عیراق لەتێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت قەرەبووی هەرێم دەكاتەوە
کوردستان 09:12 PM - 2024-11-05
ئاژانسەكان
حكومەتی عیراق، حكومەتی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەقەرەبووكردنەوەی حكومەتی هەرێم لەخەرجییە "سیادییەكان" بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، هاوكات بڕیاریشیدا كەدەبێت دەستبەجێ نەوتی بەرهەمهێنراو لەلایەن هەرێمەوە بدرێت بەكۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" یا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.
ئەمڕۆ 5-11-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبووەو لەكۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیازە یاسایەك پەسەند كران كەگرنگترینیان پێشنیازی هەمواركردنەوەی ماددەی دووە لە یاسای بودجە كە بریتییە لەپابەندبوونی وەزارەتی دارایی عیراق بەقەرەبوو كردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەخەرجییە "سیادییەكان" بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی "سۆمۆ" و وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە وەردەگیرێت".
هەر لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا، كەپێویستە تێچووی هەر كێڵگەیەك بەتەنها هەژماربكرێت و هەژماركردنەكەش لەلایەن لایەنێكی نیۆدەوەڵەتییەوە بێت كەوەزارەتی نەوتی عیراق لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەكانی هەرێم دیاری دەكەن و پێویستە لەماوەی 60 رۆژی داهاتوودا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەكانی هەرێم بگەنە رێككەوتنێك".
هاوكات بڕیاردراوە: "پێویستە لایەنێكی راوێژكاری نێودەوڵەتی بەنزیكەیی بڕی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوت و دارایی عیراق دیاری بكات و حكومەتی هەرێمیش پابەند بێت پێیەوە".
لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بەوەی دەبێت دەستبەجێ نەوتی بەرهەمهێنراو لەلایەن هەرێمەوە بدرێت بە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" یا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیشی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی وەك پێشەنكی بۆ هەر بەرمیلێك بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت دەدرێتەوە بە هەرێمی كوردستان و دوای تەواوبوونی لایەنی راوێژكاری نێودەوڵەتیش بڕی ئەم پارە گۆڕانكاری بەسەردا دێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

