كتێبی له‌نێوان له‌خه‌وما و مه‌سه‌له‌ی وێژدان-دا
کتێب 10:06 PM - 2022-01-01
جه‌میل صائب به‌یه‌ك پشتیوانی شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نه‌مر نه‌كردوه ...
ئه‌حمه‌د موختار جاف سه‌ڕای ئه‌وه‌ی شێخ زیندانی ده‌كات له‌گوندی جاسه‌نه ، تاكۆتایی پشتیوانی لهوشۆڕشه ده‌دات ......
له‌نوسینی نوسه‌ر( مامۆستا ئازاد تۆفیق )ه ، خاوه‌نی چواردهبهرههمی تره له‌كتێبخانه‌ی كوردیدا ، پیشه‌ی نوسه‌ر ئێسته پارێزگاری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه ، له‌م به‌رهه‌مه كورته دانسقه و جوانه‌دا ، كاتێكی كه‌می ده‌وێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ، هه‌رچه‌نده جه‌نابیان كاتێكی زۆری ویستوه بۆ گه‌ڕان به‌شوێن چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێكراو، بۆ سه‌لماندنی نیازه‌كانی له‌سه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان چیرۆكی ( له‌خه‌ومای جه‌میل ێائب و مه‌سه‌له‌ی ویژدانی ئه‌حمه‌د موختارجاف) ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌زمانێكی زۆر پاراو ئه‌ده‌بیانه باسێكی كورت له‌ئه‌ده‌بی كوردی سه‌رهه‌ڵدانی هۆنراوه و چیرۆك ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا باس له برایه‌تی هونه‌ری شیعر و ڕومان و چیرۆكه‌كانی گوێ ئاگردانی لادێ و ئاستی ڕۆشنگه‌ری شاریش ده‌كات ، گرنگی ئه‌دات به‌وه‌ی یه‌كه‌م چیرۆكی كوردی له هه‌ردوو شاری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداوه ، له‌سه‌ر ده‌ستی منه‌وه‌ران جه‌میل ێائب و شاعیر ئه‌حمه‌د موختارجافه بوه ، زۆر به‌ویژدانه‌وه باس له ژیان و خانه‌واده‌ی هه‌ردوو چیرۆك نوس ده‌كات ، به‌ڵگه‌كانیش شاهیدی ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕاستگۆیی به‌راورد كردنی نێوان هه‌ردوو منه‌وه‌رانی چیرۆك نوسی كوردی .
نوسه‌ر ئه‌ڵێ : مێژووی ئه‌ده‌ب به‌گشتی مێژووی مرۆڤ ، ئه‌ده‌بیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هامڕای مرۆڤ بوه له‌ته‌كیا ژیاوه ، بۆیه ئه‌م پێداویستیه ڕۆحیه‌ی مرۆڤ له‌هه‌ر سه‌رده‌م زه‌مانه و زه‌مه‌نێكدا به‌شێوازێك گوزارشتی له‌خه‌م شادیه‌كانی مرۆڤ كردوه لهفۆڕمێكدا خۆی نمایش كردوه ، كه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی قۆناغهكهبێت له‌ڕوی پێداوێستی وژیری و ئابوری و فهرههنگیهكانیهوه .
دیاره په‌یدابونی نوسین و خوێندن مێژوویه‌كی هێنده دێرینی نیه تا بڵه‌ین له‌گه‌ڵ نوسیندا ئه‌ده‌بیش بونی هه‌بوه ، مێژوی نوسین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌هه‌زار ساڵ له‌مه‌به‌ر ، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌له‌و مێژوه‌دا واتهپێش په‌یدابونی نوسین ئه‌ده‌بیش بونی نه‌بووبێت ، ئاشكرایه ئاده‌میزاد له‌پێش په‌یدابونی نوسین ئاخاوتنی هه‌بوه ، گه‌رچی ئه‌و قسه‌كردنه له‌شێوه‌ی هێماو له‌ئاستێكی سه‌ره‌تایشدا بوبێت .
مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی ژانره ئه‌ده‌بیه‌كان له‌شیعره‌وه تاڕۆمان لای میله‌تانی دونیا ، به‌یه‌ك ڕیتم چه‌شن له‌دایك نه‌بون به‌یه‌ك شێوه‌ش گه‌شه‌یان نه‌كردوه ، بۆیه ده‌كرێت لای گه‌لێكی هوشیاری خاوه‌ن مێژوو شارستانی و خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی دێرین ، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌ب له‌ڕوی زه‌مه‌نه‌وه زوتر له‌ڕوی ناوه‌ڕۆكیشه‌وه باشتر گه‌شه بكات ، له‌كاتێكدا ئه‌م ژانره ده‌كرێت لای میله‌تێكی بن ده‌ست و هه‌ژار له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تێكی دیار و گه‌وه‌ره‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه بێت ، ئه‌ده‌ب له‌ڕۆژئاوا پێشكهوتوتربوه له‌چاو ئه‌ده‌بی شارستانیه‌ته‌كانی تردا ، چونكه ئاستی ڕۆشنبیری له‌ڕۆژئاوا پێشكهوتوتربوه .
ئه‌ده‌بی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك خسوسیه‌ت و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه ، هه‌ڵگری خهسڵهتهكلتوری مه‌عریفیه‌كانی خۆیه‌تیی ، په‌یوه‌ندیه‌كی زیندوی به‌مێژوو و شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگی ئهومیلهتهوه هه‌یه .
گهرلایه لایه‌ی دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی جۆرێك لهئقاع و هارمۆنی و مۆسیقای تێدایه : شیعر كهژانرێكی هه‌ره دێرینی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه ، یه‌كه‌میان مێژوه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تای په‌یدابونی مرۆڤه دوههمیشیان بۆ _هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا چیرۆك و ڕۆمان كه‌هونه‌رێكی تازه‌و مۆدرێنن ، مێژویه‌ك زۆر نزیك نوێیان هه‌یه ، ئه‌مه‌شه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی سه‌رجه‌م ژانره ئه‌ده‌بیه‌كان وه‌ك ههرچهمكێكی فكری و فه‌لسه‌فی تر، كه‌به‌رهه‌می فیكر و ژیری و هزری مرۆڤن ، پێش هه‌موو شتێك هۆكاره بابه‌تیه‌كان ده‌بنه هه‌وێنی له‌دایك بونی نه‌ك هۆكاری دیكه ، واته چۆن كاتێك هه‌یه سه‌رهه‌ڵدانی شیعر ده‌بێته زه‌روره ، ئه‌وه به‌نیسبه‌ت چیرۆك و ڕۆمانیشه‌وه هه‌مان ڕوداوه ، هونه‌ر و ئه‌ده‌ب له‌خۆڕا به‌بێ هۆكاری مادی مه‌عنه‌وی نهلهدایك ده‌بن نهدێنه بون ، كه‌واته شیعر و داستان ئه‌فسانه‌و چیرۆك و ڕۆمان هه‌ریه‌كه‌یان زاده‌ی قۆناغێكی دیاری كراوی مێژوی ئابوری كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانن .
چیرۆك و نۆڤڵێت ، وه‌ك ژانرێكی نوێ
به‌و پێیه‌ی ئه‌ده‌ب به‌گشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه ، كه نه‌ته‌وه‌كان پیایدا گوزه‌رده‌كه‌ن ،ئه‌وا چیرۆك یان نوڤڵێتیش وه‌ك لقێكی گه‌وره و گرنگی ئه‌ده‌ب ، به‌ده‌رنیه له‌م پره‌نیسپه گشتی یه ، چیرۆك و ڕۆمان هێنده‌ی به‌رهه‌می قۆناغی گه‌شه‌كردنی شار‌و شارستانشینیه ، نیوهێنده به‌رهه‌می هیچ جوگرافیایه‌كی ترنیه .
_دیاره هه‌موو فاكته‌ره‌كان له ئینگلتهرلهسهدهی هه‌ژده‌هه‌م ، ئه‌و فاكته‌رانه كه‌شێكی هێنده گونجاویان به‌دیهێنا تا جۆرێكی تازه‌ی ئه‌ده‌ب سه‌رهه‌ڵبدات ، ئه‌وه‌ش ئه‌ده‌بی ڕۆمان نوسین بوو ، ووشه‌ی نۆڤێڵ واته ڕۆمان تاكۆتای ئه‌و سه‌ده‌یه جێگیربوو له‌و ووڵاته‌دا ، ئه‌و گۆڕانه ئابوریه‌ی له ووڵاته‌دا ڕویدا ، ڕه‌نگه هۆیه‌كی گرنگ بێت بۆ زۆربونی خوێنه‌ری ڕۆمان ، دیارده‌كه زۆرتر له‌شاره‌كاندا دیاربوه وه‌ك له لادێكاندا .
_مامۆستا : له‌زاری ( نوسه‌ر حه‌مه‌كه‌ریم عارفه‌وه )یه‌ژێ هه‌رچۆن حه‌كایه‌ت زاده‌كان هه‌ڵقوڵاوی گونده‌كانن ، ئه‌وا چیرۆكیش هه‌موو ناكۆكی وئاڵۆزیهكانی شار ده‌گرێته‌وه ، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوانیاندا نه‌بێت ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك چۆن شار بونێكی په‌ره‌سه‌ندوی شارستانیانه‌ی لادێ یه ، ئه‌وا چیرۆكیش بونێكی په‌ره‌سه‌ندوی حه‌كایه‌ته و یه‌كێكه له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی چیرۆك ،چیرۆكیش ڕه‌گه‌زی حه‌كایه‌ت خوانیه ،هه‌تا چیرۆك مابێت ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ڕه‌گه‌زه بێت .
گه‌رئه‌و تیۆرانه‌ی ، كه قسه‌یان له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانی ژانره ئه‌ده‌بیه‌كان هه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك كاڵێتی پێوه دیاربێت ، یان مه‌رج نه‌بێت بۆ گه‌یشتن بهبانه هه‌موو تاكه ڕێگه‌یه‌ك بگرینه‌به‌ر، كۆتایی دنیانیه چونكه له‌زانستی بونی تیۆر و چه‌مكه فكری و فه‌لسه‌فیه‌كاندا ، هێشتا شتێ بۆ فاكته‌كانی ژیانه خۆی و بۆ واقیع ده‌مێنێته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی گشت گیری تیۆریهكاندا ، من بۆ خۆم پێموایه یه‌كه‌م نۆ به‌ره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆكی كوردی ، كه‌چیرۆكی ( له‌خه‌وما)ی جمیل ێائبه ، دووهه‌م چیرۆك ( مه‌سه‌له‌ی وێژدان ) ی ئه‌حمه‌د موختارجافه ، له‌و داهێنراوانه‌ی دنیای ئه‌ده‌بن ، ئه‌وه ته‌نها بارودۆخی بازاڕ‌و گه‌شه‌ی بازرگانی ودروست بونی شارنهبوه ، كه‌بوه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆكی هونه‌ری كوردی ، ده‌توانین بێژین له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هۆكاره زاتیه‌كان كاریگه‌ری دیار و ئاشكرایان له‌م نێوه‌نده‌دا گێڕاوه .
_بۆ نمونه : منه‌وه‌ری و ئیتلاعی هه‌ریه‌ك له ( جمیل ێائب وئه‌حمه‌د موختارجاف ) له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی نابێت نادیده كرێ ، كه پێویسته نه‌خشێكی به‌رچاوی ئه‌م هونه‌ره لای ئه‌م زاتانه ههبوبێ .
_دوای كۆتایی هێنانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و هه‌ره‌سی ده‌وڵه‌تی عوسمانی نوسه‌رانی كورد ئاشنایه‌كی تاڕاده‌یه‌ك باشیان له نوسینی چیرۆكدا هه‌بوه ، كاتێ له‌ئه‌سته‌مبوڵ گه‌ڕانه‌وه هه‌ست و سۆزی نیشتمان و كوردایه‌تی كڵپه‌ی ده‌هات ، گه‌ره‌كیان بوو هه‌رچی له‌ناخیاندایه پێشكه‌شی بكه‌ن بهخوێندهوارانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنایان بكه‌ن به‌م هونه‌ره به‌رزه‌ی ڕۆژئاوا .
_په‌یدا بونی هونه‌ری چیرۆكی كوردی زیاتر بهندبوه به گیانی شارستانێتی و بڵاوبونه‌وه‌ی خوێنده‌واری ئاستی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵه‌وه ، شاعیر و لكۆڵیار ( حه‌كیمی مهلاساڵهح ) لهنوسنێكدا به‌ناونیشانی مه‌سه‌له‌ی ویژدان چه‌ند سه‌رنجێكی دی ده‌لێت : خوێنده‌واری بزاڤ و ڕۆشنبیری لهههردووشاری سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه باشتر جێی خۆی گرتوهوسهقام گیربوه ، واته ئه‌م دوشاره له‌گه‌ل شیعر وجوڵه‌ی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری سیاسیشی تێدابوه ، بۆیه ئه‌م دووشاكاره كوردیه لهئامێزیاندا دێنه دنیای ڕۆشنبیریه‌وه .
ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌ره‌تایه‌كی ئازادی نوسه‌ران هه‌ستكردن به‌خۆشه‌ویستی نیشتمان و بوژاندنه‌وه‌ی بیروباوه‌ری سیاسی بون به‌ئاقاری ڕزگاریان له‌ده‌ست زوڵم سته‌می داگیركه‌ران ، له‌م نێوه‌نده‌دا گه‌لی كورد خۆی به‌ماف خوراو مه‌زڵوم ده‌زانی ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌لایه‌كه‌وه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك مه‌سه‌له ئه‌ده‌بیه‌كه ،بۆهۆكارێك ده‌گه‌ڕا بیكاته ده‌ست مایه له‌و ڕێگه‌وه گوزارشت له‌مافه‌كانی خۆی بكات ، بۆیه توێژه‌رانی بواری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی پێیان وایه ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا به‌چیرۆك ده‌كرا گوزارشتی لێبكرێت ، له‌توانای شیعردا وه‌ك ژانره هه‌ره باوه‌كه‌ی ئه‌ده‌ب نه‌بوه .
له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن ئێستا بڵێن : خۆ یه‌كه‌مین چیرۆكی هونه‌ری كوردی له ( خه‌ومای ) جه‌میل ێائبه له‌دژی داگیركه‌رانی كوردستان نه‌نوسراوه ، له‌گوڵ كاڵتریشی به‌داموده‌زگای به‌ریتانی عوزما نه‌وتوه ، ئیترههستی میلی و بوژاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چی ، ئه‌لێن : هه‌رچه‌نده ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه‌ش ئه‌وه‌بێت كه ده‌وترێت ، به‌ڵام كه‌س ناتوانێ نكوڵی له بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی میلی و نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه بكات .
_ به‌ڕای من بۆكه‌سێكی وه‌ك (ئه‌حمه‌د موختارجاف كه زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی وتوركی و كه‌مێك ئینگلیزی زانیوه ) ئه‌وكاره ئه‌سته‌م نه‌بوه ، وه‌ك عه‌لادینی سجادی له‌مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌مشێوه‌یه باسی ده‌كات : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی( ئه‌حمه‌د موختارجاف) شتێكی وای نه‌خوێندوه ، به‌ڵام تاپۆی زیره‌كی هه‌بوه زمانی فارسی عه‌ره‌بی وتوركی و كه‌مێك ئینگلیزیشی زانیوه ،هه‌روه‌ها ڕه‌فیق حیلمی له شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ئه‌ڵێ ئه‌حمه‌د موختارجاف فارسی عه‌ره‌بی و توركی و كه‌مێكیش ئینگلیزی زانیوه .
_ئهوشارهزایی و هه‌وڵدانه‌ی ئه‌ده‌یبانی كورد ده‌بنه ئه‌و هۆكاره زاتی وبابه‌تیانه‌ی كههونهری چیرۆك ژانرێكی ئه‌ده‌بی لهكومهڵگای كوردیدا ، ووردتر له‌هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی منه‌وه‌ران و شاعیران ( ئه‌حمه‌د موختار جاف و جه‌میل ێائب ) سه‌رهه‌ڵبدات . _هه‌رچی به‌نیسبه‌ت منوهر جه‌میل ێائیبهوه ، كه‌س ناتوانێ نكوڵی له‌پێگه‌و مه‌قامی ئه‌م زاته چ وه‌ك خۆی یان بنه‌ماڵه‌كه‌یان بكات ، كه‌چه‌ند خوێنده‌وار و به‌ئاگا بوون . _جه‌مال بابان له‌ئاماده‌كردنی چیرۆكی له ( خه‌وما ) ئه‌ڵێت : جه‌میل ێائب زمانه‌كانی توركی و فارسی عه‌ره‌بی به‌باشی زاینوه ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس بوه ، ماوه‌یه‌كیش سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (ژیانه‌وه ) بوه ، له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه ژیاوه ، باوكی له‌وشاره‌دا قازی بوه ، له‌حوجره‌ی مه‌لائه‌حمه‌دی ته‌كیه و دواتریش له‌سلێمانی حوجره‌ی مه‌لاعه‌زیزی زه‌ڵێ و دواتر له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له سلێمانی خوێندویه‌تی كه ئه‌وكاته سێ پۆل هه‌بوه ، دواجار چوه‌ته به‌رخوێندن بۆ مزگه‌وتی هه‌مزاغای باپیری پیره مێرد ، باس له‌وه‌ش ده‌كات له ئه‌مانه ئه‌مانه هه‌موی ده‌لاله‌ت له ئیتڵاع و زه‌كاوه‌تی هه‌ریه‌ك له‌نوسه‌ران جه‌میل ێائب و ئه‌حمه‌د موختارجاف ده‌كه‌ن ، له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی دراوسێ و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌ده‌بیاتی جیهانیش .
_ مه‌سه‌له‌ی ویژدان ، ناوه‌ڕۆكێكی سیاسی باڵا
له‌سه‌رتای باسه‌كه‌دا تیشكم خستوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ( مێژووی ئه‌ده‌ب مێژووی مرۆڤه ) دیاره مرۆڤ له‌وه‌ته‌ی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه جێگیربوه ململانێ و كێشمه‌كێش له‌نێوان هه‌ق و ناهه‌ق و ڕه‌ش و سپی و خێر‌و شه‌ردا به‌رده‌وامی هه‌یه ، له‌م نێوه‌نده‌دا به‌درێژایی مێژوو ئاین و پێغه‌مبه‌ران ( د..خ ) و فهیلیسوف و بیرمه‌ند و پیاوچاكان ، شان به‌شانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زانست ڕۆڵیان گێڕاوه بۆ به‌رقه‌رار بونی یه‌كسانی و نه‌مانی زوڵم و سته‌م و نه‌هامه‌تی تاكدا ، بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بۆ تاكه‌كانی سه‌رزه‌وی فه‌راهه‌م كه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ره‌تاوه به‌چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤ ده‌ستی پێكردوه .
_ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع مه‌حاڵ بوبێت ، ئه‌وا نوسه‌ران له‌دنیای ئه‌ده‌بدا له‌ڕێی چیرۆك و ڕۆمانه‌وه توانیویانه لانی كه‌م له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی كاغه‌ز ئه‌و مه‌حاڵه ته‌حقیق بكه‌ن ، هه‌رچه‌نده له‌مێژه گفتوگۆ و مشت‌ومڕ له‌سه‌رئه‌وه هه‌یه ، كه‌ئایا ده‌كرێت ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت تێكه‌ڵ بكرێن و بخرێنه خزمه‌ت یه‌كتره‌وه ؟ ئایا مه‌رجه ئه‌ده‌ب له‌واقیعه‌وه هه‌ڵقوڵێ له‌سه‌ر واقعی ژیان خۆی بنیات بنێ ؟ یائهتوانێ چ گۆڕانكاریه‌ك له‌كۆمه‌ڵگا دروست كات ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌ركی ئه‌ده‌ب جوانی و تام چێژه ، وه زۆرێكیش وای ده‌بینن ئه‌ركی ئه‌ده‌ب خستنه ڕوی ژیانه به گۆشت و خوێنه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت ئه‌ده‌ب له ژیان و واقیع له‌یه‌كتر دابڕێن .
_ مانای وایه ئه‌مانه هه‌موو ئاماژه‌ن بۆ كاریگه‌ی ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر گۆڕینی واقیع ، یان كارێگه‌ر كردنه سه‌ر واقیع به‌بارێكی باشتردا ، گه‌ر له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا سه‌یر نۆڤڵێتی ( مه‌سه‌له‌ی ویژدان ) بكه‌ین ، ئه‌حمه‌د موختارجافی شاعیر له‌سه‌ر و به‌ندی ساڵانی ١٩٢٧_ ١٩٢٨نوسیویهتی ، نوسه‌ر داوای گۆڕانكاری ده‌كات به‌هیوای هه‌نگاونانه به‌ره‌و ژیانێكی باشتر له‌ڕێی گرتنه‌به‌ری عیلم و مه‌عریفه‌وه ، كه‌به‌ڕای من ئه‌و داوا شۆڕشگێڕیه‌ی كه شاعیر له نۆ ڤڵێتهكهیدا به‌خه‌یاڵ لهسهرلاپهڕهكان نه‌خشاندویه‌تی ، ئه‌وا به‌چونه شاخ و یاخی بون و چه‌ك هه‌ڵگرتنه دژی فه‌رماڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌وكاته ، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع گه‌ره‌كی بوه پیاده وبه‌رجه‌سته‌ی كات ، ته‌نانه‌ت خوێنی خۆشی له ئه‌وپه‌ڕی هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا بۆ بڕێژێ ، تاله ساڵی ١٩٣٥شههید ده‌كرێت ڕۆحی شیرینی پێشكه‌ش ده‌كات له‌وپێناوه‌دا .
_ هه‌ندێ سه‌رنج و پرسیاری بێ وه‌ڵام
تا ئێره ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌م ئه‌نجام دا له‌سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕوداو ، كه‌له‌ڕێی گێڕانه‌وه دیالۆگه‌كانی ناو نۆڤڵهكهوه خستومهت به‌ردیدی و هیوادارم جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیتان بێت ، كاتی هاتوه له ڕێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه به‌راورد له‌نێوان هه‌ردوو نۆڤڵێتی ( له‌خه‌وما ) و (مه‌سه‌له‌ی وێژدان بكه‌م ) ، چه‌ند سهرنجێكش لای من بونه جێگه‌ی پرسیار تائێسته وهڵامهكانیشم ده‌ست نه‌كه‌وتوه بیان خه‌مه ڕوو .
١_ چیرۆكی لهخهوماتهواو نه‌كراوه ، به‌ڵام ( مه‌سه‌له‌ی وێژدان ) كۆتایی چیرۆكه‌كه دیاره .
٢_چیرۆكی ( عه‌ره‌بی _عێراقی ) ناوی ( ڕوئیا العراقیه _ خه‌وی عێراقیه ) له‌گۆڤاری ( تنویر الافكار )دا ساڵی ١٩٠٩دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له‌كاتێكدا یه‌كه‌م چیرۆكی كوردیش ناوی ( لهخهومایه) یه ، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م لێكچونه له‌ناونانی هه‌ردو چیرۆكه‌كه ، ڕێكه‌وته یان وه‌رگرتنه !؟ .
٣_ ناوه‌رۆكی چیرۆكی له‌خه‌وما كه‌یه‌كه‌م چیرۆكی كوردیه پڕهلهقین و تۆڵه سه‌ندنه‌وه لهحوكمڕانێتی شێخ مه‌حمود به‌شێوه‌یه‌كی داخ له‌دڵانه نوسراوه ، كهلهسهرتاپای چیرۆكه‌كه‌دا یه‌ك هه‌ناسه‌ی ئازادی بۆ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی شێخ مه‌حمود له‌سلێمانی به‌دی ناكه‌یت ، ئه‌مه‌ش وای كردوه به‌لای توێژه‌رانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیه‌وه والێك دراوه‌ته‌وه ، چیرۆكی ( له‌خه‌وما ) جگه له ڕق و كینه و تۆڵه به‌رامبه‌ر شێخ مه‌حمود هیچی ترنیه ، له‌كاتێكدا ناوه‌ڕۆكی چیرۆكی ( مه‌سه‌له‌ی ویژدان ) دوره له‌قین بوخزی شه‌خسی ناوه‌ڕۆكێكه مه‌به‌ست لێی ئه‌ودام ده‌زگایه كه له‌سایه‌یدا بوار به‌دزی و تاڵانی و ڕاو ڕوتی خه‌ڵك ئه‌دات.
به‌و پێیه‌ی .... یه‌كه‌م
_چ خودی شاعیر ئه‌حمه‌د موختار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ، كه‌زیاتر عادیله خانم سه‌رپه‌رشتی كردوه به‌گزاده‌ی جاف بون ، هه‌ندێ لهجافهكانی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌ی شێخی نهمربون .
دوهه‌م : ئه‌حمه‌د موختارجاف لای شێخ ده‌سگیركراوه له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه حه‌پس كراوه .
ئه‌بینین له( مه‌سه‌له‌ی ویژدان ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ویژدانه‌وه نوسراوه یه‌ك ووشه یه‌ك توانج ته‌نانه‌ت یه‌ك قسه‌ی زبریش به‌رامبه‌ر به‌شێخ مه‌حمود به‌دی ناكه‌یت ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه نوسه‌ر هێرشی توندی كردوه‌ته سه‌ر به‌گزاده‌ی جاف ، كه‌خۆی یه‌كێك بوه له‌و بنه‌ماڵه ناودراه .
٤_ هه‌ندێ لێكۆڵه‌ره‌وان پێیان وایه چیرۆكی ( له‌خه‌وما ) ده‌كرێ بلێن ته‌نها له‌دژی شێخ نوسراوه هیچی دی ، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕق و كینه‌ی كه‌نوسه‌ر به‌رامبه‌ر شێخ مه‌حمود و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌یبوه ، ئه‌وه‌ش له‌داخی كوشتنی برا و ژن براكه‌ی ( جه‌مال عیرفان له‌به‌رواری ١٢_١٣ _ ١٢_١٩٢٢ و عارف ێائب له‌به‌رواری ١٦_ ٥ _ ١٩٢٣ ) ڕهویداوه ، له‌سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی شیخ مه‌حمود كوژراون ، ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی خزم كه‌س وكاری جه‌میل ێائب بون ، دوومنهوهری گه‌وره‌ی ئهوكاتهبون ، به‌تایبه‌تی كهجهمال عیرفان به‌یه‌كه‌م شه‌هیدی قه‌ڵه‌م داده‌نرێت .
_ پێش شه‌هید كردنی منه‌وه‌ران ( جه‌مال عیرفان و عارف ێائب) ، جه‌میل ێائب حوكم ڕانیهكهی شێخ مه‌حمودی به‌دڵ نه‌بوه ، له‌به‌ر ئه‌وه باركردنهی له‌سلێمانیه وه بۆ كه‌ركوك له‌ساڵی ١٩٢٢دا ، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی باسمان كرد ، ده‌كرێ بڵێن له‌سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ ده‌سته و دایه‌ره‌ی شێخ نه‌بوه ، به‌شه‌هید كردنی ئه‌دوو منه‌وه‌ره ڕق و كێنهی كڵپه‌ی سه‌ندوه .
٥_ جه‌میل ێائب له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه كه‌وتوه‌ته دنیای چیرۆك نوسینه‌وه ، پێم وایه ئه‌م دووژانره نزیكن له‌یه‌كتره‌وه ، له‌كاتێكدا ئه‌حمه‌د موختاری شاعیره و هه‌وڵی چیرۆك نوسینی داوه ، ، به‌ڕای من دوانه‌یه‌كی هه‌ندێ قورسن پێكه‌وه ، نوسینی چیرۆك لای ئه‌م شاعیره ده‌لیلی زه‌كاوه‌تی ئه‌حمه‌د موختارجافه .
٦_ هامڕاكانی ئه‌حمه‌د موختار له‌و كاته‌دا زۆربه‌یان شاعیر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م بون .
٧_كاتیك ڕۆژنامه‌ی ( بانگی كوردستان ) ده‌رئه‌چێت ڕۆژنامه‌یه‌كی ئازادبوه ، ئه‌حمه‌د موختار هۆنراوه‌ی بۆ نوسیوه ، به‌ڵام بۆ ڕۆژنامه‌ی ( پێشكه‌وتن ) نانوسێت كه‌سه‌ر به‌ئیداره‌ی ئینگلیزبوه ( مێجه‌رسۆن ) دامه‌زرێنه‌ری بوه ، له‌كاتێكدا واباوبوه ئه‌حمه‌د موختار سه‌ر بهئینگلیزهكانه .
٨_ له‌ژماره‌ی ٢٨ڕۆژنامهی ژیان له‌به‌رواری ٢٦_٦_١٩٢٥ دا له‌شێوه‌ی ڕیكلامدا چیرۆكی له‌خه‌وما بڵاوده‌كرێته‌وه به‌گوێی خوێنه‌راندا ئه‌دات .
_ئه‌ڵێ : له‌ته‌ره‌ف كه‌سێكه‌وه خه‌ونێكی عه‌جایب غه‌ریب بینراوه ، ئه‌م خه‌وه حه‌یات وئیداره و ڕابواردنی چه‌ند ساڵێكی ئه‌م ووڵاته ئه‌نوێنێ گه‌لێ ئه‌سراری خوێناوی و وه‌حشیانه ده‌رده‌خات ... هتد .
٩_ به‌ڕای من ئه‌م چیرۆكه چه‌ند ده‌قێكی ئه‌ده‌بیه ، هێنده‌ش هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت و مێژوو و ڕۆئیای نوسه‌ره بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی گه‌لێكی بن ده‌ست له‌قۆناغێكی دیاری كراودا ، نوسه‌رێكی دیاری وه‌ك جه‌میل ێائب به‌زمانی شێخ مه‌حموده‌وه لهنۆڤڵێتی له‌خه‌وما ئه‌ڵێ : ئه‌وه‌ی قازانج و خێری خۆمی تیانه‌بێ نایكه‌م ، هه‌تا پاره‌یه‌كی زۆرنهخهمه سه‌ریه‌ك و له‌بابه‌ت ئیشوكاری خۆمه‌وه دڵم ڕه‌حه‌ت نه‌بێ ئه‌مانه هیچیان ناكه‌م .
١٠_ جه‌میل ێائب جگه له‌چیرۆكی ( له‌خه‌وما ) به‌لای منه‌وه له‌ڕوی هونه‌ریه‌وه سه‌ره‌تا وههوڵێكی زۆرجوانه ، به‌ڵام پێ ده‌چێت هێنده كاری به‌هونه‌ری چیرۆك نوسین ههبوبێ ، كه‌به‌م خه‌وه بزوتنه‌وه‌كه‌ی شیخ و دامودهزگاكهی ڕیسوا بكا ، هێنده‌ی بزانم دوای له‌خه‌وما كهخهوهكهی دێته‌دی هیچی تری له‌م بواره‌دا نیه ، له‌كاتێكدا ئه‌حمه‌د موختارجاف له‌دوای نوسینی ( مه‌سه‌له‌ی ویژدان ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ونی نیشتمانێكی گه‌وره‌ی هه‌بوه ، به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی به‌هه‌شتی ( شاكر ) فه‌تاح دوو چیرۆكی تری هه‌بوه .
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26