پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی عیراق كۆتایی پێدێت
کوردستان 07:53 PM - 2024-12-14
PUKMEDIA
سەرژمێری گشتی لەعیراق
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "سەرەڕای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەكنیكی و هونەری، كەمی كات توانیمان پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهییا لەعیراق و هەرێمی كوردستان بە باشترین شێوە بەڕێوەبەرین و سەعات 12 ی ئەمشەویش كۆتایی پێدێت"، هاوكات سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری لەهەرێم-یش دەڵێت: "كارەكانمان بەكوالێتی 100% تەواو كردووە".
كارەكان بەكوالێتی 100% تەواو كراون
مەحمود عوسمان سەرپەرشتیاری گشتی جێبەجێكاری سەرژمێری لەهەرێم بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 14-12-2024، دوایین رۆژی قۆناغی سێییەمی پڕۆسەی سەرژمێری لەعیراق و هەرێم بەرێوەچوو و سەعات 12 ی شەویش كۆتایی بە پڕۆسەكە دەهێندرێت".
"بەهاوكاری كادرەكانمان توانیمان كارەكانمان بەكوالێتی 100% تەواوبكەین و كارەكانمان بەتەواوەتی جێبەجێ كردو بەدەم داواكاری هەموو ئەوكەسانەوە چووین كەپەیوەندیان بەكۆڵ سەنتەرەكانمانەوە كردووەو زۆر لە كارەكانمان رازین" مەحمود عوسمان وادەڵێت.
ئەم پڕۆسە گەورەو گرنگە بە باشترین شێوە بەڕێوەچوو
هاوكات لەڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەكۆپییەكی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "ئەمشەو سەعات 12 كۆتایی بەپڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهییا لە عیراق و هەرێمی كوردستان دێت، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەكنیكی و هونەری، كەمی كات لەبەردەممان، بۆ ئامادەكاری و جێبەجێ كردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانان لەهەرێم و ناوچە كورستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دواجار توانرا ئەم پڕۆسە گەورەو گرنگە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت، ئەویش بەپاڵپشتی و پشتگیری، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرە بەڕێزەكان و دام و دەزگاكانی تر لەحكومەتی هەرێم، هەروەها سوپاسی هەوڵوماندووبوونی سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وسەرجەم فەرمانبەرانی ئەو دەستەیە دەكەین".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هەر بەم بۆنەیەوە، بەپێویستی دەزانین سوپاسی فەخامەتی سەرۆك كۆماری عیراق و جێگری سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان بكەین كەهاوكارو پشتیوان بوون لەمیانەی گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكومەتی عیراق لەسەرئەنجامدانی پڕۆسەكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە جێبەجێ كردن و بەبەستنەوەی بە ئەنجامی سەرژمێری ١٩٥٧ كە بنەمای سەرەكی رێككەوتن بوو لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری".
لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ئەوەش هاتووە: "جێگەی خۆیەتی ئاماژە بەڕۆڵ و كاریگەری مامۆستایانی پەروەردە و گەنجانی بژمێر بكەین كە جێ دەستیان دیاربوو لەسەرخستنی پڕۆسەكە، هاوكات سوپاسی لیژنەی باڵا و ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە پارێزگاكان وئیدارەكان دەكەین بۆ پێشكەش كردنی ئاسانكاری و پاڵپشتی كردنی پڕۆسەكە تاكو گەیشتین بە ئەنجام، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ رۆڵی میدیاكاران و كەناڵەكانی راگەیاندن هەیە، كەلەسەرەتایی پڕۆسەكەوە هاوكارو پشتیوانی ئێمەبوون لەهۆشیاركردنەوەو گەیاندنی زانیاری بە هاووڵاتیانمان".
ئاماژە بەوەشدراوە: "لەكۆتایدا، سوپاسی بێ پایانمان هەیە بۆ تەواوی فەرمانبەران لەدەستەی ئامار وبەڕێوەبەرایەتییەكان لە پارێزگاكان وئیدارە سەربەخۆكان كە ماندونەناسانە شەو ورۆژیان خستە سەر یەك وزاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەكان وتوانییان نموونەی جوانی كاری بە تیم وڕۆحیەتی نیشتیمان پەروەرانە كارەكان ئەنجام بدەن".
دوای نزیكەی 40 ساڵ، رۆژی 2024-11-20 پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00 شەوی 21 لەسەر 22ی11 راگەیەنراوەو هاووڵاتیان پابەندكران لەكاتی سەردانیكردنی بژمێرەكان بۆ ماڵەكانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەكانیان بدەنەوە، سەعات 12 ی ئەمشەویش كۆتایی بەپڕۆسەكە دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

