شاره وونبووه‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له رانیه
شوێنەوار 11:09 AM - 2020-06-14.
*ئه‌م شوێنه‌واره دێرینه‌ی كوردستانی - عیراق به كامێرای سیخوڕی یان مانگی ده‌ستكردی (كۆرۆنا) ڕووپێوی بۆ كراوه.
*ئه‌م شوێنه‌واره ( شــــــاره وونبووه‌كه) ڕێگــــایهكی ســــهرهكی بــــووه بۆ (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن).
* وه‌كو بنكه‌یه‌ك بۆ په‌لاماردانی (داریووشی سێیه‌م) ی ئیمپراتۆری فارس له ساڵی (331) پ.ز به‌كاری هێناوه.
*كنهكاران و پشكـــــنهران پێیان وایه شاره دۆزراوه‌كه‌ی (ده‌ربه‌ندی ڕانیه) خاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتنی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه.
* به به‌كارهێنانی كامێرا سیخوڕیهكه پسپۆڕان چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی شاراوه‌یان له ژێر كیڵگه‌كانی دانه‌وێله‌دا دۆزیه‌وه له ناوچه‌كه.
* له شاره وونبــووهكهدا چه‌ندین پارچه گۆزه و فه‌خفوری و كاشی و خشتی خانوو دۆزرانــــهوه, ئه‌مه جگه له چه‌ند په‌یكه‌رێكی (یۆنانی و ڕۆمانی) ئه‌و سه‌رده‌مه.
شاره وونبووه‌كه‌ی (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) یان (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) ده‌كه‌وێته شوێنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و جادوویی, ئه‌م شوێنه پێشتر شوێنی تایبه‌تی هه‌بووه بۆ شه‌ڕاب پێشكه‌شكردن و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی, هه‌روه‌ها جگه له‌مه‌ش فه‌یله‌سوفه نیوه ڕووته‌كانی (یۆنانی) ئه‌م سه‌رده‌مه له شوێنێكی تایبه‌ت داناییان لێ به‌خشیوه‌ته‌وه, ئه‌م ناوچه‌یه كه به شاره وونبووه‌كه ناسراوه, ده‌سپێكێكی گرنگه بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا, و به دووری (6 میل) واته (10كم) ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری (ڕانیه) له پارێزگای (سلێمانی) له كوردستانی عێڕاق - باشوری كوردستان.
زانایانی مۆزه‌خانه‌ی - به‌ریتانیا - له ساڵی (1960) به هۆی كامێرای سیخوڕی یه‌وه یه‌كه‌مینجار ئه‌م شاره‌یان دۆزیه‌وه‌و له ساڵی (1996) به‌ته‌واوی بۆیان ئاشكرا بوو كه ئه‌م ناوچه‌یه شوێنه‌وارێكی زۆر گرنگه, به‌ڵام له‌به‌ر (سه‌دام حوسێن) نه‌یانده‌توانی پشكنینی تێدا بكه‌ن, چونكه عیراق ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا وه‌كو ده‌وڵه‌ت كه ئه‌م ناوچه‌یه‌شی له‌ژێر كۆنترۆلدا نه‌بوو ئه‌و كاته, دواتر (به‌ریتانیه‌كان) ده‌ستكراوه‌تر بوون دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و دوای په‌لاماری داعش بڕی (40) ملیۆن دۆلار بۆ پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژوویه‌كان ته‌رخان كرا له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه.
ئێستا نزیكه‌ی (2000) ساڵ به‌سه‌ر مردنی جه‌نگاوه‌ره گه‌وره‌كه(ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) تێپه‌ڕ ده‌بێت, شوێنه‌وارناسه‌كان پێیان وایه كه ئه‌و شاره‌ی له (ده‌ربه‌ندی ڕانیه) له (باشوری كوردستان) واته كه له(عیراق) دۆزراوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه هه‌مان ئه‌و شاره بێت كه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی).
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆمانی (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن) كاتێك مردووه و ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه, له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و ده‌سه‌ڵات و ڕێزدا بووه لای ژه‌نه‌ڕاڵ و سه‌ركرده و سه‌ربازه‌كانی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی تر پێی وایه كاتێك - ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌زن - كۆچی دوایی كردووه سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌یه‌ك بێهۆش بووه و نه‌یتوانیوه قسه بكات, پاشان به بێ پلان و نه‌خشه دانان بۆ ده‌سه‌ڵات و هێزی دوای خۆی مردووه.
شوێنه‌وارناسه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار ڕانگه‌یاند:- (( ئه‌و پاشماوه كۆنانه‌ی كه له عێڕاق دۆزراوه‌نه‌ته‌وه و به - قه‌ڵاتگه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه- ناوده‌برێت, هه‌مان ئه‌و شاره‌یه كه - ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره - دروستی كردووه)) ,ئه‌م شاره له كۆتایی سه‌ده‌ی یه‌كه‌م سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زایین بونیاد نراوه‌و له‌و سه‌رده‌مه ده‌سه‌ڵاتی (یۆنانی و ڕۆمانی) له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز بووه, هه‌روه‌ها پاشماوه دۆزراوه‌كانیش هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن, باوه‌ڕ وایه پاشماوه‌كان هی (سه‌لوقی) یان گه‌لانی (ههلنستی) بن كه له دوای (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یان گرتۆته ده‌ست, و له ڕه‌چه‌ڵه‌كی (ئه‌سكه‌نده‌ر)ن, ووشه‌ی (سه‌لوقی) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (سهلۆقسی یه‌كه‌می نیكاتۆر) كه یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده‌كانی سوپای (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) , ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌و كۆمه‌ڵه شانشینانهیه كه سه‌ركرده و كه‌سه نزیكه‌كانی (ئه‌سكه‌نده‌ر) دایانمه‌زراندن, دوای مردنی ئه‌و, كه هه‌ژموونیان له (سوریا) وه تاكو (هیندستان) درێژبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م شوێنه‌وارناسانه پێیان وایه كه (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) كاتێك ئه‌م شاره‌ی دروستكردووه له ساڵی (331) به‌ر له زایین نزیكه‌ی (3000) جه‌نگاوه‌ری به‌ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ بووه و له‌وێ نیشته‌جێی كردوون, پێش شه‌ڕی داستان ئامێزی كه به (گاوگامێلا) ناسراوه, كه له نێوان هه‌ردوو سوپای (ئه‌سكه‌نده‌ر) و (داریووشی سێیه‌م) ڕوویدا, و له‌م شه‌ڕه‌دا فارسه‌كان شكان.
له لای باشوری شوێنه‌كه‌دا شوێنه‌وارناسان ته‌پۆلكه‌یه‌كی به‌ردینی گه‌وره‌یان دۆزیه‌وه كه له ژێریدا په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ی شكاو هه‌یه, په‌یكه‌ره شكاوه‌كه به خوای (یۆنانی) یه‌كان ده‌چێت, كه له شوێنێكی وه‌كو په‌رستگا دانراوه.
* ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره كێیه؟
(ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه یه‌كێك بووبێت له سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازیه هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی مێژوو, له هه‌ر شه‌ڕێكدا ڕووبه‌ڕووی دوژمن بوبێته‌وه تێكی شكاندووه, ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی له (مه‌كدۆنیا) و (یۆنان) ه‌وه كشاوه تاكو ووڵاتی (فارس) و (میسر) و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك به‌شی باكوری (هیندستان)یشی گرتۆته‌وه, و ئه‌م سه‌ركرده گه‌وره‌یه له ته‌مه‌نی (32) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
توێژه‌ران وای بۆده‌چن كه (قه‌ڵاتگه‌ی ده‌ربه‌ند) له زمانی كوردی به ناوی (قه‌ڵای په‌ڕینه‌وه له شاخ) دێت, و ئه‌م شوێنه كه‌وتۆته سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) كه له‌وێوه هێرشی كردۆته سه‌ر (داریووشی سێیه‌م) ی ئیمپراتۆری فارس له ساڵی - 331 - پێش زایین, له هه‌مان كاتدا پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی گرنگی هه‌بووه.
مۆزه‌خانه‌ی (به‌ریتانیا) توانی به سه‌ركه‌وتوویی كامێرای سیخوڕی كه سه‌ر به به‌رنامه‌ی مانگی ده‌ستكردی (كۆرۆنا) یه به‌كاربێنێت, له تۆماركردنی گرته‌كان و ڕووپێوی كردنی ناوچه‌كه, هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی پشكنه‌ران زانا (جۆن ماك جینیس) ده‌ڵێت :-(( ئێمه له‌به‌هاردا هه‌موو وورده‌كاریه‌كانی پشكنینهكهمان ئاشكرا نه‌كرد له شیكردنه‌وه و پشكنینی ناوچه‌كه, هه‌روه‌ها دانه‌وێڵه‌ی – میزۆپۆتامیا- چوونیه‌ك نیه, و له هه‌موو شوێنێك دانه‌وێڵه ناڕوێت, و له هه‌ندێك شوێنی ئه‌م ناوچه‌یه دانه‌وێڵه ڕه‌نگی زه‌رد و سیسه ئه‌مه‌ش هۆكاری بوونی شوێنهوارهكانه له ژێریدا)) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :-(( ده‌توانی وا بیر بكه‌یته‌وه كه دانیشتوانی ئه‌و شاره شه‌ڕابیان پێشكه‌ش به سه‌ربازه‌كان كردووه له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یاندا, چونكه شوێنی به‌خشین و دروستكردنی شه‌رابی لێیه)).
ئه‌م هێڵكاریه پێكهاته‌ی - شاره وونبووه‌كه‌ی- ده‌ربه‌ندی ڕانیه یه , كه له په‌رستگا و قه‌ڵای ناوه و هه‌روه‌ها مه‌یخانه و شوێنی دابه‌شكردن و دروستكردنی شه‌ڕاب پێكدێت, جگه له چه‌ندین باڵاخانه‌ی گه‌وره و دیوارێكی (شورا)ی گه‌وره كه ده‌وری شاره‌كه‌ی داوه, و به‌شێك له‌م پاشماوانه جوتیاره‌كان دۆزیویانه‌ته‌وه.
. له كنه و ههڵكۆڵینهكهدا چه‌ندین پارچه گۆزه و خشت و كه‌رپووچ دۆزراونه‌ته‌وه, هه‌روه‌ها په‌یكه‌ری - ڕۆمانی و یۆنانی - دۆزراونه‌ته‌وه, ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه شارێكی كۆنی نیشته‌جێ بوون بووه, و پاشماوه‌كان هی (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) و دوای ئه‌ون كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا, له نێوان ئه‌م په‌یكه‌ره دۆزراوانه‌دا په‌یكه‌ری ژنێك هه‌یه, كه دانیشتووه و به‌شێك له شوێنه‌وارناسان پێیان وایه په‌یكه‌ری - پێرسفۆن - ه, كه خوایه‌كی مێینه بووه و تایبه‌ت بووه به گه‌شه‌ی ڕووهكی و ژیانی ڕووه‌كه‌كان, و بووكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی - هادیس - بووه, ئه‌میش حاكمی جیهانی ڕۆحه‌كان و مردووه‌كان بووه, به‌ڵام پیاوه‌كه په‌یكه‌ری - ئه‌دۆنیس - ه كه خوا و ڕه‌مزی به پیتی بووه.
له لایه‌كی تره‌وه چه‌ندین دراو و پاره‌ی كانزایی دۆزراونه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می (ئۆرۆدیسی دووه‌م) كه یه كێك بوو له پادشاكانی فارس له ساڵ -57- پێش زاین حوكمڕانی كردووه تاكو ساڵی -37- پێش زایین و دراوه‌كه وێنه‌ی ئه‌وی له‌سه‌ره.
له لای ته‌نیشتی ڕۆژئاوای شاره وونبووه‌كه, قه‌ڵایه‌كی گه‌وره هه‌یه بۆ پارێزگاری له شاره‌كه, ڕووباره‌كه ده‌وری داوه تاكو شاخه‌كه, ده‌كه‌وێته لایه‌كی گه‌وره‌ی كراوه كه (٦٠) - هێكتار زه‌وی له‌خۆده‌گرێت و ده‌وری داوه, له تهلانێكی گه‌وره‌ی سروشتی‌دا هه‌ڵكه‌وتووه.
له ساڵی (1960)كه به كامێرای سیخوڕی وێنه گیراوه, هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌یه‌كی چوارگۆشه‌ی گه‌وره له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه, كه شوێنه‌وارناسه‌كان پێیان وایه قه‌ڵای ناوخۆیی یه بۆ پارێزگاری كردن له شاره‌كه.
له‌هه‌مان كاتدا ده‌ستكرا به هه‌ڵكۆڵینی ته‌پۆلكه‌ی باشور كه ده‌كه‌وێته به‌شی كۆتایی شوێنهوارهكه, بریتیه له پاشماوه‌ی دێرینی په‌رستگایه‌كی ئاینی, و كاری كنه و ههڵكۆڵینهكه له پایزی ساڵی (2016) ده‌ستی پێكرد و وا پێده‌چێت تا كۆتایی (2020) به‌رده‌وام بێت.
ئه‌م پڕۆژه‌ی گه‌ڕان و ههڵكۆڵینه به‌شێكه له‌و پڕۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و فریاگوزاری بۆ ڕاهێنان له بواری پاشماوه‌ی مێژوویی كه‌وا بڕی(40) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ته‌رخانكراوه له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه بۆ بونیادنانه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی عێڕاق, و ئه‌مه تایبه‌ت به‌و ناوچانه‌یه كه زیاتر - داعش - وێرانی كردوون.
هه‌روه‌ها به‌شێكی پڕۆژه‌كه‌ش ڕاهێنانی تیمێكی شوێنه‌واری عیراقیه له - له‌نده‌ن - له لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی (به‌ریتانیا) وه بۆ ماوه‌ی - 8 - هه‌فته تاكو ڕابنهێنرێن له مۆزه‌خانه‌كه بۆ كاری پشكنین له شوێنه‌واره‌كانی (عیراق).
دواتر تیمه ڕاهێنراوهكه ده‌نێردرێن بۆ هه‌ڵكۆڵین له كیڵگهكان بۆ - 6 - هه‌فته‌ی تر, بۆ ئه‌وه‌ی فێرببن كه چۆن فڕۆكه بچوكه‌كه و كامێراكه‌ی سه‌ری به‌كار بهێنن, و بتوانن وێنه‌ی -3- دوری بگرن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان.
پشكنه‌ره به‌ریتانیه‌كان ئه‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ندین په‌یكه‌ر و دراو و سكه‌ی ئاسنیان له - ده‌ربه‌ندی ڕانیه - دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌م شاره هی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زایینهو له‌و سه‌رده‌مه قه‌ڵه‌مڕه‌وی (یۆنانی)و (ڕۆمانی)به‌هێزبووه.
له‌هه‌مان كاتدا تیمه‌كه ئێستا ده‌یه‌وێت به‌ڵگه‌ی زمانه‌وانی بدۆزێته‌وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و شوێنه‌واره دۆزراوه, تاكو بزانرێت زمانی به‌كارهاتووی سه‌ر پاشماوه‌ی شوێنهوارهكه چ زمانێك بووه, به‌ر له ساڵیك لێكۆڵه‌ران پێیان وابوو ئه‌وه‌ی كه دۆزیوویانه‌ته‌وه وه‌سیه‌تنامه‌ی (ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره) بووه, كه بۆ زیاتر له -2000- ساڵ دوای مردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان...
١ *Daily Mail-, 25 September 2017 – Lost city of Alexander the Great is found in Iraq using US spy footage of the area captured in the 1960s- Phoebe Weston For Mailonline
٢ *Since Alert -Lost City of Alexander The Great Thought to Be Found After 2,000 Years – Peter Dockrill – 26 Sep 2017
PUKmedia وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه/ م.ڕاستی ره‌سوڵ / ڕانیه
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18