قوباد تاڵەبانی: پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کەرکوک قوڵتر بکرێتەوە
کوردستان 03:40 PM - 2023-11-30
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و یان برێم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی فەڕەنسا کرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەرکەکەیدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەڕەنسا لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی هەردوو گەلی کورد و فەڕەنسا کرد. جێگری سەرۆک وەزیران پشتگیری و هاوکارییەکانی حکومەتی فەڕەنسای بۆ گەلی کورد لە چەندین وێستگەی گرنگی مێژووییدا بەرز نرخاند. لە بەرامبەردا یان برێم بە ئاماژەدان بەو پەیوەندییە مێژووییە رایگەیاند، شانازی دەکات کە وەک کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە کوردستان دەستبەکاربووە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لەڕووی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤەوە کرا. هاوڕابوون کە لە ماوەی داهاتوودا پێکەوە کاری هاوبەش بکەن بۆ باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین لە هەرێم.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا بەڕێوەبچێت، بە تایبەتیش ئاماژە بە دۆخی کەرکوک کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە لەماوەی ساڵانی رابردوودا لە کەرکوک جیاوازیی لەنێوان پێکهاتەکاندا کراوە و پێویستە لە دوای هەڵبژاردنەکاندا لە ئیدارەدانی شارەکەدا بگەڕێینەوە بۆ پرەنسیپەکانی سەرۆک مام جەلال تا روحی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کەرکوک قوڵتر بکرێتەوە و هیچ پێکهاتەیەک هەست بە ستەم و پەراوێزخراوی نەکات.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

