یەکێتی ئامادەیی بۆ هاوکاری رووداوەکەی سۆران دەردەبڕێت
کوردستان 11:40 AM - 2023-12-09
PUKMEDIA
شوێنی کارەساتەکەی سۆران
شەوی هەینی 8-12-2023، لە قەزای سۆران، ئاگر لە
باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 14 کەس و
برینداربوونی حەوت کەسی دیکە، راستەوخۆ دوای رووداوەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاوخەمییان بۆ کەسوکاری
قوربانیانییەکان و ئامادەییان بۆ سەرجەم هاوکارییەک دەربڕی.
سەرۆک بافڵ: هاوسۆز و هاوخەمین
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
راستەوخۆ دوای رووداوەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی
هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی رووداوە
دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سۆرانی خۆشەویستە و هاوسۆز و هاوخەمیانین. لەخوای گەورە
داواکارم شیفای بریندارەکان بدات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت".
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پرسەو ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی قوربانیانیەکان
کرد لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بۆ ئەو رووداوە جەرگبڕە پڕ لەسوێیەی ژمارەیەک رۆڵەو
کەسی ئازیزتان گیانیان بەخشی، پرسەو ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و هیوای چاک
بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بەئێوە
ببەخشێت و ڕۆحی کۆچ کردوان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات".
قوباد تاڵەبانی: کارەساتەکەی سۆران هەموومانی غەمبار کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی کارەساتەکەی سۆران
کرد و رایگەیاند: "کارەساتی ئاگرکەوتنەوە
لە باڵەخانەیەکی سۆران کە ژمارەیەک گیانلەدەست دان و سووتانی لێ کەوتووەتەوە، هەموومانی
غەمبار کرد، لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەم و هیوای
چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
"بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ڕووداوی
هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی
لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت"،
قوباد تاڵەبانی وای وت.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین
هەر سەبارەت بە
کارەساتەکەی سۆران، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "لە دڵەوە خەمبارو نیگەرانم بەو کارەساتەی
لە سۆران روویدا، دڵمان لەگەڵ کەسوکارو خانەوادەی قوربانیەکانە، هاوخەمی قوڵی
خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەم کارەساتە جەرگبرە، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران
دەخوازین و ئامادەی هەموو هاوکارییەکین".
وەهاب هەڵەبجەیی: رووداوەکەی سۆران خەمباری کردین
وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بە رووداوەکەی سۆران
رایگەیاند: "ڕووداوی شەوی ڕابردووی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی
نیشتەجێبوونی قەزای سۆران، لە ناخەوە خەمباری کردین، کارەساتەکە بەجۆرێک سەختە،
وایکرد هەموو کوردستانیان هاوخەم و بەشداری ماتەمی خێزانی قوربانیەکان بن، پرسە و
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لەو کارەساتەدا
گیانیانلەدەستدا، لە یەزدانی مەزن داواکارین بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و
ئارامی بە دۆستانیان ببەخشێت".
ئیدارەی سۆران سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند
دوای رووداوەکەش ھەڵگورد
شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی
قوربانیانى رووداوەکە کرد و رایگەیاند: "ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ رۆژ
ماتەمینی ڕادەگەیەنێت، ھیوادارین خودای گەورە شیفای بریندارەکان بدات و لە
کۆچکردوەکان خۆشبێت و بە بەھەشتی بەرین شادیان بکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

