تۆماری كاروانی خەباتی ژنە پێشمەرگەكان بڵاوكرایەوە
ی ن ک 09:04 PM - 2023-09-13
PUKMEDIA
كتێبی كاروانی خەباتی ژنە پێشمەرگەكان
بەسەرپەرشتی خانمی یەكەمی عیراق رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (كاروانی خەباتی ژنە پێشمەرگەكان) لە هۆڵی خاك لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
بۆ رێزگرتن لەخزمەتەكانیان لەقۆناغی شاخ و پێشمەرگایەتیدا، لەسەر ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، كتێبی كاروانی خەباتی ژنەپێشمەرگەكان لەچاپدرا.
لە وتەیەكدا، خاتوو شاناز خانمی یەكەمی عیراق، ستایشی قارەمانێتی ژنانی پێشمەرگەی كرد لەسەردەمی خەباتی شاخ و تێكۆشان و كوردایەتیدا، كەجگەلە بەڕێوەبردنی ئەركی خێزان، بەردەوام بوون لەخەبات و كۆڵنەدان و بەرگری لەخاكی پیرۆزی كوردستان و پشتیوانی هاوسەر و براكانیان بوون.
كتێبەكە لەلایەن نەسرین كوردە ئامادەكراوە كە سەرگوزشتەی ژیان و وێنەی ئەو ژنە تێكۆشەرانەی لەخۆگرتووە كە بە لەخۆبردوویی و بەخشین و پشودرێژییەوە بەرگەی سەركوتكردن و ستەمی رژێمی لەناوچویان گرت و سەروەرییان بۆ گەل و نیشتمان تۆماركرد.
هەر لەرێوڕەسمەكەی ئەمڕۆدا و سەرباری ئاماژەدان بەدەیان چیرۆك و داستانی پڕ سەروەری و نەبەردی ژنانی پێشمەرگە، خەڵاتی خاتوو شانازیان پێشكەش كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

