سەرۆكی نوێی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستبەكار بوو
کوردستان 10:29 AM - 2022-05-10
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەھمی بورھان وەك سەرۆكی نوێی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستبەكاربوو.
لە مەڕاسیمەكەدا كە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢، بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی دكتۆر عبدالحەكیم خەسرەوی كرد كە لەماوەی رابردوو سەرباری كارەكانی خۆی، ئەركی ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی ئەم دەستەیەشی گرتبووە ئەستۆ. ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا كە سەرۆكی دەستەی نوێ كەسێكی بەتوانایە و چاوڕێی ئەوەی لێدەكرێت كە رۆڵی كاریگەر ببینێت لە جێبەجێ كردنی ئەو ئەركەی سەرشانی.
دواتر فەھمی بورھان ئاماژەی بەوەدا كە جێی متمانەی ھەموولایەك دەبێت و بەھەموو توانایەكییەوە كار دەكات بۆ سەرخستن و بەجێ گەیاندنی ئەركەكانی ئەم دەستەیە. لەمەڕاسیمەكەدا، وەزیری پلاندانان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرس بەش و ھۆبەكانی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم ئامادەبوون.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
11:02 AM - 2026-06-19 -
دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران دواخرا
09:26 AM - 2026-06-19 -
پۆلیسی هەولێر دەڵاڵێکی هاوسەرگیری دەستگیردەکات
09:09 PM - 2026-06-18 -
بەهێزکردنی هەماهەنگی ئەمنی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا
07:42 PM - 2026-06-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە شەش ملیار دینارە
09:03 AM - 2026-06-19
مەحموود سەنگاوی بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە
04:47 PM - 2026-06-18
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
03:52 PM - 2026-06-18
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
01:58 PM - 2026-06-18
زۆرترین خوێنراو
-
پەیـــامە نهێنییـــەکـــانی نوســــــــەرانـــی روس بـــۆ مـــرۆڤـــایەتی
کوردستان 05:10 PM - 2026-06-18 -
مەحموود سەنگاوی بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە
کوردستان 04:47 PM - 2026-06-18 -
فەرەنسا، کۆبوونەوەی G7 و ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران
بیروڕا 04:25 PM - 2026-06-18 -
سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت
کوردستان 03:52 PM - 2026-06-18 -
ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە
ی ن ک 01:58 PM - 2026-06-18 -
ئەعرەجی: مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی لایەنەكان بوو
کوردستان 11:42 AM - 2026-06-18 -
مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت
کوردستان 10:28 AM - 2026-06-18 -
دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵوزدا تێدەپەڕێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-18







دابەزێنە

