كاتی زۆری ماوە، تای هەڵبژاردن گرتونی
کوردستان 03:49 PM - 2023-04-10
PUKMEDIA
بەشی مۆنیتەرینگی PUKMEDIA
هێشتا هەڵبژاردن دەستی پێنەكردووە، بەڵام كەناڵی NRT زمانحاڵی حزبەكەی شاسوار عەبدولواحید كە جوڵانەوەی نەوەی "نوێ" یە، بە حەرەكەی "كۆن" و دەستی ئاشكرا كار لەسەر شێواندنی راستی ئەو هێرش و هەوڵی تیرۆركردنە دەدات كە مەزڵوم عەبدی و فەرماندە ئەمریكییەكانی هاوسەفەری كردە ئامانج لە فڕۆكەخانەی سلێمانی.
NRT، كە كەناڵ و زمانحاڵی نەوەی نوێیە، لە كاتی هەڵبژاردنەكانیشدا حەماس و تا دەیگرێت، بەڵام ئێستا حەماس و تاكەی بۆ بەلاڕێدابردنی كەیسەی فڕۆكەخانەیە بە هەمان مەیل و دڵخوازی كەتنكەر و دەستەكانی هاوەڵی كە لە هەولێرە، بۆیە كەناڵەكەی نەوەی نوێ هاتووە بە هەمان داڕشتن و تۆمەت راپۆرتەكەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی بەئاڕاستەی تردا دەبات.
ئەوانەی حەزیان بەلاڕێدابردنە، جوتیار عادلی وتەبێژەكەی مەسرور بارزانی و چاوساغ و هەواڵدەرەكانییەتی كە بەشدارن لە هەوڵی تیرۆرە نێودەوڵەتییەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دەركەوت نەوەی نوێش لەو خەتەیە و كاركردنیان بۆ شێواندنی راستییەكە و هەڵوێستیشیان وەك میدیا و سیاسەتی حزبەكەشی ئەوە دەسەلمێنن، لە كاتێكدا خودی مەزڵوم عەبدی راستییەكەی ئاشكراكرد، كە خۆی بە ئامانجگیراوەكەیە و دەڵێت: "تۆمەتباركردنی یەكێتی بۆ شاردنەوەی راستییەكانە"، كەواتە ئەوەی جوتیار عادل و مەسرور بارزانی و شاسوار كاری لەسەر دەكەن" راستیەكە نییە"، خۆ دیاریشە، هەڵویست و پەیامەكانیان وەك " شاهیدن " چی دەبێژن.
بۆ ئیدانەی ئەو كەتن و پەلامارە بۆ هەوڵی تیرۆر، خەڵكی سلێمانی ئیدانەیان كرد و خودی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی راپۆرتی هەبوو، بەڵام كەناڵی NRT ە كەی شاسوار و نەوەی نوێ بەسێبەر و رەسمییەوە، رووماڵیان نەكرد، وەكچۆن كەناڵی كوردستان 24 و باس و هەموو ئەوانەی دیكەی مەسرور بارزانی – روماڵیان نەكرد، چونكە "پێیان قەدەغەكراوە و زیانی بۆ كەتنەكەیان هەیە".
ئیشكردنی میدیایی NRT وەك زمانحاڵی نەوەی نوێ لەم پرسەدا بە ئاراستەی شێواندن و تۆمەت، دوو جۆرە یەكێكیان بانگەشەی هەڵبژاردنە، ئەوەی دیكەشیان وەعد وەرگرتنە لە پارتی كە دەنگی بۆ كۆبكاتەوە.
بۆ بەبیرهێنانەوەش، لە هەڵبژاردنی پێشوو دا نەوەی نوێ، لەگەڵ تەڤگەری ئازادی هاوپەیمان بوو، دوو كورسیشیان بەركەوت، كە بە نزیكی پەكەكە ناویان دەهێندرا، بەڵام دیارە ئەمجارە نەوەی نوێ دوای شەفاعەتی پارتی لای توركیا، بارەكەی بەلای ئەنكەرەدا بۆ راستكردووەتەوە و ئێستا پێكەوەن، نەوەی نوێ و كەناڵەكەیشی ئیلتزامیان هەیە، وەك ئیلتیزامی میدیایی چاوساغانی هەوڵی تیرۆركردنەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە لە هەولێرەوەیە!
هەندێك رووداو خۆیان دەستەكان ئاشكرا دەكات و ماسكەكان لادەبات!
بەشی مۆنیتەرینگی PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03 -
هێرشی موشەکیی دژبەیەک لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێراندا دەستیپێکردەوە
جیهان 09:30 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

