قوباد تاڵهبانی: خزمهتكاری ناوچهجێناكۆكهكان دهبین
کوردستان 03:22 PM - 2023-12-24
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال سوپاسی هاووڵاتییانی
ناوچە جێناکۆکەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، "بەشداری و خەمخۆری
و دڵسۆزیتان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا سەلماندی کە ئەو ناوچانە
کوردستانین، هەروەها دڵنیاتان دەکەینەوە کە چۆن لە رابردوو لەگەڵتان بووین، لە
داهاتووشدا باشتر و دڵسۆزانەتر لەگەڵتان دەبین".
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی
سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لە پەیامێکدا کە لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، رایدەگەیەنێت:
"دەمەوێت سوپاسی هەمووتان بکەم، کە لە مەندەلییەوە تا خانەقین و بۆ دووز و
کەرکوک و نەینەوا و موسڵ و شەنگال کە بەشداربوون لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، ئەو بەشداری
و خەمخۆری و دڵسۆزییەتان سەلماندی کە ئەو ناوچانە کوردستانین".
"بە بەشداریکردنتان سەلماندتان کە پێکەوە دەتوانین ئەو
غەدرانەی کە لە خەڵکی کورد و نەتەوەکەمان کراوە راستبکەینەوە، هەروەها سوپاسی یەک
بە یەکی هەموو ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، کادرە دڵسۆزەکانی، کە
هەموومان پێکەوە بووینە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەشداربووین بۆئەوەی زۆرترین
دەنگ بۆ گەلی کورد بەدەستبهێنین لەم هەڵبژاردنە". قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: "دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەردەوام
دەبین بەو رۆحیەتە، بەردەوامدەبین لەگەڵتان لە هەموو ناوچە جێناکۆکەکان تاکو ئەو
هەڵە و غەدرانەی کە لە رابردوو کراون راستییان بکەینەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە کە
چۆن لە رابردوو لەگەڵتان بووین، باشتر و قوڵتر و دڵسۆزانەتر لەگەڵتان دەبین لە
داهاتووشدا".
PUKMEDIA
بە ڤیدیۆ... پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

