ئاسایشی هەولێر گەنجێك دەستگیر دەكات و تەرمەكەی بۆ كەسوكاری دەنێردرێتەوە
کوردستان 06:53 PM - 2023-06-06
PUKMEDIA
زیرەك شەهید عەلی محەمەد
هێزێكی ئەمنی هەولێر گەنجێك دەستگیردەكات و دوای
چەند سەعاتێك كەسوكارەكەی ئاگادار دەكرێنەوە كە تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەری وەرگرنەوە
و مامی گەنجەكەش دەڵێت: "ئاسایشی سەیداوە زیرەك شەهید عەلی برازامیان بردووە
و شوێنی ئەشكەنجە بە تەرمەكەیەوەیەتی".
سەعات 12:00ی نیوەرۆی 6/6/2023، هێزێكی ئەمنی گەنجێك
بەناوی زیرەك شەهید عەلی محەمەد دەستگیر دەكەن و بەوتەی كەسوكارەكەی: "دوای چەند
سەعاتێك ئاگادار كراونەتەوە كە تەرمەكەی لە
پزیشكی دادی هەولێر وەربگرینەوە".
بەوتەی مامی قوربانیەكە: "زیرەك شەهید عەلی
محەمەد، كێشەی لەگەڵ كەس دا نەبووە و هیچ جۆرە نەخۆشیەكیشی لەگەڵدا نەبووە و ئاسەواری
ئەشكەنجە بە جەستەی كوڕەكەمانەوە بووە".
هەر لەو بارەیەوە برایەكی زیرەك رایدەگەیەنێت: "ئاسایشی
سەیداوە زیرەكی برامیان بردووە و نازانین لەسەر چییە و هیچیان پێ نەوتوین، بەڵام
دوای سێ سەعات تەرمەكەمان وەرگرتەوە".
زیرەك شەهید عەلی محەمەد تەمەنی 41 ساڵە و خێزاندارەو
خاوەنی سێ منداڵە و دوكانداربووە لە بازاڕی هەولێر و ئاسایش لەشوێنی كارەكەی بردویانە،
بەڵام تائێستا ئاسایشی هەولێر هیچ روونكردنەوە و لێداوانێكی لەسەر ئەم رووداوە نەداوە.
PUKMEDIA
بۆ بینینی وتەی کەسوکارەکەی کلیک لێرە بکە
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

