نەوەی نوێ رووکەشی ئۆپۆزسیۆنەو ناوەڕۆکی لایەنگر
کوردستان 04:50 PM - 2023-04-11
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لۆگۆی نەوەی نوێ
نه‌وه‌ی
نوێ كه شاسوار عه‌بدولواحید ده‌یجوڵێنێت، كامپینی بۆ سه‌رخستنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستای عیراق كردووه له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی
رزگاركردنی نیشتمان، كه پێكهاتبوو له (ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی حه‌لبوسی
و پارتی دیموكراتی كوردستان)، نه‌وه‌ی نوێش به سه‌رپه‌رشتی سروه عه‌بدولواحید
كامپینی سه‌رخستنی حه‌لبوسی كردووه و له ناو ئاراسته‌ی ئه‌وان دابووه.
سروه عه‌بدولواحید به‌ڕووكه‌ش ئۆپۆزسیۆنه
عه‌لی
خه‌یالی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی عیراقی له دیدارێكیدا له به‌رنامه‌ی (یاده‌وه‌ری
ترسناك)ـی كه‌ناڵی وه‌ته‌ن ئاشكرایكرد: "هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی به
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به پشتگیری و هه‌وڵی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی
نوێ بوو".
"سروه عه‌بدولواحید سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی ئیمتدادی كرد‌و له‌گه‌ڵ
عه‌لا ركابی گفتوگۆیان كرد و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرت به‌تایبه‌ت ركابی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
حاكم زاملی باش نه‌بوو"، عه‌لی خه‌یالی واده‌ڵێت.
سه‌رۆك
و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له 9ی 1ی 2022 به رێككه‌وتنی
پێشوه‌خته‌ی (سه‌در و حه‌لبوسی و بارزانی) هه‌ڵبژێردرا، كه حه‌لبوسی بووه سه‌رۆكی
په‌رله‌مان و پارتیش پۆستی یه‌كێك له‌جێگره‌كانی سه‌رۆكی به‌ركه‌وت.
عه‌لی
خه‌یالی ده‌ڵێت: "سروه عه‌بدولواحید لوبی و ههروهزێكی باشی بۆ سه‌رخستنی
حه‌لبوسی كرد‌و هه‌ڵبژێردرا به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
"سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ به‌ڕووكه‌ش
وا خۆی ده‌ره‌خات كه ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام له راستیدا هیچ په‌یوه‌ندی به ئۆپۆزسێۆنبوونهوه
نییه و هیچ پرهنسیپێكیشی نییه"، ئه‌و چالاكوانه‌ی عیراق له كه‌ناڵی وه‌ته‌ن
وایوت.
بە هەوڵی سروە عەبدولواحید سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردراوە
هاوپه‌یمانی
(رزگاركردنی نیشتمان) خاوه‌نی 168 كورسی نوێنه‌ران بوون له كۆی 329 كورسیه‌كه،
كه كوتله‌ی شیعی به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در 73 كورسی و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی
حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر 63 كورسی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش 32 كورسیان هه‌بوو،
به‌ڵام حه‌لبوسی 200 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا 32 ده‌نگی زیاتری له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی
هێناوه، كه‌واته نه‌وه‌ی نوێش 9 ده‌نگی پێداوه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش سروه هه‌ولێی
بۆداوه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا.
عه‌لی
خه‌یالی له باره‌ی هۆكاری پشتیوانی نه‌وه‌ی نوێ له رێككه‌وتنه‌ی (پارتی) تێدایه
له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی و سه‌در، ده‌ڵێت:"هه‌ندێك له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی سروه‌ش
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سكاڵایانه كه له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی شاسوار عهبدولواحیدی
برای هه‌یه كه تۆمه‌تباره به‌گه‌نده‌ڵی".
نەوەی نوێ و پارتی هاوهەڵوێستن
فراکسیۆنی
نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بەڕووکەش ئۆپۆزسیۆنن و لە ناوەڕۆکدا لایەنگرن، لە
زۆربەی پرسەکاندا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی هاوهەڵوێستن و نەک هەر دەنگیان بە سەرۆکی ئەو
لیژنانە نەداوە کە فراکسیۆنی یەکێتی وەریگرتون، بەڵکو کاندیدیشیان بۆ سەرۆکی
لیژنەکان هەبووە، بەڵام بۆ سەرۆکی لیژنەکان کە پارتی وەریگرتون، کاندیدیان نەبووە.
چرۆ
حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەکاتی هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی
پەرلەمانی عیراق، فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە لە ٩ ئەندام پێکهاتوون، سەرجەمیان
بایکۆتی دانیشتنەکەیان نەکردو لە ژورەوە مانەوە".
"هەر سەرۆکی لیژنەیەک لە پەرلەمان کە فراکسیۆنی
یەکێتی خواستی بوبێت وەریبگرێت، فراکسیۆنی نەوەی نوێ کاندیدیان بۆ سەرۆکی ئەو
لیژنەیە هەبووە و تەنانەت دەنگیان بە سەرۆکی ئەو لیژنانە نەداوە کە یەکێتی
بەدەستیهێناوە، بەپێچەوانەوە بۆ سەرۆکی لیژنەکان کە پارتی کاندیدی بۆی هەبووە،
نەوەی نوێ هیچ کاندیدێکی نەبووە و پێدەچێت دەنگی بە کاندیدەکەی پارتیش
دابێت"، چرۆ
حەمە شەریف وادەڵێت.
دەشڵێت: "فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق
وەک ئۆپۆزسیۆن خۆی نیشان دەدات، بەڵام لەڕاستیدا بەپێی هەڵوێستەکانیان دوورن لە
بێلایەنی، بەپێچەوانەوە لایەنگیری لە هەڵوێستەکانیاندا بەڕوونی دیارە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

