پەیامی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
کوردستان 07:56 PM - 2023-10-09پەیامی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
پاش کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان_ەوە 14 ئەندامی مەکتەبی سیاسی و 5 ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی هەڵبژێردران و دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە.....
لە رۆژانی ٨-٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجوومەنی نوێی سەرکردایەتی کۆبوونەوەکانی خولی نوێی دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی لە سلێمانی سازكرد.
کۆبوونەوەکان بە خوولەكێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و بزوتنەوەی دیموکراتی لە عێراق دەستیپێکرد، بەتایبەت گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال کە شەش ساڵ لەمەوبەر ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد و کوردستان، عیراق و یەکێتیشی وەک ئەمانەت بە هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی
سپارد.
سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکان جەختی لە دوو پرەنسیپی گرنگ لە سیاسەتی یەکێتی کردەوە کە بریتین لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەولەویەتی ئەو پرۆسەیە تایبەت بە موچە، ژیان و گوزەرانیان، دوومیش پرەنسیپی ستراتیجی کە بریتییە لە ماف و ئیستحقاقە نەتەوەیی و دەستورییەکانی گەلەکەمان لە عیراق. وتیشی، هەردوو ئەم داخوازییە بەگرتنەبەری سیاسەتێکی کوردستانی و عیراقیانەی راست و دروست دەبێت کە لە کوردستان یەکڕیزیی راستەقینە، چاکسازیی جەوهەری و راستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی پێویستە و لە بەغداش بەهاوپەیمانی، هاوبەشی، هاوسەنگی و کردنی پایتەخت بە چەقی سترایجیی خەباتی سیاسی و دیموکراتی و دەستووریمان دێتەدی. بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تەئکیدی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی کوردستانی و عیراقی لەگەڵ هێز و لایەنەکان بۆ راییکردنی ئەرکە نیشتمانییە هاوبەشەکان کردەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد، سەرکردایەتیی نوێ و هەموو هەڤاڵانی یەکێتیی لەم ماوە نزیکەدا دوو تاقیکردنەوەی گرنگیان لە ئەستۆیە كە ئەوانیش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لە سایەی ئالیەتێکی گونجاو و لەباری دیموکراتیدا. وتیشی، ناشبێت هەردوو ئەرکەکە ئەوەشمان لەبیر بباتەوە کە هەمیشە داکۆکی لە شایستەداراییەكانی خەڵکی خۆشەویستی خۆمان بکەین کە پێویستە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێن، چ لە نێوان هەرێم و بەغدا و چ لە ناوخۆی کوردستاندا چونکە قووتی خەڵک هێڵی سوورە بۆ ئێمە و هەرگیز دەستبەرداری نابین.
کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی سەرکردایەتی بە چڕوپڕی گفتوگۆی لەسەر پەیكەربەندیی نوێی کارە رێکخراوەییەکانی یەکێتیی کرد و لەمبارەیەوە مەکتەبی سیاسیی نوێی هەڵبژارد، ئەرکی مەکتەب و ئۆرگانەکانیشی بە گوێرەی پەیڕەوی نوێ دیاریکرد.
لە کۆبوونەوەكە بڕیاردرا بەڵگەکانی پەسەندکراوی کۆنگرە لە پەیڕەوی ناوخۆ، پرۆگرام و راپۆرتی سیاسیی چاپ و بڵاوبکرێنەوە و بخرێنە بەردەم ئۆرگانەکان و رای گشتی.
کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە گیانی پتەوی هەڤاڵان و ویستی ئاشتکردنەوەی سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی لە ئاستە جیاجیاکانی خەباتدا کۆتاییپێهات و سەرۆک بافڵ رووی لە هەموو تێکۆشەرانی یەکێتی كرد، بە جۆش و خرۆشی یەکێتییانەوە وەک هەمیشە شان بدەنەبەر راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و حزبییە تازەکانی خەبات لەخزمەت خەڵكی كوردستان كە سەرچاوەی هێز و وزەی یەكێتین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26