سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەهەولێر: گیانلەدەستدانی زیرەك تەمومژاوییە
کوردستان 05:11 PM - 2023-06-07
PUKMEDIA
رێباز بیركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر،
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر داوای دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری گیانلەدەستدانی زیرەك شەهید عەلی دەكات و رایدەگەیەنێت: "رووداوەكە تەمومژاوییە و دەبێت هۆكارەكەی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت، وەك یەكێتیش رێگا نادەین كەیسەكە بەلاڕێدا ببرێت و بە سیاسی بكرێت".
رێباز بیركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە كاتی بەخاكسپاردنی زیرەك شەهید عەلی محەمەد رایگەیاند: "لەدەستدانی زیرەك شەهید عەلی خەسارەتێكی گەورەبوو بۆ كەسوكار و خانەوادەكەی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەی جێی نیگەرانیمانە وەك یەكێتی، نازانین چۆن و لەسەر چی دەستگیر كراوە؟ چۆن لێكۆڵنەوەی لەگەڵدا كراوە؟ چۆن گیانی لەدەستداوە؟
راشیگەیاند: "داواكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ئەوەیە كە دەبێت بەزووترین كات لەلایەن لیژنەی پزیشكی دادوەری و ئەو لیژنەیەی لە سلێمانییەوە هاتوونەتە هەولێر لێكۆڵینەوەیەكی ورد لە رووداوەكە بكرێت و ئەنجامەكەشی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت، چونكە رووداوەكە تەمومژاوییە و جێی نیگەرانی خێزان و خانەوادەی كۆچكرد و خەڵك و یەكێتییە، هەربۆیە رێگا نادەین كەیسەكە بەلاڕێدا ببرێت و بە سیاسی بكرێت".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە جەخت لە سەروەری یاسا و بەدەستهێنانی مافی تاكەكانی كۆمەڵگە دەكاتەوە، هەربۆیە وەك یەكێتی پێمان وایە دەبێت دەزگاكانی ئاسایش تایبەتمەندانە كارەكانیان بكەن، چونكە هەولێر شوێنی كونسوڵگەری وڵاتانە و دەبێت ئارامی و ئاسایش تێیدا پارێزراوبێت، زیادەڕۆیی شارەوانیش ئەگەر كرابێت ئەوا پەیوەندی بە پۆلیسەوە هەیە نەك ئاسایش" رێباز بیركۆتی وادەڵێت.
سەعات 12:00ی دوێنێ 6/6/2023، ئاسایشی سەیداوە زیرەك شەهید عەلی محەمەدی تەمەن 41 ساڵ كە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و دوكانداربووە لە بازاڕی هەولێر دەستگیر دەكەن و پاش چەند سەعاتێك كەسوكارەكەی ئاگادار دەكرێنەوە كە تەرمەكەی لە پزیشكی دادی هەولێر وەربگرنەوە،پاش وەرگرتنەوەی تەرمەكەش بەوتەی كەسوكاری كۆچكردوو ئاسەواری ئەشكەنجە بە جەستەیەوە هەبووە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سكاڵای یاسایی لەسەر ئاسایشی هەولێر تۆمار كرد لەبارەی كەیسی گیانلەدەستدانی گوماناوی زیرەك شەهید عەلی محەمەد، كە دوای دەستبەسەركردنی لەلایەن ئاسایشی سەیداواوە تەرمەكەی تەسلیمی خانەوادەكەی كرایەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ تیمێكی پسپۆر لە پزیشكی دادی سلێمانی بەشداری لە توێكاری تەرمی زیرەك عەلی_دا بكات و چونكە كەسوكارەكەی رایدەگەیەنن: "كە كوڕەكەیان هیچ كێشەیەكی نەبوەو هیچ جۆرە نەخۆشییەكیشی لەگەڵدا نەبوەو تەرمەكەشی شینبونەوەو شوێنەواری ئەشكەنجەدانی پێوەیە".
یەکێتی سکاڵای یاسایی لەسەر ئاسایشی هەولێر تۆمار دەکات
ئاسایشی هەولێر گەنجێك دەستگیر دەكات و تەرمەكەی بۆ كەسوكاری دەنێردرێتەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

