وتەبێژی یەکێتی: پشتگیری هەموو رێککەوتنێکی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەین
کوردستان 11:20 AM - 2023-11-12کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرەو عەلی حسێن
بەیانی ئەمڕۆ ١٢-١١-٢٠٢٣ وەفدێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە (سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و مامۆستا بەکر راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم و رێباز بیرکۆتی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی) سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سلێمانی کرد و لەلایەن (عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لەسلێمانی و هەڵەبجە و سانا فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی)ییەوە پێشوازییان لێکرا.
لەپاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "ئەرکمانە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکانمان بەهێزتر بکەین و هەوڵەکانمان زیاتر بخەینە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و وەک یەکێتيی نیشتمانیی کوردستان هەر رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان هەبێت، پشتیوانی لێدەکەین".
وتیشی: "بە کارێکی ئیجابی لە هاتنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوانین و خوازیارین سەردانەکەی سەرۆکوەزیران دەرگایەکی نوێ بەڕووی پەیوەندییەکاندا بکاتەوە و هۆکارێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە".
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتەبێژی یەکێتی لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن وتی:"پارتی و یەکێتی ئەرکیانە لەڕێگەی حکومەتەوە بەزووترین کات کێشەی دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکەن و هەوڵبدرێت لەداهاتویەکی نزیکدا دەرگای خوێندنگەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە بکرێنەوە، لەم روانگەیەشەوە وەک یەکێتی داوای مامۆستایان بەڕەوا دەزانین و بە ئەرکی هەموو لایەکیشی دەزانین ئاوڕی جددی لەو پرسە بدەنەوە".
هەر لەکۆنگرەکەدا عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق لێمان دەخوازێت کە پەیواندییەکانی نێوانمان بەهێز بکەین، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان".
وتیشی: "جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک و داواکاریی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسلێمانی مافی خۆیانە و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەتوانین پێکەوە رۆڵی بەرپرسیارانە ببینین".
لەبارەی کۆبوونەوەی باڵای هەفتەی رابردووی یەکێتی و پارتی عەلی حسێن وتی: "بارودۆخی هەرێم دەخوازێت کە یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە، چونکە هەردوولا بەرپرسیاریەتییان لەسەر شانە و هەرکاتێک پێویست بێت یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە".
لهدوای بهستنی پێنجهمین كۆنگرهی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان و لهیهكهم دانیشتنی ئهنجومهنی سهركردایهتیدا، بافڵ جهلال
تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند: "لهگهڵ لایهنهكان
پهڕهیهكی نوێ بۆ خزمهتی خهڵك ههڵدهدهینهوه و لهوچوارچێوهیهشدا دهستپێشخهری
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ سهردانی لایهنهكان راگهیاند و لە یەکەم دەستپێشخەریشدا
لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆبووەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

