گه‌شت و گوزار نه‌وتی ئاینده‌ی كوردستان ...!
کوردستان 03:51 PM - 2021-11-27
گه‌شت و گوزار سه‌رمایه‌یه‌كی ھه‌میشه‌یی و نه‌وتی ئاینده‌ی كوردستان ...!
گه‌شت و گوزار چالاكییه‌كی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیری و كلتوورییه كه گه‌شتیاران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه‌ك دیارده‌یه‌كی مرۆیی و شارستانی سه‌ریھه‌ڵداوه، چه‌ندین ده‌وڵه‌ت گرنگیان پێداوه، له‌ساڵی (1898)، یه‌كه‌مین ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕێكخستن و په‌ره‌پێدانی گه‌شت و گوزار به‌ناوی (یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی گه‌شت و گوزار)، دروستبوو.
له‌ساڵی(١٩٢٥) له‌لاھای(كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه ره‌سمییه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی گه‌شتوگوزار دامه‌زرێنرا، دواتر له‌ساڵی(١٩٤٩)، ناوی گۆڕدرا بۆ (ڕێكخراوی گه‌شت و گوزاری نێوده‌وڵه‌تی)(WTO) باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری مه‌درید له ئیسپانیایه، چه‌مكی گه‌شتوگوزار له‌پێشكه‌وتنی گه‌شت و گوزاردا پێشكه‌وتووه، له‌فه‌رھه‌نگی ئۆكسفۆردا وشه‌ی(Tour)، به بنه‌ڕه‌تی زاراوه‌ی(Tourism)داده‌نرێت، به‌مانای گه‌شتێكه له‌ماڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات ھه‌ر له‌وێش كۆتایی پێدێت، یه‌كه‌مین پێناسه بۆگه‌شتوگوزار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ساڵی (١٩٠٥) له‌لایه‌ن( جویر فرویلر)ـی ئه‌ڵمانی كرا، دواتر له‌لایه‌ن زانایان (ھۆنزیكر) و (علاالدین الكبری)، پێناسه‌ی جۆراجۆری بۆ كراوه.
گه‌شت و گوزار سه‌رماییه‌كی خۆرسكی ھه‌میشه‌ییه
گه‌شت و گوزار سه‌رماییه‌كی خۆرسكی ھه‌میشه‌ییه و ئابوری نه‌بڕاوه و بێ كۆتایه ھۆكارێكه بۆ جوانكردنی ژیان و دڵخۆشبوونی مرۆڤ، گه‌شت و گوزار، تاكه كه‌رته خه‌ڵكی له باكگراوند و كلتور و نه‌ریت و ئاینی جیاواز كۆده‌كاته‌وه و ئاشتی گه‌لان به‌ره‌و پێش ده‌بات؛ كه‌رتێكی پڕ داھاته‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابوریه، كه‌رتێكه خاوه‌نی زۆرترین ھه‌لی كاره.
له ھه‌ر 10ھه‌لی كارێك له‌جیھاندا؛ یه‌ك ھه‌لی كار به‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی ده‌كه‌وێت
به‌پێی ڕاپۆڕتی ڕێكخراوی گه‌شت و گوزاری جیھانیی زیاتر له 319 ملیۆن ھه‌لی كار ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌م كه‌رته‌دا ڕه‌خساوه ، كه‌له ھه‌ر 10ھه‌لی كارێك له‌جیھاندا؛ یه‌ك ھه‌لی كار به‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی كه‌وتووه.
به‌ڕێژه‌ی له 10% به‌شداری داھاتی جیھان ده‌كات
پرۆسه‌ی گه‌شتكردن جگه له‌تێكه‌ڵبوونی كلتوور و نه‌ریته جیاوازه‌كان، چه‌ندین سوودی تری ھه‌یه یه‌كێك له‌وانه؛ ده‌بێته‌ھۆی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابوری و به‌شدار ده‌بێت له‌ئابوری وڵات و ڕاسته‌وخۆ قازانج ده‌گه‌یه‌نێت به خه‌ڵكی شار و گوند و ئه‌وناوچه‌یه، چونكه له‌گه‌ڵ ھاتنی ھه‌رتاكێكی گه‌شتیار بۆ ھه‌ر وڵاتێك به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان 23 پیشه قازانج ده‌كات؛ داھاتی گه‌شت و گوزاری له‌جیھاندا به‌رده‌وام ڕووی له‌زیادبوونه، له‌ئێستادا زیاتر له 8تریلۆن و 272ملیار دولار كه به‌ڕێژه‌ی 10%به‌شداری داھاتی جیھان ده‌كات، به‌پێی ڕاپۆڕته‌كانی ڕێكخراوی جیھانی گه‌شت و گوزاری سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی گه‌شتیاران له ساڵی 2018 گه‌یشته ملیارێك و 400 ملێۆن گه‌شتیار له10وڵاتی لوتكه؛له‌وانه فه‌ره‌نسا 89ملیۆن گه‌شتیار كه‌به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت، ئیسپانیا 83 ملیۆن و ئه‌مریكا 80 ملیۆن و چین 63ملیۆن گه‌شتیاره ساڵانه......ھتد.
تا كه‌رتی گه‌شتیاری له‌گه‌شه‌دابێت ئابوری وڵات له‌بوژانه‌وه‌دایه
ئه‌م ئامار و داتایانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خاته‌ڕوو كه سێكته‌ری گه‌شتیاری سێكته‌رێكی چه‌ند گرنگ و كاریگه‌ره كه‌پێویسته ھه‌موو وڵاتان په‌ره‌ی پێبده‌ن، چونكه تا ئه‌م كه‌رته له‌گه‌شه‌دابێت ئابوری وڵات له‌بوژانه‌وه‌دایه؛
ھه‌رێم خاوه‌نی چه‌نده‌ھا به‌رھه‌می گه‌شتیارییه
ھه‌رێمی كوردستان كه‌خاوه‌نی چه‌نده‌ھا به‌رھه‌می گه‌شتیارییه له‌ڕووی سروشته‌وه ژینگه‌یه‌كی له‌باری ھه‌یه زۆرگونجاو و له‌باره بۆ ھه‌موو جۆره‌كانی گه‌شت و گوزار و كه‌لتوری و شوێنه‌واری و ڕۆشنبیری و ئاینی و ته‌ندروستیھتد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ڕای گشتی لێ به‌ئاگابھێنرێته‌وه له‌م كه‌رته گرنگه و سوود وه‌رگرین و داھاتی وڵاتمان به‌ره‌و پێش به‌رین؛ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كه‌مكوڕی حوكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌م سۆنگه‌یه‌وه خواست و ویستی خۆیخستۆته‌ڕوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كه‌رته گرنگه، ئه‌وه‌ش له‌ئامانجه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه كه‌پێداگره له‌سه‌ر كاركردن به‌گوێره‌ی پلانێكی زانستیانه‌ی ئه‌زموون كرا‌و له‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ورد بۆ دۆخی ئێستا ، ڕه‌فتاركردنی شاره‌زایانه و پڕۆفیشناڵانه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئێستا پێویستیه‌كانی دواڕۆژ،ھه‌ر بۆیه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتو گوزار له ساڵی2011 ھه‌ڵسا به‌ده‌ستپێشخه‌ریكردن بۆ به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گه‌شتیاری تێدا نه‌خشه ڕێگای سه‌ره‌كی بۆ ڕێكخستن وبه‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م كه‌رته‌ی دانا،له‌گه‌ڵ پلانێكی ستراتیژی بۆ 2015، له‌ساڵی2012 له‌میانه‌ی دووه‌مین كۆنگره‌ی گه‌شتیاری كه‌به به‌شداری مامۆستایانی زانكۆ و تایبه‌تمه‌ندانی فه‌رمانگه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌سته ئه‌نجامدرا، پلانه‌كه نوێكرایه‌وه.
گۆڕینی كوردستان بۆ ڕووگه‌یه‌كی گه‌شتیاری
به‌مه‌ستی دید و ئامانجی دواڕۆژ كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌گۆڕینی كوردستان بۆ ڕووگه‌یه‌كی گه‌شتیاری جیھانی تا ساڵی2025؛ پلانێكی ستراتیژی بۆ گه‌شت و گوزاری ھه‌رێمی كوردستان دانرا (ماسته‌ر پلان)ـه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان-وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار به‌ھاوكاری و ھه‌ماھه‌نگی گروپی ڕاوێژكاری لوبنانی و نه‌مساوی، تیم ئیته‌رناشناڵTeam international و كۆڵ ئاندپارتنه‌ر KOHL &Partner)به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار ئه‌نجامیاندا.
ھه‌رێمی كوردستان سامانێكی گه‌شتیاری گه‌وره‌یھه‌یه
ھه‌رێمی كوردستان، سامانێكی گه‌شتیاری گه‌وره‌یھه‌یه، كه‌تا ئێستا جیھان لێی بێئاگایه، سه‌رباری ئه‌و قوڵاییه مێژووییه قه‌ڵادێرینه‌كان و مه‌زاره ئاینیه‌كان چه‌ندین گه‌نجینه‌ی گه‌شتیاری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و په‌ی پێ نه‌براوه چه‌ندین ئه‌شكه‌وتی نه‌ناسراو و ناوچه گه‌شتیاری گرنگی پێنه‌دراوھه‌ن، سه‌رباری چه‌ندین ناوچه‌ی سروشتی و ھاوینه‌ھه‌وار و تاڤگه ناسراو و به‌ناوبانگه‌كان كه له‌ئێستادا بوونه‌ته جێی سه‌رنجی ھه‌موو گه‌شتیاران.
ئاماره‌كان دڵخۆشكه‌رن
سه‌ره‌تای ھاتنی گه‌شتیاری بۆ ھه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی2007 ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ھه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی نێوان2007 - 2012 نزیكه‌ی شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی خۆی زیادیكردووه، ژماره‌كه له 377ھه‌زار گه‌شتیار له‌ساڵی2007 گه‌یشته زیاتر له 2.2 ملیۆن گه‌شتیار له‌كۆتایی ساڵی2012،وه، لێره‌دا ژماره‌ی بنكه گه‌شتیارییه‌كان و قه‌ره‌وێڵه له‌ھه‌رێمی كوردستان له‌ساڵـی 2012 تا ساڵی 2019 به‌پێی داتا ره‌سمییه‌كان:
له‌ساڵـی 2012 ژماره‌ی ھۆتێله‌كان له‌كوردستان314 له‌ساڵی 2019 ژماره‌ی ھۆتێله‌كان بوون به 459.
له‌ساڵی 2012 ژماره‌ی مۆتێله‌كان206 له‌ساڵی2019 ژماره‌ی مۆتێله‌كان بوون به262.
ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه له‌ساڵی 2012 ته‌نھا34954 ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه له‌ساڵی2019 ژماره‌كه‌ی بوو به60371.
ژماره‌ی ڕێستۆرانت و كافتریاكان له‌ساڵی2012 ته‌نھا 565 ھه‌بوون له‌ساڵی 2019ژماره‌ی ڕێستۆرانت و كافتریاكانبوون به1343.
ئه‌م داتایانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه‌به‌رده‌وام كه‌رتی گه‌شتیاری له‌گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن دایه.
به‌پێی كۆتا ئاماری ساڵی 2019 ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ژماره‌ی گه‌شتیارانی گه‌یشته 3ملێۆن و700ھه‌زار گه‌شتیار ڕووی كردووه‌ته ھه‌رێمی كوردستان.
جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار له‌ھه‌رێمی كوردستان:
١.گه‌شتی حه‌وانه‌وه: گه‌شتێكه له‌پێناو چاوگه‌كانی گه‌شتیاری كه‌ناسراوه له‌سه‌ر ئاستی جیھان، خۆشگوزه‌رانی وه‌كھه‌ر چه‌مێكێكی تر، واتا تێگه‌یشتنی جوارجۆری خۆی ھه‌یه و ڕێككه‌وتنێكی گشتی له‌سه‌ر نییه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕۆشنبیری و ڕاده‌ی گۆڕانكاری پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی و شارستانی...ھتد له‌نێوان كۆمه‌ڵگاكاندا ھه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه سه‌رجه‌م واتاكان جیاواز بێت له‌چه‌مكی زاراوه‌ی (Recreation) كه‌له‌زمانی لاتینیه‌وه ھاتووه به‌مه‌به‌ستی حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونییه، ئه‌و چه‌مكه پێكھاتووه له‌دووبه‌ش (Re)به‌مانای جارێكی تر یا دووباره(Creation)به‌مانای دروستكردن یان گێڕانی چالاكی دێت له‌ئیستادا ئه‌م جۆره چالاكی وگه‌شتانه ڕوو له‌زۆربوون ده‌كه‌ن.
٢.گه‌شتی كه‌لتوری: له كوردستانی عیراق نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمان و ئاشوور و كلدان و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌ب ده‌ژین، له ناوكورد دا چه‌ند هۆز و تیره‌یه‌كی جیاجیا ده‌ژین، هه‌ریه‌ك له‌و نه‌ته‌وه و تیره و هۆزانه خاوه‌نی داب و نه‌ریت و مه‌راسیم و جلوبه‌رگ و شێوه‌زار و زمانی تایبه‌ت به ناوچه‌كه‌یانن. خاوه‌نی كه‌لوپه‌لی دروستكراوی خۆیانن له بواری كشتوكاڵ كردن، كه‌رسته و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، خشڵ و كه‌رسته‌ی خۆرازاندنه‌وه، له دروستكردن جل و به‌رگ و له‌به‌ركردنیان، له جۆری خواردن دروستكرن، كه‌لوپه‌لی هونه‌ری و هتد. ئه‌مانه وایان كردووه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت و جیاواز بێت له ده‌وروبه‌ری خۆی و گه‌لانی جیهان، كوردستان خاوه‌نی چه‌ندان مۆزه‌خانه‌ی كولتووری جۆراوجۆره له شاره‌كانی هه‌ولێر و ده‌هۆك و سلێمانی و كه‌لار. چه‌ندان به‌رهه‌می پیشه‌ی ده‌ستی كوردستانی هه‌یه وئێستاش به‌شێكیان به‌رده‌وام دروست ده‌كرێنه‌وه و ده‌خرێنه به‌رده‌ست گه‌شتیاران.
٣.گه‌شتی شوێنه‌واری: له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق زیاتر له 3500 شوێنه‌وار هه‌یه، ژماره‌یه‌ك له‌م شوێنه‌وارانه گرنگن بۆ گه‌شتوگوزار , وه‌ك قه‌ڵاكانی ( هه‌ولێر , خانزاد , دێرێ , دوین , سارتكه , ئاكرێ , ئامێدی , رواندز , شێروانه , به‌رزنجه), هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هه‌لكۆلدراو هه‌یه وه‌ك ( قسقاپان , خنس , هه‌ڵامتان ) , له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری هه‌ڵكۆدراو وه‌ك (هه‌ریر , ده‌ربه‌ندی بێلوله , ده‌ربه‌ندی گاور , میرقولی ) , ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وتی شوێنه‌واری گرنگ له كوردستان هه‌یه‌وه‌ك (شانه‌ده‌ر كه مرۆڤی نیادرتالی تێدا ژیاوه و زیاتر له 9 ئیسكه په‌یكه‌ری لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌و مێژووی بۆ 60 هه‌زارساڵ به‌رله‌زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه , ئه‌شكه‌وتی چوار ئه‌ستون كه په‌رستگای ئاینی زه‌رده‌شت بووه, گوندك چه‌ند وێنه‌یهه‌لكۆلدراوی له‌سه‌ره، ئه‌شكه‌وتی به‌ستون و هه‌ودیان , چه‌می ڕه‌زان و هه‌زارمێردو زه‌رزی , كه كه‌ل وپه‌لی شوێنه‌واریانلێ دۆزراوته‌وه ) , مۆزه‌خانه له شاره‌كانی , سلێمانی وهه‌ولێر , دهۆك هه‌یه و هه‌زاران پارچه‌ی شوێنه‌واریان تێدایه , ژیانی كشتوكاڵی 10 هه‌زار ساڵ به‌رله‌زاین له گوندی زویا چه‌می و 7 هه‌زار ساڵ به‌ر له زاین له گوندی چه‌رمۆ ده‌ستیپێ كردوه .شوێنه‌واره‌كان ئاماده‌ن بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران.
٤.گه‌شتی چاره‌سه‌ری: له هه‌رێمی كوردستانی عیراق دوو جۆر گه‌شت و گوزاری چاره‌سه‌ری هه‌یه ، یه‌كه‌م سروشتی ودووه‌م مرۆیی. له سروشتی‌دا ژماره‌یه‌ك كانیاوی كانزای جۆراو جۆر هه‌یه . كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خورشت, (پێست) زه‌رتك، لادانی به‌ردی كلیه‌و چه‌ند جۆره نه‌خۆشی تر به كاردێت. هه‌روه‌ها ناوچه‌ی هه‌وا پاك و خاوێن وسروشتی جوان هه‌یه كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌رونی به سووده.
جۆری دووه‌م چاره‌سه‌ری مرۆیی , سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه ، به تایبه‌ت كه‌رتی تایبه‌ت كه دكتۆری تایبه‌ت له وڵاتانی پێشكه‌وتو بۆ كوردستان ده‌هێنن، به‌م هۆیه‌ش گه‌شتیاران له شاره‌كانی تری عیراق وڵاتانی ده‌وروبه‌ر روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌م جۆره‌ی گه‌شت و گوزار له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن دایه.
٥.گه‌شتی پێشانگا و كۆنفرانس: گه‌شتیاری پێشانگا و كۆنفراسه‌كان جۆرێكی گرنگه له جۆره‌كان گه‌شتیاری، وپیشه‌سازی گه‌شتیاری به گه‌شترین پیشه‌سازی داده‌نرێت له جیهان و له ئێستا له هه‌ره كه‌رته گرنگه‌كانی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تییه. گه‌شتیاری، له ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه، داده‌ندرێت به كه‌رتێكی به‌رهه‌مهێنان كه ڕۆلێكی گرنگ ده‌بینێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، باشكردنی باڵانسی خه‌رجكردن، هێنانه‌ناوه‌وه‌ی پاره‌ی بیانی ( بۆ نموونه دۆلار)، هه‌لی كه‌ڵك وه‌رگرتن له كرێكاران و خۆی له خۆیدا ئامانجێكه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رنامه جۆراوجۆره‌كان گه‌شه‌پێدان.
٦.گه‌شتی سه‌ركه‌شی: هه‌رێمی كوردستانی عیراق دۆڵ و چیا‌و دارستان و رووباری گه‌وره‌و بچووكی هه‌یه، گه‌شتیاران ده‌توانن هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ر چیاكانی هه‌ڵگوردو پیره‌مه‌گرون و كۆره‌ك و برادۆست و شیرین و سه‌فین بكه‌ن، ده‌توانن له‌ناودۆڵ درێژ‌و قوڵه‌كان و روباره پێچاو پێچه‌كان چالاكی گه‌شتیاری یاری(ڕه‌فتینگ) ئه‌نجام بده‌ن ئه‌شكه‌وته قوڵه‌كان گه‌شت بكه‌ن.چه‌ندان ئه‌شكه‌وت هه‌یه كه قوڵی و درێژی و پێكهاته‌ی نه‌زانراوه، سه‌ر چیا‌و لوتكه چیای زۆر هه‌یه به كه‌میبینراوه. ساڵانه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار له وڵاتان بۆ ئه‌م جۆره‌ی گه‌شتوگوزار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
٧.گه‌شتی ئاوی: سروشتی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌رزو نزمی زۆره كه چه‌ندان لوتكه چیا‌و دۆڵی درێژی هه‌یه، له‌زستان به‌فروبارانی لێ ده‌بارێت، ڕووباری بچووك و كانیاوی زۆره، زێی گه‌وره‌و بچووك كه دوو سه‌رچاوه‌ی ڕوباری دیجله‌ن له عیراق به ناو خاكی كوردستان ده‌ڕۆن ، كانیاوی زۆر له ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه، تاڤگه‌ی جۆراوجۆری وه‌كگه‌لی عه‌لی به‌گ و بێخاڵ و ئه‌حمه‌دئاواو شه‌رانش و سۆلاف و به‌ستێ و ژماره‌یه‌ك به‌نداو ده‌ریاچه هه‌یه ، وه‌كبه‌نداوی (دووكان، ده‌ربه‌ندیخان، دهۆك و باوه‌شاسوار) له شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر ، ژماره‌یه‌كمه‌له‌وانگه‌ی كراوه‌و داخراو دروست كراوه. سه‌رجه‌م ئه‌م بنه‌مایانه بواری گه‌شت و گوزاری ئاوی بۆ گه‌شتیاران ده‌ڕه‌خسێنن، به تایبه‌ت ئه‌نجامدانی یاریه ئاویه‌كان ، سه‌رچاوه ئاوه‌كانی كوردستان ئاوه‌كه‌یان له جۆری شیرینه‌وئاوێكی پاك و سازگاره.
٨.گه‌شتی ژینگه‌یی: ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه له ئاوهه‌وا، له زستان به‌فر و باران له‌ناوچه چیاكان ده‌بارێت، له وه‌رزی به‌هاردا كه‌ش و هه‌وایه‌كی خۆشی هه‌یه‌و، له هاویندا پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ندییه.خاوه‌نی داری سروشتی و ده‌ستكرده، له گوڵ و رووه‌ك، له ئاژه‌ڵ و باڵنده، له كولتوور و شوێنه‌وار، له‌جوانی دیمه‌نی گونده‌كان و هۆبه‌ی ره‌شماڵی ره‌وه‌نده كۆچه‌رییه‌كان له به‌رزی و نزمی و تۆبۆگرافیا. سه‌رجه‌م ئاوه‌كان و كانیاوه‌كانی ئاوی سازگار و شیرینن، لوتكه چیای به‌رزی وه‌ك هه‌ڵگورد (3706م) و چیای قه‌ندیل و سه‌كران و زۆزك وكۆره‌ك و برادۆست و هه‌ندرێن و شیرین و گاره و مه‌تین و زمناكۆ و پیره‌مه‌گرون و سه‌فین و چه‌ندان به‌رزایتر، سه‌دان دۆڵ و نزمایی هه‌یه، داستانی سروشتی زۆری هه‌یه، ناشنال پاركی هه‌ڵگورد- سه‌كران به رووبه‌ری 600 كم دووجا بریاری دروستكردنی دراوه و به هاوكاری رێكخراوێكی نه‌مساوی جێبه‌جێ ده‌كرێت. كوردستان خاوه‌نی چه‌ندان تاڤگه و دیمه‌نی سه‌رنج راكێش و جوانه له به‌رزای و نزمای.
٩.گه‌شتی ئاینی: هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندی ئایینه كۆنه‌كانی وه‌ك میترایی و زه‌رده‌شتیه. سه‌رزه‌وی به‌یه‌كه‌وه ژیانیئاشتیانه‌ی ئایینه‌كانی وه‌ك: (ئیسلام، كریستیانن ئیزدایه‌تی، حه‌قه و كاكه‌ییه) و كۆمه‌ڵێك باوه‌ر و ئایینی دیكه‌یه. جێگای سه‌رهه‌ڵدانی زۆر له په‌یامبه‌رانی وه‌ك: (زه‌رده‌شت، ئیبراهیم خه‌لیلوللا، نوح، ئه‌یوب، عوزێر و دانال) بووه وژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌زارگه‌ی پیاوانی ئایینی تێدایه. مایه‌ی سه‌ره‌نجدانه كه باوه‌ره‌كانی رێبازه‌كانی (قادری ونه‌قشه‌به‌ندی و سه‌هره‌وه‌ردی) له بره‌ودایه و له ئێستادا هه‌ریه‌كه‌یان له كوردستاندا خاوه‌نی هه‌زاران شوێنكه‌وتوون. ژماره‌یه‌كی زۆر له مزگه‌وت و كلیسا و مه‌زارگه‌ی كۆن له كوردستان به‌رچاو ده‌كه‌ون و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارێكی بنه‌ره‌تیه‌بۆ راكێشانی گه‌شتیارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه بۆ زیاره‌تی شوێنه ئایینیه‌كانیان و نزاكردن، هه‌روه‌ها رێزگرتن لێیاندێنه ئه‌و شوێنانه. به‌شێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن، بۆ زیاره‌تی مه‌زاری شێخه‌كانی (بیاره و ته‌وێڵه) دێن كه‌كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌ی هه‌ورامان له پارێزگای هه‌له‌بجه. ده‌كرێت باسی هه‌ندێ نمونه له شوێنه‌كانی ئایینی ئه‌و ووڵاته‌بكه‌ین، وه‌ك مه‌زاره‌كانی: "كاك ئه‌حمه‌دی شێخ، شێخی باڵك، عوزێری په‌یامبه‌ر، سولتان موزه‌فه‌ره‌دین له هه‌ولێر و شێخ عه‌بدولقادری گیلانی". له مه‌زارگه‌كانی برایانی كریستیانیش: "مار ره‌به‌ن بۆیه، مار بینیا قه‌دیشا له هه‌ولێر). گه‌وره‌ترین په‌ره‌ستگای ئیزدایه‌تیش له جیهاندا بریتیه له "په‌ره‌ستگای لاله‌ش" كه له شاری شێخان له نزیك دهۆكه.
له‌ستراتیژیه‌تی په‌ره‌پێبدانی گه‌شت و گوزار كه له 6ته‌وه‌ر و 23ئامانج و 69چالاكی خراونه‌ته‌ڕوو، ئاماژه به43پڕۆژه‌دراوه كه دراونه‌ته ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان،یه‌كێك له ئامانجه‌كانی تر به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانه له‌ساڵی2020له 3 ملێۆن و 700ھه‌زار گه‌شتیار به‌رزبكاته‌وه بۆ 4ملێۆن گه‌شتیار.ھه‌روه‌ھا ڕازیبوونی گه‌شتیاران له70% بۆ75%به‌رزبكاته‌وه ژماره‌ی چالاكییه‌كانیش له 48 بۆ 55به‌رزبكاته‌وه،پڕۆژه‌كانی ماسته‌رپلانیش له 3پڕۆژه بۆ 7پڕۆژه به‌رزبكرێنه‌وه.
یه‌كێكی تر له ته‌وه‌ره‌كان گرنگی دان به شێونه‌وار له‌سێ ته‌وه‌ردا كۆمه‌ڵێك چالاكی خراونه‌ڕوو:١.دۆزینه‌وه‌ی و پاراستنی شێونه‌واری و كه‌له‌پووری و په‌ره‌پێدانی مۆزه‌خانه‌كان_٢.دانانی یاساییشوێنه‌وار و ھه‌مواركردنه‌وه‌ی و ده‌ركردنی ڕێنمایی_٣.ناساندن و به‌بازاڕكردنی شوێنه‌كانی شوێنه‌واری).سه‌باره‌تپلانی دۆزینه‌وه‌ی ھه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی گه‌شتوگوزار ئاماژه به‌وه درا له‌ھه‌رێمی كوردستان ساڵانه زیاتر 490 ده‌رچووی گه‌شت و گوزار له 5به‌شی گه‌شتیاری له كۆلێژه‌كان و 5په‌یمانگا و 4 ئاماده‌یی گه‌شتیاری ھه‌یه و له‌ماوه‌ی3ساڵ1700 ده‌رچوو ئاماده ده‌بێت له‌ھه‌مان كاتدا 2920بنكه‌ی گه‌شتیاری ھه‌یه،ھه‌وڵده‌رێت له ڕێگه‌ی داڕشتنی و ڕێنمایی و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كان ده‌رچووان كاریان له بنكه گه‌شتیاری و كه‌رتی تایبه‌ت بۆبدۆزرێته‌وه.4 ئامانج له‌دۆزینه‌وه‌ی ھه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی گه‌شت و گوزار(به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خزمه‌تگوزاریبنكه‌كانی گه‌شتیاری،ئاماده‌كردنی كادیری گه‌شتیاری به‌توانا، سوودوه‌رگرتن له‌ده‌رچووانی به‌شه‌كانی گه‌شتوگوزاری ھه‌رێم، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ھه‌رێمی كوردستان ئه‌مانه و چه‌ندین ئامانج و پڕۆژه و چالاكی تر ده‌بێت ده‌ستپێبكرێن كه‌ئه‌مانه گرنگترینیان بوون، كاریگه‌ری جێ به‌جێكردنی ئه‌م پلانانه گرنگی خۆیان ھه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشچوونیسێكته‌ری گه‌شتیاری له‌كوردستان. له‌ئێستادا ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری ھه‌رێم كۆمه‌ڵێك كاری گرنگی ئه‌نجامداوه‌وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولی زمان و ڕێبه‌ڕی گه‌شتیاری له‌شاره‌كان ئاماده‌كردنی كادری شاره‌زایی بواری گه‌شتوگوزار وده‌ركردنی بڕیارێك كه‌ده‌بێت له‌٣٠٪ كارمه‌ندانی شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان كوردی باشوری كوردستان و ده‌رچوونیئاماده‌یی و په‌یمانگا و یاخود زانكۆكان بن.كه‌كارانه جێی ده‌ستخۆشی و ھۆكارێكه بۆ گه‌شه‌كردنی سێكته‌ری گه‌شت وگوزار ھیوادارین به‌رده‌وام بن و ھیچ شتێك نه‌بێته ھۆی وه‌ستان و به‌رده‌وام نه‌بوونیان.
PUKmedia
ئاماده‌كردنی: باوان فه‌ره‌یدون
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09