}

دوو کەنزو گەنجینەی دراو لەهەرێم دەدۆزرێتەوە

شوێنەوار‌‌ 04:53 PM - 2021-06-10

وێنەی دراوە دۆزراوەکانی شارەزوور

خەزێنەکەی گوندی سرێشمەی سەر بەقەزای خەلیفان

دیارە یەک دوو ڕۆژێکە گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە لەگرتەکەدا وێنەی دوو گوێنی(فەردە) لەگەڵ چەند دراوێک دانراوەو مێژوویەکی نزیک کە دەکاتە ٨-٦-٢٠٢١  لەتەنیشتیان، نوسراوە.

لەدوێنێیەوە لەمیدیاو ماس میدیاو توڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیووەو هەمووی جەخت لەوە دەکەنەوە ئەم خەزنەو گەنجینەیە ڕاستەو دروستەو دۆزراوەتەوە، بەڵام دواتر بردراوەتە شوێنێک دوور لەدام و دەزگای شوێنەواری، بەتایبەتی دووای ئەوەی مامۆستایەکی بەشی شوێنەوار شەوی ڕابردوو لەکەناڵێکی ئاسمانی ووتی قسەم لەگەڵ بەڕێوبەری شوێنەواری ناوچەکە مەبەستی سۆرانە کردووە، ووتوویەتی لەقۆناغی لێکولینەوەو بەدوادچونین کەواتە هێشتا نەگەشتووەتە لایان!

ئەمڕۆ دوو پەرلەمانتار یەکێکیان کەخۆی پسپۆڕی بواری شوێنەوارەو خەڵکی ناوچەی برادۆستە(د.زێدان)، بەنامەیەک داوای بەدواچوون و ڕاستی و دروستی هەواڵەکە و گرتە ڤیدێۆکەیە دەکات. لەپاش ئەویش (عەلی حەمە ساڵح)، ڕاستەوخۆ بەدواداچونی کردووەو ناوی خاوەن حەفارەکە کە شوێنەکەی هەڵکەندووە دەهێنێت، بێ پەروا دەڵێت شتەکە ڕاستەو دروستە هەواڵەکە، بەڵام گومانی لەسەر گرتە ڤیدێوکە هەیە کەئەوە نەبێت! تەنانەت لەسەر ڕێژەو سەردەمەکەیش شتی ووتووە، بەڵام هیچ هێندەی سەلماندنی ڕاستی و دروستی هەواڵەکە لەو بەدواداچوونە گرنگ نییە، بەڵام دەبێ کۆی کارەکە گەڕانەوەی دراوەکان بێت بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆی کەمۆزەخانەیە.

دەرکەوتنی دراو (نقود)

دیارە لەپێش دەرکەوتن و دۆزینەوەی پارەو دراو، گۆڕینەوە هەبووە، واتە دانی کەل و پەلێک  وەرگرتنی کەل و پەلێکی دیکە هەبووە لەبەرامبەریدا، ئەم کارە زیادەتر کەل و پەلی شەڕکردن و پێستەو فەرووی ئاژەڵانی دەگرتەوە، پێستی ئاژەڵەکانیش ئەو جۆرانە بوون کەزۆر بەهێزو گەرم و خوریدار بوون و کە لەوانەیە لەکاتی پێویستی ئاڵۆگۆڕی پێکرابێت، بە پێداویستی گرنگتری هاوشێوەی یان وەک سەری ڕم و تیرو تیرکەوان ئالەتە جەنگییە سەرەتاییەکان و پێداویستیەکانی دیکەی ژیانی ڕۆژانە.

ئەم ئاڵوگۆڕی و بازرگانییە سەرەتاییە بەردەوام بوو تا دۆزینەوەی مس و ئاسن و ماددەکانی دیکە، ئیتر قۆناغی دیکەی هاتە پێشەوە شوێن شتی دیکە کەوتن. بەڵام بۆ یەکەمجار بە فەرمی درواو و نقود لێدرابێت و داهێنرا بێت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەوڵەوتی لیدیاو پاشای لیدی ئەلیاتس لەساڵی 600دەکانی پێش زاین، یەکەم دراوی فەرمی لێدا، دیارە ئەم دراوانەیش لەمادەکانی مس و ئاڵتون و زیوو، لێدراوە، بۆ هەر جۆرێکی دراو یەکێک لەمادەکانیان هەڵبژاردووە(دینارو درهەم و فلس).

ئایا دەکرێت خەزێنەو گەنجینەی ئەوا بدۆزرێتەوە

دیارە شتیێک هەیە لەمێژووی دۆزینەوەکانی تایبەت بەپاشماوە شوێنەوارییەکان ئەویش بریتیە لە کەنز و گەنجینە، گەنجینەی پاشایان و بنەماڵەکان، کەنز(الكنوز) تایبەت بەدراوەکان.

بۆ نموونە کەنزی ئاشوری و گەوهەراتەکەی وەک ڕوونە نەک لەمۆزەخانەی عێراقی بەڵکو لەبانکی ناوەندی عێراقی لەشوێنێکی نهێنی تایبەت شاردراوەتەوەو دەڵێن لە فەرهوودی 2003 شوێنەکەی پەی پێنەبڕاوەو نەدۆزراوەتەوە.

ئەوەی تایبەتە کەنز لەمەسەلەی دراودا بابەتێکی زۆر گرنگەو لەزانستی شوێنەوارو مۆزەخانەدا زۆر کەمن ئەو مۆزەخانانەی خاوەن دەیەها گەنجینەی دۆزراوە بن، بەڵام هەر مۆزەخانەیەکیش خاوەنی بێت ئەوا دەوڵەمەنترێن مۆزەخانەیە لەڕووی گەنجینە دۆزراوەکانەوە. ئاساییە لەشوێن و جێگایەک و جوگرافیایەکی غەیرە شوێنەواریش بدۆزرێتەوە.

کەنز و گەنجینە چین و لەکوێدان؟

هەر کاتێک ژمارەیەک دارو لەشوێنێکداو لە هەڵگرێکی تایبەت بدۆزرێتەوە، ئەوە پێیدەڵێن (کەنزو گەنجینە)ی دۆزراوە، دەگونجێ لەناو کوپەو کەمۆڵەیەک بێت، دەگونجێ لەناو گۆڕی کابرایەکی دەسەڵاتدارو پاشایەک بێت، دەگونجێ لەناو پێستەو بەرگێکی تایبەت بێ.

دەگونجێ لەمەوقیعێکی شوێنەواری بێ، دەگونجێت لەجێگایەکی دوور لەناوچەی شوێنەواریش بێ.

کەواتە لەوانەیە کەنزەکە لە ناوچەیەکی شوێنەواری و قەڵاو گردێک بێ، دەکرێت لەشوێنێکی دوورە دەست و غەیری شوێنەواری بێت و کابرای خاوەن پارە بازرگانێک بێت لەکاروانەکەیدا ترسی لەسەر بێ لەشوێنێک شاردبێتییەوە، یان دەوڵەمەند بێت و پەنای بۆ چاڵێک بردبێت و دایپۆشیبێت، ئەمانە هەمووی کەنزن، هیچ کاتێک ڕێژەکەی نابێتە هۆکاری ناونانی، چونکه تۆ لەگۆزەیەک لەوانەیە پێنج سەد دراوی مس بدۆزیتەوە، بەڵام هەمووی یەک تایپ و جۆرەو یەک شکڵن، کەواتە کەنزەکە دۆزراوەتەوە ئەمە گەوهەری باسەکەیە، چونکە هەموو دراوێک بۆ خۆی مێژوویەکە، ئەوا زانستی شوێنەوارو خوێندن و لێکۆلینەوەکان ساغی دەکاتەوە کە ساڵ و وێنەکەیشی لێدراوە لەسەری چییە؟

کەواتە دەکرێت گەنجینەکە ئەو ژمارە زۆرە بێت کە سەروو چەند هەزارێک ئاساییەو دەگونجێ کەمتر لەهەزاریش بێ و کابرای خاوەنی بۆ پاراستن و هەڵگرتنی لەشوێنێک شاردبێتییەوە.

دۆزینەوەی دوو کەنزو گەنجینە لەشارەزوور و خەلیفان

لەچەند مانگی ڕابردوو بەمەی گوندی سرێشمەی خەلیفانەوە(پەرلەمانتاران جەختدەکەنەوە کەدۆزراوەتەوە) ئەمە دووەم گەنجینەیە بدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ شەێکی نوێ و زانیاری تەواو لەسەری بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە.

 پێشتریش لەدەوروبەری سلێمانی لەقەزای شارەزوور هاوڵاتییەک لەگڵێنە یان گۆزەیەکدا کە666 دراوی زیووی دۆزییەوە، دواتر ئاسایش دەستی بەسەردا گرت، پاشان لەڕاگەیانراویان لەسەر بڵاوکردەوە کەهۆکاری دەست بەسەردا گرتنەکە چیبووە، کە دوای لێکۆڵینەوە ڕێوشوێنی گەشتن و ڕادەستکردنەوەی بەمۆزەخانەیان سلێمانیان دانا کەجێگەی دەستخۆشییە.

پەرلەمانتاران نابێت بکەونە هەڵەوە

لەدوای دۆزینەوەو دەرکەوتنی دراوەوەکانی گوندی سرێشمەوە نابێ پەرلەمانتاران بکەونە هەڵەوە، لێدوان لەسەر (فەترەو سەردەمی مێژووی و بڕو ڕێژەکەیەوە) بدەن، چونکە تەنها بەدواداچوون و لێکوڵینەوەیان جێگای ڕێزو دەستخۆشیە، لەسەر باقی کارەکانی دیکە کاری دەزگای شوێنەوارو لەنێو ئەوانیشد پسپۆڕانی دراوە، کە سەردەمە مێژووییەکانیان و جۆری ماددەکانیان زیووە، مسە، ئاڵتۆنە دیاری بکەن.

PUKmedia نەوشیروان عەزیز

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket