سەرۆک بافڵ: رێگە بەدووبارە قوربانی دانی خەڵکی کوردستان نادەین
کوردستان 08:19 PM - 2023-08-09
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی
بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
لەدیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی
كارنامەی حكومەت گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هێز و
لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەكان.
لە بەشێكیتری دیدارەكەدا جەخت لە گەڕانەوە بۆ دەستوور
وەك بنەمای چارەسەری كێشەكان كرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون بەزووترین كات كێشەكانی
نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربكرێن و ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەریی نەرێنی لەسەر
گوزەرانی هاوڵاتییان و قووتی مووچەخۆران جێنەهێڵێت.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی
كرد لەپێناو بەدەستهێنانی ماف و شایستەداراییەكانی هەرێم و رایگەیاند، بەردەوامیی
كێشەكان خزمەت بەهیچ لایەك ناكات و هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە
نەخوازراوەدایە. وتیشی، خەڵكی كوردستان قوربانیی زۆریان داوە، شایستەی ئەوەنین جارێكیتر
وەك قەڵغان بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە حزبییەكان بەكاربهێنرێن و بەهیچ شێوەیەك
رێگە بە دووبارەبوونەوەی نادەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

