riklam

قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین

کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20
دابەشکردنی غاز PUKMEDIA

دابەشکردنی غاز

سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت:رۆژانە شەش بۆ 7 هەزار بوتڵ غاز دابەشدەکرێت و ئەوەش خواستی خەڵک پڕدەکاتەوە.

عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوو رۆژە دابەشکردنی غاز لە سلێمانی کراوەتە کۆبۆن، ئێستا غازی پێویست لەبەردەستدایە بۆئەوەی بەسەر ماڵاندا دابەشبکرێت.

وتیشی: رۆژانە شەش بۆ 7 هەزار بوتڵ غاز دابەشدەکرێت و ئەوەش خواستی خەڵک پڕدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، غازی پێویست بۆ نانەواخانە و چێشتخانەکان دابین دەکرێت، هاوکات ئەو کەسانەشی تازە ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە، لە قائیمقامیەتی سلێمانی پشتگیرییان بۆ دەکەین و لەو رێگەیەوە دەتوانن غاز وەربگرن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket