ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد
کوردستان 06:50 PM - 2023-10-09
PUKMEDIA
کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی کۆبوەوەو لە کۆبونەوەکەدا 14 ئەندامی مەکتەبی سیاسی و 5 ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتی هەڵبژێدرا.
لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دا، دکتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد وەک نوێنەری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەستنیشانکرا، لە هەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و ئەنجومەنی پشتیوانی و بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکان دەکات.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سەرکردایەتی یەکێتیی نیستمانیی کوردستاندا 14 ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێدرا، کەپێکهاتوون لە..
ئاسۆ مامەند
ئەحمەد حەمە کەریم ( شێخ ئەحمەد نۆکان )
بورهان سەعید سۆفی
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
تەلار لەتیف
جوان ئیحسان ( د.جوان ئیحسان )
رەفعەت عەبدوڵا
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
شاڵاو عەلی عەسکەری
عیماد ئەحمەد
قوباد تاڵەبانی
نزار ئامێدی
هاوڕێ دارۆ شێخ نوری
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا (د.یوسف گۆران، د.ڕیواز فایەق، سەرکەوت زەکی، رزگار حاجی حەمە، شوان قادر ( شوان ئیدارەی گشتی ) بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران و سەعدی ئەحمەد پیرەش وەک وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا، کە بەشداری لەکۆبونەوەکانی هەرسێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرژەوەنددی باڵا و پشتیوانی دەکات.
لەدوای پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، ئەمڕۆ 9-10-2023، دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێووەچوو، تێدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژ و ئەندامانی یەدەگی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

