قوڕه‌قه‌ڵا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئاسیا
ڕیپۆرتاژ 04:21 PM - 2021-08-14
ئه‌شكه‌وتی قوڕه‌قه‌ڵا گه‌وره‌ترین و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئاسیا له 86 كیلۆمه‌تری شاری كرماشان له‌سه‌ر رێگای جاده‌ی پاوه‌و له‌باكووری شاری جوانڕۆوه هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌م ئه‌شكه‌وته كه هه‌نووكه وه‌كوو یه‌كێك له دیار‌و به‌رچاوترین راكێشه‌ره گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای كرماشان و رۆژئاوای ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌گوێره‌ی بیروڕای كارناسان گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئاسیا و درێژترین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئێرانه.
هۆكاری ناونانی قوڕه‌قه‌ڵا
گوندێك به ناوی قوڕه‌قه‌ڵا له نێزیكی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌دا هه‌ڵكه‌وتووه كه له مێژه‌وه ده‌وروپشتی ئه‌م گونده به قه‌ڵاگه‌لی جۆراوجۆر حه‌شار دراوه و ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه، شێوازی یه‌كێك له‌م قه‌ڵایانه له قۆری چووه هه‌ر بۆیه‌شه كه نێوی ئه‌م گونده و هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌شكه‌وته به قوڕه‌قه‌ڵا چه‌سپاوه.
له‌گێڕانه‌وه‌یه‌كیتردا، ئه‌مه‌ی كه بۆچی ئه‌م ئه‌شكه‌وت و گونده وه‌ك قۆری ناو براوه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی له‌رووی مێژووییه‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانییه‌كان. له‌و سه‌رده‌مه دا قه‌ڵایه‌كی گه‌وره و قایم رۆنرا كه ئێستاكه‌ش ئاسه‌وارگه‌لێكی لێ به‌جێ ماوه، ئه‌م قه‌ڵایه به هۆی قووڵ و قایم بوونییه‌وه له زمانی كوردی و لای نه‌ته‌وه‌ی كورد به “گوڕه قه‌ڵا” ناوزه‌د كرا. وشه‌ی “گوڕا” له زمانی كوردی دا به واتای گه‌وره و قه‌ڵاش به واتای شوێنی به‌رز و قایم و تێ دزه نه‌كراو واته دژ دێت، له درێژایی زه‌مه‌ن دا ئه‌م ناوه به‌ره‌به‌ره گۆڕانكاریی به‌سه‌ر دا هاتووه و له ژێر ناوی “گوڕی قه‌ڵا” و دواتر “قوڕه‌قه‌ڵا” ناوبانگی ده‌ركردووه.
دواتر پاش درووست بوونی گونده‌كه له قه‌راغ قه‌ڵاكه هه‌مان ناو واته قوڕه‌قه‌ڵا بۆ گونده‌كه‌ش ده‌كار كراوه، له لایه‌كیتره‌وه چوونكوو نێزیكترین شوێنی نیشته‌جێ بوون له قه‌ڵاكه هه‌مان گوند بووه، دواتر ناوی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ش به”ئه‌شكه‌وتی قوڕه‌قه‌ڵا” نابانگی ده‌ركردووه.
قوڕه‌قه‌ڵا، وه‌كو یه‌كێك له‌جوانترین و به‌نرخترین ئه‌شكه‌وته ئاوییه‌كانی جیهان به 65ملیۆن ساڵ مێژوو و كه‌ونینه‌وه له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1976تا1977ی میلادی له لایه‌ن گرووپێك له ئه‌شكه‌وت ناسان و زینده‌وه‌ر ناسانی ئینگلیسی و فه‌رانسه‌وی كه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه و كه‌شفی زینده‌وه‌ره شیرده‌ره‌كان(پستانداران)له‌وانه‌ش شه‌مشه‌مه‌كوێره له 80 كیلۆمه‌تری كرماشان و هه‌روه‌ها كوێستانه پڕ له داره‌كانی پاوه و ئه‌ورامانات بوون، دۆزرایه‌وه. ئه‌وان 620 مه‌تر له قووڵایی ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان بڕی و پێوایان و گه‌یشتنه خاڵ و شوێنێك كه ئاوه‌كه هاوئاست و رێكی بنمیچی ئه‌شكه‌وته‌كه بوو و به باوه‌ڕی ئه‌مه‌ی كه ئه‌م خاڵه كۆتایی ئه‌شكه‌وته‌كه‌یه، گه‌ڕانه‌وه، هه‌ڵبه‌ت به پێی ده‌ربڕینی هه‌ندێك له به‌رپرسه خۆماڵییه‌كان، خه‌ڵكی ئاوایی و گوندنشینان ساڵگه‌لێك له‌مه‌وپێش ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌یان بینیبووه و ناسیبوویان.
به‌پێكهاتنی لیژنه‌ی ئه‌شكه‌وت بڕی(غارنوردی) له ئێران و دوای پێنج ساڵ لێكۆڵینه‌وه و موتاڵا ده‌سته‌یه‌ك ئه‌شكه‌وتناس توانیان له ساڵی 1987 له قۆناغی یه‌كه‌می سه‌فه‌ریان به ناو ئه‌شكه‌وته‌كه دا بگه‌نه قووڵایی 2030مه‌تری ئه‌شكه‌وته‌كه و دواتر له قۆناغی دووه‌م دا بگه‌نه قووڵایی 3140مه‌تری. ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه بۆ گه‌یشتن به‌م قووڵاییه، نێزیكه‌ی دوانزه كیلۆمه‌تر ئاراسته پێچاوپڵووچه‌كانی ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان بڕی و نه‌خشه‌یان لێ هه‌ڵگرت. گه‌یشتن و ده‌ست گرتن به‌م قووڵاییه، ئه‌شكه‌وتی قوڕه‌قه‌ڵای وه‌كوو گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئاسیا و هه‌روه‌ها درێژترین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئێران ناساند.
به وته‌ی كارناسان و شوێنه‌وارناسان پێكهاته‌ی بوونی ئه‌م ئه‌شكه‌وته كه له ئاهه‌ك(كسڵ)ی “تیرۆراسیك” و “كه‌رتاسه” پێكهاتووه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ65ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ده‌وره‌ی دووه‌می زه‌ویناسی.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته له‌درێژایی مێژوو دا وه‌كوو په‌ناگه‌یه‌كی ئه‌من و دووره‌ده‌ست كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه و دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌وارگه‌لێك وه‌كوو كاسه، ده‌فر و ژماره‌یه‌ك په‌رداخ و سكه له سه‌رده‌می”یه‌زدگردی سێیه‌م” ئاماژه‌یه بۆ له‌مێژینه‌بوون و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئاسه‌وارانه له سه‌رده‌می كه‌ونارا دا.
قوڕه‌قه‌ڵا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ئاویی ئاسیا
پاش تێپه‌ڕین له هۆڵی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وت، یه‌كه‌مین شوێنه‌واری پان و به‌رین كه وه‌دیار ده‌كه‌وێت به‌ناوی”هۆڵی مریه‌م” ناونراوه. ئه‌م رووبه‌ره وه‌كوو زه‌ریاچه‌یه‌كی به‌رینه كه ده‌ورانده‌وری به قه‌ندیلگه‌لێكی زۆر جوان له شێواز و سیمای جۆراوجۆر دا خه‌مڵێنراوه. ئه‌م قه‌ندیلانه كه هه‌ر كام شكڵ و شێوازێكی تایبه‌تمان وه‌بیر دێنێته‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ناونرانی هه‌ر كام له به‌شه‌كانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ن. بۆ نموونه هه‌بوونی قه‌ندیلێك به شكڵ و سیمای حه‌زره‌تی مریه‌م بووه‌ته هۆی ناونانی یه‌كه‌مین هۆڵی ئه‌م ئه‌شكه‌وته به ناوی هۆڵی مریه‌م.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له ناوه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه دا و له سه‌ر سینه‌ی ناوه‌وه‌ی دا ده‌شێت به‌شێوازی سرووشتی و به بێ دخاڵه‌تی ئینسان ئاسه‌وارگه‌لێكیتر وه‌كوو فیرده‌وسی، ئه‌میر كه‌بیر، باوه‌نۆئیل، شێری به‌ردین، ماسی، ماری كوبرا، كارگ، بورجی پیزا، لاروخساری شێر، فیل، دڵ، گوڵی كه‌له‌م، به‌سته‌نی، كه‌شتی، ملی قاز، تاڤگه، كێسه‌ڵ، نێوی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د(د.خ) و هه‌روه‌ها ماكێتی شاری پاوه به‌دی بكرێت. له قووڵایی هه‌زار مه‌تری ئه‌شكه‌وته‌كه دا هۆڵێك هه‌یه كه تێیدا جوانترین و گه‌شه‌دارترین ئه‌ستێڵۆكه(حوزچه)ی جیهان سه‌ره‌نجی هه‌مووان بۆ لای خۆی راده‌كێشێت. له‌م رووبه‌ره دا قه‌ندیلگه‌لێكی وه‌كوو په‌رده‌ی ناسك، بوونیان هه‌یه كه به ئه‌نگوست كوتان له سه‌ر هه‌ر كامه‌یان ده‌نگ و نه‌وایه‌ك وه‌كوو یه‌كێك له ئامێره مۆسیقاییه‌كان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌م هۆڵه‌یان ناو ناوه “هۆڵی بیتۆڤێن.
له‌قووڵایی هه‌زار و 500مه‌تری ئه‌شكه‌وته‌كه دا، هۆڵێك به ناوی “هۆڵی بووك” هه‌ڵكه‌وتووه كه به‌راستی جوانی و ناسكییه‌كه‌ی به زمان نایه‌ته گوتن، جنس و مه‌تریاڵی به‌رده‌كانی ئه‌م رووبه‌ره له كریستاڵی سپی و بریقه‌دار پێك هاتووه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌سه‌ر ئه‌م به‌ردانه دا بڕوات شوێن پێی ناسك ناسك ده‌كه‌وێت. له بن میچی ئه‌م هٶڵه‌دا قه‌ندیلگه‌لێك به شێوازی میله‌ی پێنووس كه ماك و جنسیان له رۆنیشتن(رسوب)ه ئاهه‌كییه‌كان و حاڵه‌ته كریستاڵییه‌كانه، شۆڕبوونه‌ته‌وه كه به‌رزایی هه‌ركامه‌یان ده‌گاته دوو تا هه‌شت مه‌تر، ئه‌م قه‌ندیلانه هێنده ناسك و نارینن كه به لێدانی ده‌ستێك هه‌شت مه‌تری هه‌ڵده‌وه‌رێت.
له قووڵایی دووهه‌زار و 700مه‌تری ئه‌شكه‌وته‌كه دا، چوار تاڤگه به به‌رزی 10 تا 12 مه‌تر بوونیان هه‌یه كه له ئاوه‌ها قووڵاییه‌ك دا بوونی ئاوه‌ها تاڤگه‌گه‌لێكی جوان و سه‌یر جێگه‌ی گومانی چاوه و هه‌ر بینه‌رێك شه‌یدا و گیرۆده‌ی خۆی ده‌كات.
له به‌شێكیتری ئه‌م ئه‌شكه‌وته دا توونێلێك به ناوی”توونێلی به‌رزه‌خ” هه‌یه كه به سامناكترین و وه‌حشه‌تناكترین شوێنگه‌ی ئه‌م ئه‌شكه‌وته ناوزه‌د كراوه، درێژایی ئه‌م توونێله 220مه‌تره كه به پانایی 3مه‌تر نیوه‌ی هه‌ڵكه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و رووبه‌ر و هۆڵانه‌ی كه باس كران بۆ بینین و دیتنی هه‌مووان نییه و تاكوو ئێستاكه ته‌نها 500 مه‌تری ئه‌م ئه‌شكه‌وته ئاماده‌كاری و نوورڕێژیی بۆ كراوه و ده‌شێت هه‌مووان بیبینن.
قوڕه‌قه‌ڵا، ژینگه‌ی دانسقه‌ترین شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی دونیا
به‌وته‌ی كارناسان و شوێنه‌وارناسه‌كان قووڵاییه‌كانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته شوێنگه‌ی ژیانی چه‌شنێكی دانسقه له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه كه به نێوی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی”گوێچكه مشكی” ناوزه‌د كراوه كه بووه‌ته هۆی سه‌ره‌نج راكێشانی زۆرێك له گیانله‌به‌رناسانی دونیا بۆی، به‌ڵام جگه له‌م چه‌شنه شه‌مشه‌مه كوێره‌یه تاكوو هه‌نووكه‌ش چه‌شنێكیتر له ژیانكردنی گیانله‌به‌ران له‌م ئه‌شكه‌وته دا به‌دی نه‌كراوه.
به‌ڵام كارناسانی ئاسه‌واری كه‌لتووری له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه زانیارییه‌كان وا پیشان ده‌ده‌ن كه تا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م ئه‌شكه‌وته ببێته ئه‌شكه‌وتێكی گه‌شتیاری رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و مۆره‌دارانه‌ی(مهره‌دار) كه له ئه‌شكه‌وت دا ده‌ژین وه‌كوو شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان و سه‌مه‌نده‌ری خاڵ زه‌رد تێیدا ژیاون.
ئه‌شكه‌وتی قوڕه‌قه‌ڵا، ئه‌شكه‌وتێك بۆ هه‌موو وه‌رزه‌كان
پله‌ی گه‌رمای ئه‌م ئه‌شكه‌وته له حه‌وت پله‌ی ژێری سیفره‌وه تاكوو یازده پله سه‌رووی سیفر له به‌رزی و نزمی دایه، رێژه‌ی شێی 89له سه‌ده كه ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له ته‌واوی وه‌رزه‌كانی ساڵ دا گه‌شتیاران به سانایی به‌سه‌ری بكه‌نه‌وه و بیبینن.
قوڕه‌قه‌ڵا، یه‌كێك له حه‌وت ئاسه‌واری سرووشتیی نه‌ته‌وه‌یی ئێران
ئه‌م ئه‌شكه‌وته له بناری كێوی شاهۆ و له یه‌كێك له شاخاویترین ناوچه‌كانی ئێران هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌و ده‌ربه‌نده‌ی كه ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه له جوانترین ده‌ربه‌نده‌كانی پارێزگای كرماشانه كه له‌خۆگری تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی دانسقه و كانیاوگه‌لی زۆروزه‌به‌ند له‌گه‌ڵ به‌رجه‌وه‌نگه‌لێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر و راكێشه‌ره.
هه‌بوونی دارستانگه‌لێكی چڕ به‌شێوه‌ی دارگه‌لی جۆراوجۆری وه‌كوو به‌ڕوو، هه‌نجیری كێوی، بادامی كێوی و هه‌روه‌ها حه‌یوانگه‌لێكی وه‌كوو گورگ، رێوی، خووگ، كه‌روێشك، كه‌ڵ و بزنه كێوی له ده‌وروپشتی ئه‌م ئه‌شكه‌وته، جوانییه‌كی هه‌ره تایبه‌ت و ئه‌فسووناوی بۆ به دیاری هێناوه.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دارستانه جوانه‌كانی به‌ڕووی ده‌وروپشتی خاوه‌نی پوتانسییه‌ل و وزه‌یه‌كی ناوازه و زۆری هێزه‌كییه بۆ راكێشانی گه‌شتیاره نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییه‌كان و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه كه قوڕه‌قه‌ڵا له‌ژێر ناوی یه‌كێك له حه‌وت ئاسه‌واری سرووشتیی نه‌ته‌وه‌یی ئێران تۆمار كراوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌نی نرخ و بایه‌خێكی مێژوویی تایبه‌تیشه، پاشماوه‌ی ئاسه‌واری قه‌ڵایه‌كی تایبه‌ت به ده‌وره‌ی ساسانییه‌كان له نێزیكیی ئه‌شكه‌وته‌كه دا هه‌یه و هه‌روه‌ها نێزیكه‌ی 30شتومه‌ك و ئامێری كه‌ونارایی له‌وانه كه‌لله‌سه‌ری ئینسان و سوفاڵگه‌لی سه‌رده‌می پێش له مێژوو لێره‌دا بینراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ئه‌شكه‌وته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بۆ گه‌شتیاران و بۆ گه‌شتیاریی به‌كار دێت به‌ڵكوو شوێنێكی شیاویشه بۆ ئه‌شكه‌وتپێوان، زه‌ویناسان و گرووپه توێژینه‌وه‌ییه‌كانی تر.
به ئاماده‌كاریی و ئاسانكاریی ژێرخانگه‌ل و ژێرسازگه‌لی پێویست بۆ گه‌شتیاران، پارێزگای كرماشان به هه‌بوونی ئاسه‌وارگه‌لێك وه‌كوو تاقۆسان، كێ‌و و هه‌ڵكۆڵراوی بێستوون، په‌رستگه‌ی ئاناهیتا، كێوی فه‌رهادتراش، ئه‌شكه‌وتی قوڕه قه‌ڵا، شاری هه‌زار ماسۆڵه‌ی پاوه و سه‌راوی روانسه‌ر و چه‌ند شوێنه‌وار و جێگه‌ی دیكه، ده‌توانێت ببێته جه‌مسه‌رێكی گه‌شتیاریی نێوده‌وڵه‌تی.
PUKmedia ئا / فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید
سه‌رچاوه/ گۆڤاری سروه چاپی ساڵی 1987
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26