی-ش هۆکارەکانی دابەزینی نرخەکەی رادەگەیەنێت و دەڵێت:"
کارکردنی بازرگانان بە سەکۆ ئەلیکترۆنییەکان هۆکاری سەرەکییە بۆ دابەزینی نرخی
دۆلار".
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بەرزبوونەوەی نرخی دیناری عیراقی بەرامبەر بە
دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێکارە یاساییانەی کە بانکی مەرکەزی بۆ دابەزینی نرخی
دۆلار گرتوویەتییەبەر، هاوکات حەواڵەی دەرەوەی وڵات زۆر خێرا بووە لەڕێگەی سەکۆ
ئەلکترۆنییەکانەوە و بازرگانەکان کەمتر لەبازاڕدا پارەکانیان دەگۆڕنەوە بە دۆلار و
بۆ گۆڕینەوەی پەنا بۆ بانکە ئەلکترۆنییەکان دەبەن".
"هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز و کەمبوونەوەی جوڵەی
بازرگانی لەبازاڕ یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی کە نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار
بەرزکردووەتەوە، هەروەها ویستی خەڵک لەسەر کڕینی دۆلاریش کەمبووەتەوە"، جەبار
گۆران وایوت.
راشیگەیاند:" یەکێک لەهۆکارەکانی دیکە کە نرخی
دۆلاری کەمکردووەتەوە ئەوەیە کە کۆمپانیایەکی گەورە لەهەرێمی کوردستان قیستی دیناری
لەسەرەو دۆلارێکی زۆری خستووەتە بازاڕەوە".
هەوڵەکانی بانکی مەرکەزی بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار بە
نزیک لەو بەهایەی کە لەبودجەدا دیاریکراوە، کە نرخی ١٠٠ دۆلار ١٣٢ هەزار دینارە
بەردەوامە و پسپۆڕانی ئابوریش پێیانوایە:" لەچەند رۆژی داهاتوودا نرخی دۆلار
زیاتر داببەزێت و نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٥ تا ١٤٦ هەزار جێگیر ببێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

