وتهبێژی كۆنگره: لهكۆنفرانسی مهڵبهند و مهكتهبهكان 260 ئهندامی كۆنگره ههڵدهبژێردرێن
کوردستان 09:58 AM - 2023-09-21
PUKMEDIA
بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان
كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیپێكرد و سێ هەزار و 274 ئەندام بەشدار دەبن بۆ هەڵبژاردنی 260 ئەندامی بەشداربووی پێنجەمین كۆنگرە.
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكاندا ئەندامانی بەشداربووانی كۆنگرە بەشێوەیەكی دیموكراسی هەڵدەبژێردرێن، لەو چوارچێوەیەشدا لە سەعات 8ی بەیانییەوە كۆنفرانسەكە دەستیپێكردووە و بڕیارە تا سەعات 4 ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بێت".
"لە مەڵبەندەكان دوو هەزار و 495 ئەندام مافی دەنگدانیان هەیە و 175 ئەندامی كۆنگرە هەڵدەبژێرن، لە مەكتەبەكانیش 779 ئەندام مافی بەشداریكردن لە دەنگدانانیان هەیە و 85 ئەندامی كۆنگرە هەڵدەبژێرن" تەلار لەتیف وادەڵێت.
هەر لەوبارەیەوە ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی گەلی كوردستان رایگەیاند: "لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتی دەستیپێكردووە و هەڤاڵان لە پڕۆسەیەكی دیموكراسیدا نوێنەرەكانیان دەنێرنە كۆنگرە".
"كۆنگرەی یەكێتی كە بڕیارە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، لە رۆژی یەكەمدا میوانێكی زۆر بانگهێشت دەكرێن كە ئەمەش نەریتێكی سەركەوتووی سەرۆك مام جەلال بووە و لە رۆژانی دوواتریشدا كۆنگرە بەردەوام دەبێت" ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.
راشیگەیاند: "كۆنگرە نوێگەری لە كار و كۆدەنگی لە بڕیار بۆ داهاتووی یەكێتی دێنێتە كایەوە، ئەمە جگە لەوەی گۆڕانكاری لە پەیڕەوی حزب و ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتیدا دەكات".
بڕیارە رۆژی 27ی 9ی 2023 پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی لە سلێمانی ببەسترێت و 600 ئەندام بەشداری تێدابكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەعات 8ی بەیانی بۆ 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-9-2023، لە پڕۆسەیەكی دیموكراسیدا كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان بەردەوام دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

