riklam

وته‌بێژی یه‌كێتی: مه‌لا به‌ختیار ژه‌هرخوارد كراوه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت

کوردستان 04:23 PM - 2021-10-29

وته‌بێژی یه‌كێتی : په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ین دوای یه‌كلابونه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی مه‌لا به‌ختیار و رێز له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌كان ده‌گرین.

ئه‌مین بابه‌ شێخ وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند : مه‌لا به‌ختیار سه‌ركرده‌ی ناسراوی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی ژه‌هرخوارد كراوه‌و  ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ژه‌هر خواردنه‌كه‌.
 له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وترێت ئه‌م هه‌وڵی ژه‌هرخواردنه‌ له‌ ئه‌نجامی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه‌، ئه‌مین بابه‌ شێخ رایگه‌یاند: باشتره‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌ ته‌ندروستیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌كان بكه‌ین.

راشیگه‌یاند: باری ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار باش نییه‌ و هه‌موان چاوه‌ڕێی پشكنینه‌كانینن و چاوه‌ڕێ یاساین پشتڕاستی بكاته‌وه‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنه‌ به‌ ژه‌هر یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن كردنی چه‌ند كه‌سێك له‌ ئاسایشی سلێمانی. 

هه‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا پێشبینی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وی چه‌كداری ده‌كرێت له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند : ئه‌وانه‌ هه‌مووی دورن له‌راستیه‌وه‌ و ئێمه‌ له‌ شارێك ده‌ژین یاسا تێدا پارێزراوه‌ و هه‌موان رێز له‌ یاساو ئاسایش ده‌گرین.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket